كوردستانپۆست به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕا جیاوازه‌كان، بۆته مولكی هه‌مووان
Thursday, 18/11/2010, 12:00
دوایی بڵاو كردنوه‌یی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر ده‌روێش عه‌بدولڕه‌حمان ئاغا، كه له‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی به هۆی گه‌نده‌ڵیوه لابراوه، له‌م ماڵپه‌ڕه تیكۆشه‌رو دلسۆزو بوێره‌دا ، كه بۆته مینه‌به‌ری ده‌نگه ئازاد و سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كان، چاوه‌ڕوان بووم یه‌كیك له‌و ئاغا‌و خزمه‌كانی ده‌رویش ئاغاوه به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵام بدرێمه‌وه‌و، بینه سه‌ر خه‌ت و به‌رگریی له ده‌رویش ئاغا بكه‌ن؟!
لێ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو(هیوا مه‌حمود وه‌هاب) ناویك كه به میعیاری ئێمه‌ی رۆشنبیران، له ناوی خوازراو ده‌چێت، دیاره ئاغایه‌كه‌و نه‌یوێراوه به‌ناوی خۆیه‌وه خۆی بكات به به‌رگریكارو پارێزه‌ری ده‌وێش ئاغا، ئه‌ویش بۆ كاكه هیوای خوازراو ده‌گێرمه‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زایم هه‌بێ، زۆرێك له ئاغا‌و خزمه‌كانی بوونه‌ته نووسه‌رو رۆشنبیر‌و كادیری به‌رزی پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش بۆ خوینه‌ران جێده‌هێڵم...!
به پێویستی ده‌زانم به چه‌ند خاڵێك وه‌لامی روون و شه‌فاف و ئاشكرای كه‌كه هیوای ڕاسپێردراو بده‌مه‌وه:
1. نامه‌وێت له جیاتی برایانی ئازیزم كاك كه‌مال جه‌مال موختار‌و ستافی كوردستانپۆست وه‌ڵام بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وان به پێی پیشه‌ی حه‌ره‌فی خۆیان ده‌زانن چ بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، وه چ بڵاوناكه‌نه‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌و كار‌و دیدو بۆچونه‌كانی خۆیانه‌وه، پێویست ناكات ئێمه‌ومانان ڕێگه‌یان بۆ دابنین، چونكه ئه‌وان بۆ ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه زۆریان پێداوه‌و چاوه‌ڕوانی زیاتریشن، به‌و هه‌ڵویسته جوامێرانه‌یان بونه‌ته ئه‌و مینه‌به‌ری جه‌نابتان به ڕاسپیردراوی وه‌لامی ڕاسته‌یكان به داڕشتنی لاواز‌و بێبه‌ڵگه‌ده‌ده‌نه‌ه‌و،چه‌وه‌شاكاری له پێناوی ئاغاكانتاندا ده‌كه‌نه پیشه‌و كاری ڕۆژانه‌تان....!
2. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌تان باسكردووه‌كه، ته‌نها ڕاستیه‌كمان ووتووه، كه ده‌رویش ئاغا جاش نه‌بووه.
به‌ڕێزم ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی بووبێت، ده‌زانێ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ڕۆژێك خیانه‌تیان نه‌كردووه، شه‌هیدی سه‌ركرده‌شیان وه‌ك كاك فه‌تاح ئاغا و عه‌بدولڵا ئاغا بۆ كوردستان به خشیوه.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌موویان باش و رێك وپێك و میرخاسن، ئه‌مه ته‌عمیم ناكریت به‌سه‌ر گشت خزمانی كاك ده‌رویشدا!
٣ _ نازانین كامه له‌و وتانه‌ی ئێمه هێمامان بۆ كردووه تۆمه‌تو چه‌واشه‌كارییه؟!
له‌كاتێكدا كه‌شه‌ڕی ناوخۆبوو، ده‌رویش ئاغا به هه‌ورامانی كوڕی و كوڕه‌كانی ناسرئاغادا، ئاگاداری خزم و براو دۆسته‌كان و ئه‌ندامه‌كانی پارتی له لقی ٤ی دۆراودا كرد، كه ده‌ستپارێزی نه‌كه‌ن، به‌ڵام بۆیان نه‌كراو، هه‌ر له‌ویدا ده‌ورێش ئاغا، ترسی خسته دڵی خه‌ڵكه‌كه‌وه‌و، تا قادرقادرو ڕه‌حمه‌تی ئه‌حمه‌ده سوور ڕه‌باتی ، به كاك ده‌رویشیان ووت: تۆ له‌لایه‌ك ئیعازی كوشتن ده‌ده‌ی و، له‌لایه‌ك ئێمه‌و مانان ده‌ترسێنیت، ئاله‌و كاتانه‌دا، شه‌هیدی سه‌ركرده ملازم سه‌ید كه‌ریم گووتی: ئه‌م ئاغایه هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه بۆ ڕاوكردن بینێرێت !
كاتێ قائیدی قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانیش بوو، هه‌رچی ئاغا‌و دار‌و ده‌ست و نه‌خوێنده‌وارو ڕاوچیه‌كانی نوڕك بوو، هه‌موویان كردبووه، ئه‌فسه‌ری و پۆستی گه‌وره گه‌وره‌ی دابوونێ و، نزیكه‌ی ١٧٠ كه‌سی له چوارده‌وربوو، له ڕۆژی شه‌ڕه‌كه‌ی ماڵی خاڵه نه‌به‌ز ده‌رویش ئاغا ته‌نها ٢٠ كه‌سی به چوارده‌وره‌وه مابوو!!
له‌وه‌ش شه‌رمه‌زارتر، كاتێ عومه‌ر چاوشین كونه ئه‌منی عامه پارتی بوو، له باره‌گای لقی ٤ ئه‌م ده‌رویش ئاغایه‌و نه‌سره‌دین هه‌ورامی پێان گووت: تۆ كوڕی مه‌سعود بارزانیت، نه‌ترسی چ ئه‌كه‌ی بیكه‌و ئێمه له پشتی تۆین، ئه‌وه‌بوو، كه عومه‌ر چاوشین ٢ پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كیتی شه‌هید كرد، ده‌رویش ئاغا یه‌كه‌مین كه‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزیت، و حاشای له‌و قسانه‌ی شه‌وی ڕابردوو كرد، كه به عومه‌ر چاوشینی گووتبوو، به‌یانامه‌یه‌كیان ده‌ركرد، به‌ڵام ملازم سه‌ید كه‌ریم هاواری كرد، ناكرێ خه‌ڵك بده‌ی به كوشت و پاشانیش خۆتی لی بێ‌ئاگا بكه‌یت، ئه‌وه بوو ملازم سه‌ید كه‌ریم ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و به‌یانامه‌یه بنووسێت، به‌ڵام ده‌وریش و كه‌مال حه‌سه‌ن چاومار و قادرقادرو نیزامه‌دین گلی فشاریان خسته سه‌ر سه‌ید كه‌ریم، به‌ڵام سه‌ید كه‌ریم ووتی: ده‌بێ هه‌ر ئه‌مشه‌و عومه‌ر چاوشین بۆ سنوری رانیه بنرێن، دیاربوو، ده‌رویش ئاغا ویستی ته‌سلیمی یه‌كیتی بكات..ئه‌مه سه‌ركرده‌یه كه كوڕی خه‌ڵك به كوشت بدا‌و، دوایش ته‌سلیمی به یه‌كیتی بكات؟!
٤ _ كاكه هیوای بریگریكاری ده‌رویش ئاغا، باس له‌وه ده‌كات، كه ده‌رویش ئاغا هیچ ده‌ست كه‌وتێكی نه‌دراوه‌تێ؟!
سه‌یره ئه‌م كاك هیوایه چونكه ته‌نها ڕایان سپاردووه، زانیاریان نه‌داوه‌تێ و شتیان لێشاردۆته‌وه! ده‌بوو پێش من خوینه‌ران ده‌ركیان به‌وه كردبی، باشه پۆستی به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی ئیمتیاز نیه، له كالتێكدا ده‌رویش ئاغا له كۆنگره‌ی ١٢ له ساڵی ١٩٩٩ دا ٢٠٠ ده‌نگی هێناو ، نه‌بووه، به‌ڵێ نه‌بووه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و، دواتریش كرایه به‌رپرسی كۆمه‌لایه‌تی گشتی و، میزانیه‌ی مه‌كته‌به‌كه‌ی به سویسری جاران ١٥٠ هه‌زار دیناربوووه‌و، ئه‌مڕۆش بۆته ٢٠٠ ملێۆن دیناری بریمه‌ر!
كه له‌سه‌دا ٨٠ ئه‌ندامانی مه‌ته‌به‌كه‌ی كۆنه موسته‌شارو مه‌فره‌زه‌خاسه‌و ته‌واری و ئه‌منی عامه بوونه،پێویست به ناوهینانیان ناكات!
٥_داوا له په‌یانێری كوردستاپۆست له هه‌ولێر ده‌كه‌م، تا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا بكات، كه به‌نزینخانه‌ی (میر) له‌سه‌ر ڕێگای كه‌سنه‌زان_هه‌ولێر،موڵكی ده‌رویش ئاغایه‌و، دواتر به ١٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاری فرۆشت، كاتێ نه‌ژاد ئاغا و ناسر ئاغا ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیست، ووتیان : كاك ده‌رویش فڕی!
بچن پرسیاربكه‌ن، بزانن له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌لای نوری سنجاری، چه‌ند كرێ خانوو بۆ ده‌رویش ئاغا و براو خزمه‌كانی بڕاوه‌ته‌وه، كه هه‌موویان یه‌كی ٢ تا ٣ جار پارچه زه‌ویشیان وه‌رگرتووه‌و، زۆربه‌یان ڕائید و مقه‌ده‌م ن و ده‌وام ناكه‌ن و له هه‌نده‌رانیشن، ده‌توانن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن و سه‌ردانی عه‌مید ئه‌حمه‌د ئابڵاخی و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نیشینی پارتی یه‌عه‌بدولعه‌زیز ئیداره‌ی وه‌زاره‌ت بكه‌ن، !
٦_ بۆ مۆڵك و سامانیش به ئامارانه ده‌دویم و، ته‌حدای سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێرو، تاپۆی هه‌ولێر و شه‌قڵاوه ده‌كه‌م، گه‌ر یه‌ك هه‌له له‌م ئامارانه‌دا بدۆزنه‌وه...
ده‌رویش ئاغا له هه‌ولێری نوێ ٢٥ پارچه زه‌وی ٤٥٠ مه‌تری وه‌رگرتووه،له گه‌ره‌كی حه‌سارۆكی پێنجیش ١٠ پارچه زه‌وی ٢٥٠ مه‌تری وه‌رگرتووه، له هه‌ولێر ١٥ خانووی داوه به‌كرێ، بچن بۆلای ڕزگاری عه‌قارات تا راستیه‌كانتان پیبڵێت!
ئه‌وا باسی مه‌زرعه‌و ڤێلاكه‌ی شه‌قڵاوه‌و سیته‌ك و كرینی زه‌ویه‌كانی سنوری گونده نۆركیش له‌ولاه‌وه بوه‌ستیت!
له‌به‌ر ئه‌خلاقی خه‌ڵكی سنوره‌كه نه‌بێت، ناوی ئه‌و كیشه‌دارانه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌دیب قه‌ره‌داغی چه‌ند جارێك باسیكردوون، كه دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، هه‌موویان كاك ده‌رویشیان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و، به دیاری گران به‌ها!
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی هه‌ولێریه‌كان باش ده‌زانن، ئالێره‌وه خوێنه‌ر ڕووی ڕاستیه‌كانی بۆ ده‌رده‌كه‌ویت، كه بۆچی ده‌رویش ئاغا‌و ئاغا ڕۆشنبیره‌كانی له سلێمانی و هه‌ولێر نه‌هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت..چونكه ده‌رویش ئاغا ئه‌وه‌ته‌ی له هه‌ولێره هه‌ر بۆ خۆی و براو كوڕوو منداڵه‌كانی خۆی ژیاوه‌و، وه‌ك نه‌ژاد ئاغا ووتبووی، سوودی قنه جگه‌ره‌یه‌كی بۆ ئاغا و خزمه‌كانی نه‌بووه!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست