کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیف بی ئای وتوركیا لەدژی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد پەرە بە هاوپەیمانییەكانیان دەدەن

Thursday, 19/11/2009, 12:00


سەرۆكی دەزگای ئێف بی ئای ئەمەریكی رۆبەرت مولەر لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دیداری لە گەل گەورە بەرپرسانی تورك ئەنجامدا. بابەتی سەرەكی دیدارەكان تێكۆشانی دژی پەكەكە و پتەوكردنی هاوكاری نێوان هەردوو لا بوو. ‌سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری ناوخۆی ئەمەریكی ناسراو بە ئێف بی ئای رۆبەرت مولەر دوێنێ سەردانی توركیای كرد. مولەر لە شاری ئەنقەرە چاوی بە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا جەمیل چیچەك، وەزیری داد سەعدولا ئەرگین و بەرێوەبەری گشتی پۆلیس ئۆزگوز كاگان كۆكساك كەوت. لەو دیدارانەدا باس لە تێكۆشانی دژ بە بزووتنەوەی ئازادی كورد و بەهێزكردنی هاوكاری نێوانیان كرا. بالوێزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە لە بارەی دیدارەكانی نێوان سەرۆكی دەزگای ئێف بی ئای رۆبەرت مولەر و بەرپرسە توركەكاندا، لێدوانێكی راگەیاند. لە لێدوانەكەدا پشت راست كراوەتەوە كە بابەتەكانی تێكۆشان لە دژی تیرۆر، جێبەجێكردنی پێداویستیەكانی یاسای تێكۆشانی لە دژی تیرۆر و پەرە پێدانی تیكۆشانی دژ بە پەكەكە هەڵسەنگێنراون.
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا جەمیل چیچەكیش لەو بارەیەوە گووتی: لە دیدارەكاندا گفتوگۆ لەسەر رووبەرووبوونەوەی پەكەكە كراوە و بەرپرسە ئەمەریكیكەش خۆشحاڵی خۆی نیشان داوە بەوەی كە لەو بوارەدا زیاتر پشتگیری لە توركیا بكەن. دوای ئەنجامدانی دیدارەكان, هەر دوێنێ شەو رۆبەرت مولەر توركیای بە جێهێشت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە