کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتی باشووری كوردستان و كۆردیناسیۆنی سێ قۆولی لەرێگای سیخۆرییەوە هەوڵی پاكتاوكردنی كامپی پەنابەرانی مەخمور دەدەن

Thursday, 12/11/2009, 12:00


دەوڵەتی تورك بە نهێنی دەیەوێ خۆی بخزێنێتە نێو پەنابەرانی كامپی مەخمورو پەنابەران بە گەڕانەوە بۆ توركیا فریو بدات. پەنابەرانی مەخمور ئەو هەوڵەیان ئاشكرا كردو پەیامیاندا كە تا بەڕێی دیموكراتیانە پرسی كورد چارسەر نەبێ، ئەوان ناگەڕێنەوە. دوای ئەوەی كە گروپەكانی ئاشتی مەخمور و قەندیل چونەوە توركیا، دەوڵەتی توركیش دەستی بە هەوڵەكانی كرد بۆ بڵاوە پێكردنی كامپی پەنابەرانی مەخمور. بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئامانجە وەك هەموو جارێك دەوڵەتی تورك نەخشە و پیلانی جیاواز بە سەر دەكاتەوە، كاربەدەستانی تورك لە چوارچێوەی كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵیدا پەرەیان بە پەیوەندیەكانیان داوە لە گەڵ باشوری كوردستان، ئێراق و ئەمەریكیەكاندا. بەڕێی ئەو كۆردیناسیۆنە سێ قۆڵێیە دەستی بە گوشار بۆ سەر پەنابەرانی كامپە كرد. دەوڵەتی تورك لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدا چون و هاتنی ناو كامپی مەخمور ئاستەنگ بكات، كامپەكە گەمارۆبدا، كاروباری سیخوڕی ئەنجامدا، هانی كەسانێك بدا كە كاری سیخوڕی بكەن و پشێنیاری دانی پارە بۆ ئەو كارە كردووە. ئەنجومەنی دیموكراتی گەل لە مەخمور لە كۆبونەوەیەكی ڕۆژنامەواونیدا ئەو نەخشانەی دەوڵەتی توركیای ئاشكرا كردو لە لێدوانەكەیدا ڕایگەیاند كە دەوڵەتی تورك لە چوارچێوەی كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵێ دا لە گەڵ دەستەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پەیمانێكی ئیمزا كردووە. بە پێی پەیمانەكە لە سەر ناوی بەرێوەبەرایەتی باشوری كوردستان كەریم سنجاری سەرپەرشتی ئەو كارە دەكات. ئەنجومەنی گەل لە كامپی پەنابەرانی مەخمور بە بیری هێنایەوە كە بەرێوەبەرایەتی ئیداری كامپەكە پەیوەست بوو بە بەرێوەبەرایەتی باشوری كوردستانەوە، گۆرانكاری بەسەردا هات و لە چوارچێوەی پیلانی پاكتاو كردنی كامپەكەدا، لە لایەن عەشیرەتی شەبەكەوە ئیبراهیم محەمەد عەلی ئەركدار كراوە. بەڵام لە بەرئەوەی ئەو كەسە وەك بەرێوەبەرێكی سیخوڕی دەبینن، ڕەتیان كردۆتەوەو ئێستاش ئەو بەرێوەبەرایەتی ئیداری نوێ ، ئەو پیلانی پاكتاوكاریانە لە هەولێر درێژە پێدەدا.
ئەنجومەنی گەل ئەوەشی ڕاگەیاند كە لە چوارچیوەی پیلانەكەدا دەیانەوێ سەرەتا چون و هاتن بۆ كامپەكە كۆنترۆڵ بكەن، زانیاری سیخوڕی كۆبكەنەوەو بەو پێیەش هەوڵ دەدەن كە رێخراوە بوونی خەڵكی كامپەكە بڵاوە پێبكەن.
بە پێی ئەنجومەنی گەل لە مەخمور ئامانجی بەرایی ئەو پیلانە، بردنی هەندێ كەسە لە كامپەكەوە و بەو پێیەش بەدانی بڕێك پارە و هەڵخەڵەتاندن، هەندێ خوێندكارو كرێكار لە دەرەوەی كامپەكە هەڵبژێردراون. ئەنجومەنی گەل لە كامپی پەنابەرانی مەخمور دەربارەی ئەو پیلانگێڕیانە بە لیدوانێك خەڵكی كامپەكەی ئاگادار كردەوە و سەرنجی بۆ سەر گەمەكان ڕاكێشا. بەرپرسی كۆمیتەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كامپەكە پۆلات بۆزان لە لێدوانێكی دا وتی، دەوڵەتی تورك و كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی بۆ پاكتاو كردنی پەكەكە وەك هەنگاوی یەكەم دەیانەوێ كامپی پەنابەرانی مەخمور چۆڵ بكەن و پاكتاو بكەن. بۆزان جارێكی تر بە بیری هێنایەوە كە ئەوان پێشتریش هەڵومەرجی گەڕانەوەیان ئاشكرا كردووەو دەلێ تا پرسی كورد چارەسەر نەكرێ، مافەكانمان لە دەستوری بنەڕەتی دا مسۆگەر نەكرێ و سیستەمی جەردەوانی هەروا بەردەوام بێ، ئێمە ناگەڕێنینەوە توركیا.
شارەداری نوێی كامپەكە ئەحمەد ئوزەریش سەرنجی بۆ رۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكان راكێشا و داوای كرد كە لەبەرامبەر پیلان و نەخشەكان رێ و شوێنی پێویست بگرنە بەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە