کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مام كۆسرەت زۆر نیە

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


جاران و ئێستاش ئەگەر یەكێك درۆیەك بكات یەكسەر پێیان ئەوت مام ساڵح زۆر نیە , بەڵام ئێستا ئەبێت بڵێین مام كۆسرەت زۆر نیە , درۆ كردن و لە خشتە بردنى خەڵك بۆ سەرانى دۆڕاوى یەكێتى مێژوویەكى دوورى هەیە و قەتیش بەلایانەوە گران نەبوە پێیان بڵێن مام ساڵح زۆر نیە , دواى ئەوەى كاك نەوشیروان بەشێك لەو تاوانانەى خستە ڕوو كە كۆسرەت كردونى لە سەر دەمى حكومەتەكەى خۆیدا , ئیتر كۆسرەت توشى ماخۆلان بوو , چونكە كۆسرەت خۆى بێجگە لە قەباغێكى بەتاڵ هیچى نەمابوو بەوەش ئەوەندەى تر لێ بوو , ئەوەندەى من زانیاریم پێ گەیشتوە كۆسرەت بڕیارى داوە ئیتر چى پێ بكرێ دژى گۆڕان بیكات , ماوەیەك لەمەو پێش هەندێ لە خەڵكى گۆندێكى ئەو شارباژێڕە چونە لاى بۆ ئەوەى كێشەى گوندەكەیان بۆ چارەسەر بكات , بەڵام واى بڵاو كردوە ئەمان گۆڕانن , دواى ئەوەش لە كۆبونەوەیەكى بەزۆر كۆكراوەى پێشمەرگەكانى سكرتاریەت و ئەندامێكى زۆرى یەكێتیەوە تاڵەبانى واى بڵاو كردەوە كە ئەم هەزار كەسە هەمووى گۆڕانن و تەسلیم بونەتەوە , بەڵام هەرزوو ئەوەى كۆسرەت دەركەوت كە درۆیەو وانیە ,ئەوەى تاڵەبانیش دەركەوت كە بێجگە لە شانزە كەس زیاتر ى ئەو هەزار كەسە كە گۆڕانى دەركراو بوون 984 كەى ترى پێشمەرگەى سكرتاریەت و ئەندامى یەكێتى بوون و بەناوى خانەنشین و دەعوەتى مام جەلالەوە هێنرابوون و كۆكرابونەوە ,وا ئەم جارەش مام كۆسرەت واى بڵاو كردوە كە 1200 كادرى گۆڕان خواو بێت بە هەموو گۆڕان هەزارو دووسەد كادرى نیە تەسلیم بونەتەوە , ئینجا ئەگەر گۆڕان هەزارو دووسەد كادرى هەبوایە ئیتر چى ئەویست , ئەمانە چل كەس بوون وابزانم هەر بۆ سەردان هاتونەتە لاى كۆسرەت , ئەویش كۆسرەت خۆى داواى كردوە بیان بینێ , كەچى چل كەسیان لێ كردوین بەهەزارو دووسەدكەس ,وەرن با شى كردنەوەیەك بكەین هەزارو دووسەد كادر , تەح كە زۆرە هەر ئەقڵ نایبرێ , دیارە ئەم هەزارو دووسەد كادرە ئەندامیان لەگەڵە كەسێ كادر بێت ئەبێت هەر هیچ نەبێت یەكى چەند كەسێكى لابێت , ئەى ئەوانە بۆ كوێ چون ,من ڕێزم هەیە بۆ ئەو كەسانەبەڵام ئێستا واى لێ هاتوە تەنها لەبەر ئەوەى خەڵك دڵسارد بكەنەوە ئەم ڕەقامانە ئەڵێن , ئەگینا لەم ڕۆژەدا كەس ناتوانێ بەناوى كەسەوە قسە بكات , ئەمە یەك ئەگەر كۆسرەت ڕاست ئەكات بۆئەوانەى نەهێنا بۆ تەلارى هونەر خۆ جێگاى هەمویان ئەبوەوە , ئەو چل كەسەى كە بە سەردان هاتونەتەلاى كۆسرەت دابەشى بكەن بە سەر هەزارو دوو سەد كەسدا یەكى چەندیان بەر دەكەوێت , كێن ئەوانە , ئێستا فەوج كردنەوەیە و هەر كەس لیستێك ئەگەر مردوشى تیا بێت كێشەیەك نیە یەكسەر بڕواى پێ دەكەن و دەڵێن ئەمە كادرى گۆڕان بوە ,خوا پەنامان بەیت , بە حسابى كەناڵەكانى یەكێتى بێت تا ماوەیەكى تر تەنها كاك نەوشیروان ئەمێنێتەوە و بەس , بەڵام كە ئەچیتەناو خەڵك گۆڕان نەك كەمى نەكردوە بگرە زۆر زیادیشى كردوە , پێشتر لەودانیشتنەى خزمانى گوندى ئامادینى شارباژێڕدا بڵاویان كردوە ئەمانە بەناوى 120 بنەماڵەى ساداتى شارباژێڕەوە تەسلیم بونەتەوە ,كە حسابم كرد نە ك لە شارباژێڕ بەڵكو لەهەموو كوردستانیش 120 بنەماڵەى سادات نیە , بگرە لە عەرەبستانى سعودیەش نیە , ئەمەیە ئەسڵى مەسەلەكان و ئەمەش ئەو شەڕەیە كۆسرەت دەستى پێ كردوە ,بزانین كۆسرەت بەمە ئەگات چى ؟ بۆیە ئەڵێم مام كۆسرەت زۆر نیە ئەو وێنەیەى سەرەوە ئەو درۆیەى ئەمڕۆیە و سەیرى كۆسرەت بكەن چۆن دانیشتوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە