کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەحمەد تورك: ئەگەر وەك نەبوو حساب بۆ ئۆجلان و پەكەكە بكرێ کێشه‌ی کورد چاره‌سەر نابێت.

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


لە گەشتەكەی پارتی كۆمەڵگەی دیوكراتی دەتەپە بۆ هەرێمی ئیجەی توركیا باس لە قورس كردنی ئەشكەنجەی ئیمرالی كرا. لە كۆبونەوەی شاندی دەتەپە لەگەڵ جەماوەری هەرێمی ئیجە هاسەرۆكی پارتەكە ئەحمەد تورك ووتی، ئەگەر وەك نەبوو حساب بۆ ئۆجلان و پەكەكە بكرێ چارسەری پێك نایەت. هاوسەرۆكی دەتەپە ئەحمەد تورك و پەرلەمانتارانی پارتەكە لە چوارچێوەی گەشتەكەیان دا بۆ هەرێمی ئیجە ئەمرۆ لە ئایدن بوون. هەزاران كەس بە جۆشەوە پێشوازیان لێكردن و لە دەروازەی شارەكە لە لایەن كاروانێكی هەزار ئۆتۆمبێلیەوە پێشوازی لێكرا. شاندەكە لەگەل كاروانەكە لەناوەندی ئایدن گەران.
پاشان لە كۆبونەوەیەكی جەماوەری دا شاندەكە لەگەڵ جەماوەر گەیشتنە یەك. سەرۆكی رێخستنەكانی دەتەپەی ئایدن ئەحمەد ئەرگوین سەرەتا قسەی كرد و سیاسەتە چەپەڵەكانی دژ بە كوردان لە هەرێمی ئیجە ڕەخنە كرد. هاسەرۆكی دەتپە ئەحمەد توركیش وتی، بزوتنەوەی كورد له ئێستا بەدواوە و هیچ كاتێك مۆڵەت بە نكوڵی و لەناوبردن و توانەوە نادات. وتەكەی ئەحمەد تورك زۆر جار بە دەم دورشمی دلسۆزی بۆ ئۆجەلان دەبڕدران.
ئەحمەد تورك وتی جەهەپە نەژاد پەرستی دەكات و ڕەوایی بە كۆمەڵكوژی دەرسیم دەدا ، هەندێ كەس و لایەن دەیانەوێ گەلان بكەنە دژبەری یەك. ئەحمد تورك ڕەخنەی لە پیلانی پاكتاوكارانەی ئاكەپە گرت و ووتی: بەریز سەرۆك وەزیر لە لایەك دەلێ با ئێش دوایی بێ، فرمێسك نەڕژێ ، لە لایەكی تر دەلێ ئۆپەراسیۆنەكان با بەردەوام بن و بە سەر گەل دا دەچین، لە سەرۆك وەزیر دەپرسین، كێ پاكتاو دەكەی ؟ ناتوانن تێكۆشانی گەلی كورد پاكتاو بكەن. ئەوەشی وت كە دەبێ هەستیاریەكانی گەلی كورد ببینرێ ، ئێوە پەكەكە و ئۆجالان وەك نەبوو حساب بكەن ناتوانن پرسی كورد چارسەری بكەن.
ناڕەزایی توندیشی لەبەرامبەر ئەشكەنجەی ئیمرالی نیشان دا كە بە سیاسەتەكانی رای گشتی دەرەوە و ناوخۆ هەڵدەخەڵەتێنێ. شاندی دەتەپە دوای كۆبوەنەوەكە ڕووی لە مانیسا كرد.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە