ئەى هەولێر دڵمان تەقى

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


لە ڕەوشێكى وەك ئەمڕۆدا كەوا سنورى ناڕەزایەكانو خۆپیشاندەران لە سلێمانى و قەزاو ناحیەكانى دەورو بەرى روو لە زیادبووندەكات، دەنگى خۆپیشاندەران ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بەرزترو زوڵاڵتر ئەبێت ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ڕەنگەكانى بەشداربوون زیاتر دەكات هەموو چینو ڕەگەزەكانى گرتۆتەوە. سەڕاى كوشتنو تەقەكردنو ڕاونانو بریندار كردنو هەڕەشەكردن و شەو بەسەردادانیانو گرتنو لێدانو سوتاندنى خێمەو ئالەتى موزیكو هەموو جۆرە توندو تیژیەكى تر لەلایەن مافیاكانى دەسەڵات كەوا دەسەڵات لە ناو دوو پارتیە خێڵكیە كەى پارتى و یەكێتى هەڵ ئاوساوە ڕوبەڕوى خۆپیشاندەران دەبێتەوە، بەڵاَم لەبەر ئەوەى باوەڕیان بە خۆیانو چالاكیەكانیان هەیە باوەڕیان بە داواكاریەكانیان هەیە كە مافى ڕەواى خۆیانەو دەبێ لەسەرى سوربن تا سەركەوتن بە دەست ئەهێنن. دەبینى خۆپیشاندەران هەر ڕو لە زیادبوندەكات 9 شەیدمادا بە دەیانمان بریندار كران بە دەیانمان لێ گیرا وە بریندار كران هەر خۆپیشاندەران زیاد دەبنو چینەكانى كۆمەڵگاش زۆرتر خۆیان دەردەخەنو بەڕەسمى پشتگیرى خۆپیشاندەران دەكەنو دێنە ناو ڕیزەكانیانەوە مامۆستایان ئەندازیاران پارێزەران پێژمەرگە دێرینەكان هەموو خێزانى شەهیدەكان، ئەمانە هەموو بەیەك دەنگ لە مەیدانەكانى ئازادى ناو سلێمانى و قەزاو ناحیەكانى دەڵن بەئاشتى دەمانەوێ ئەم حكومەتە وازبهێنێ و بۆ گەلى بەجێبهێڵێ چونكە شەرعێتى نەماوەو ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ مافەكانى گشتى هاوڵاتیانى خۆى پێشێل دەكات ناتوانێ تاوانبارانو بكوژانى گەلەكەى ڕاپێچى ناو دادگاى بكاتو بەسزاى خۆیان بگەیەنێ ئەم حكومەتە ناتوانێ هاووڵاتیانى خۆى لە هاندەران بپارێزێ لەهەر دەستدرێژیەكى دەكرێتە سەریان ئەم حكومەتە ناتوانێ بۆ هەموو گەڵ دادوارى یەكسانبكات ناتوانێ سەروەتى گەلو نیشتمانەكەى بپارێزێ لە دەستە چلێسەكانى حیزب ناتوانێ لەبەرامبەر حیزب یەك وشە بڵێ لە قازانجى گەل بێت، هەروەها ناتوانێ موڵكێتەكانى خۆى كە دەبێتە موڵكى گەڵ لە چنگى سەرۆك خێڵەكانى بارزانىو تاڵەبانى دەربهێنێ، كەواتە ئەم حكومەتە نەبونى زۆر باشترە. هەموو خۆپیشاندەران بەیەك دەنگ دەڵێن بەسە گەندەڵى بەسە سەپاندنى حیزب بەسەر گۆمەڵگا بەسە ڕێبەرایەتى كردنى گەل لەلایەن خێڵو عەشیرەتەوە.
ئەوەى جیى سەرسوڕمانە لەبەرامبەر ئەم ڕەوشەدا هیچ دەنگێكى نارەزایى نە لە هولێرو نە لە دهۆكو نە لە زاخۆو قەزاو ناحیەكانى دەوروبەریان نابیستین، هەروەها ئەو شیكارە سیاسەیەیانەیان ڕۆژنامەوانیان ڕۆشنبیریان هاولاتیانیان كاتێ بەشدارى لە بەرنامەكانى ڕاگەیاندنەكان دەكەن بەراستى لێیان بێزار دەبیت چونكە زۆربەى زۆریان سازش بۆ دەسەڵات ئەكەن یان ڕاى چەواشەكارى دەڵێن یان هەردوو تەرەف واتە گەلو دەسەڵات لەسەر حەق دەبینن یان هەردوو تەڕەف بە ناحق ناراست سەرچاوەى توندو تیژیەكان دەیانبیننەوە. نازانیت ئایە لەگەڵ راى خۆپیشاندەران یان لەگەڵ دیتاتۆرێتى دەسەڵاتن، بەراستى مرۆڤ كاتێ گوێبستیان دەبێ دەڵێ دیارە سەركونتكردنى پارتى لە هەرچى دكتاتۆرى جیهان هەیە توندترە لەسەریان یاخود ئەمانە لەم وڵاتە ناژین و دورن لە ڕەوشى ئەم وڵاَتە وەیان دیموكراسى بونى حكومەتى بەناو هەرێم بۆ ئەو ناوچانەو ئەو شارانەى وەك هەولێرو دهۆكو زاخۆ زۆرەو هیچ كێشەیەكى پێشێلكارى مافیاننیە بۆیە وا خەم ساردن. بەڵاَم ئایا ئەمە ڕاستە؟؟؟
ئایا هەموو تاكێكى ئەوان لەو شارانە بە تەواوى مافەكانى هاووڵاتیبوونى خۆیانەوە ئەژین؟؟؟ ئایا بە تەواوى مافەمەدەنیەكانیانەوە حكومەت مامەڵەیان لەگەڵ ئەكات؟؟؟ ئایەهەموویان لەگەڵ خیڵە بارزانىو تاڵەبانیەكان لەبەردەم دادگا وەك یەك مافەكانیان ئەپارێزرێتو سەیر ئەكرێن؟؟؟ ئایا هەموو تاكێكى كورد لەو شارانە وەك یەك داهاتى وڵاتیان بەر ئەكەوێ؟؟؟ وەك یەك لە دامو دەزگا حكومى و مەدەنیەكان كار ئەكەن؟؟؟ وە ئایا هەر هەموویان لەناو خانو ماڵو ڤێلاى هاوینەهەوارەكان ئەگوزەرێنن ئایا هیچ كەسى فەقیر لەو شارانە بونى نیە؟؟؟ ئایا هەرهەموویان وەك یەك لەو حكومەتەو دەسەلاتدارانى یەكێتىو پارتى ڕازین!!! ئەمە جێگاى سەرسوڕمانە ئەگەر وایە دیارە ئەوە وڵاَتێكى ترەو دەرەوەى كوردستانە وەیان ئەو حكومەتە بەتەنها حمومەتى ئەوانەو هیچ پەیوەندى بە سلێمانى و دەوروبەریەوەنیە!!!
ئالێرەدا بەراستى ئەڵێن هەولێر دڵمان تەقى ئیتر بەسە بێدەنگىو چاو نوقاندن. ئەوەى سلێمانى داواى دەكات بەتەنها بۆخۆى نیە وە بە ئاسانیش نەهاتە سەر شەقام خۆتان بینیتان كە چەنمان لێ شەهید كراو لێ بریندار كراو چەنیش تێهەڵدانى خوارد وە چەنیشمان لێ دەگیرێ وەڵا ئێوەش گەر بێنە سەر شەقامەكانتان هەر ئەونەتان پێ ئەكرێ كە بەسلێمانى كراوە بۆ ئێمە بەرگەى بگرینو لەبەرامبەر داواكاریە ڕەواكانمان خۆڕاگرو گیان فیدابین بۆ ئێوە ترسنۆكو لە پشتى دەرگاكانیشەوە نەتوانن بە ئاستەم ناڕازیەكانتان دەربڕن، ئەوا 21 ڕۆژە هەر بەشێرە خەوتوەكە ناوتاندەبەین وكەچى هەر خەبەرتان نابێتەوە كاكە وا بڕوات لەخەودا بۆ هەتاهەتاى دەمێننەوەو توشى لەهۆشچون دەبن. برایان ئبَوەش هەوەك ئێمە و هەر بەقەدەر ئێمە زوڵمو بێمافیتان لەبەرامبەر كراوە تاكەى قبوڵى ئەكەن گەر دەنگەكانمان بخەینە پاڵیەك زوتر دەگەینە ئازادى مافەكانى خۆمان، بۆیە دەڵم هەولێر هیمەتێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە