رونكردنوەیەك بۆ ئەندامانى كۆنگرەى 13ى پارتى دیمكراتى كۆردستان
Thursday, 09/12/2010, 12:00
خۆینەرانى بەرێز
لەپرۆسەى هەڵبژاردنى هەرحیزبێك ئامانج هەیە بۆیە سەرانى حیزب دواى تێپەر بوونى ماوەى چەند ساڵێك بەرەو كۆنگرە دەچن ئامانجیش روونە واتە گۆرین و چاكسازى وبەرەو پێش چوون وە لەناو بردنى ئەو هەلانەى كە ماوەى ئەوەندە ساڵە بۆتە هۆى دڵ ساردى لایەنگرانى حیزبەكە شێوازى ئەم هەڵبژاردنە دواى سالانى 1991لە كۆردستانى عیراق بەدى دەكرێت ئێمە تاكو ئێستا چەندین كۆنگرەى حیزبە كوردیەكانمان بینیوە ئەوەى كە گرنگە بەستنى كۆنگرە نیە گرنگ ئەویە ئایا دواى كۆنگرە گۆرانكار بەسەر حیزبەكە هاتووە ئایا كەسانى شیاو كورسى دەسەلاتیان گرتۆتەدەست ئایا لایەنگرانى حیزب رازین بەو كەسانەى كە دەسەڵات لە حیزبەكەیان وەردەگرن چونكە حیزب موڵكى خەلكە و ئەگەر حیزب جماورى نەبێت هیچ واتایەكى نابێت . بەرێزان وەكو ئاشكرایە كۆنگرەى 13ى پارتى دیمكراتى كوردستان دەبێت لە 11/12/2010ببەسرێت ئێمەش وەكو سۆز بۆ حیزبەكەمان پێمان باشە كەسانى شیاو پۆستى حیزب وەربگرن نەوەك كەسانى فایلدارو كۆنە جاش . ئەوەى كە سرنجى منى راكێشا بۆ نوسینى ئەم بابەتە ئەوە بوو كە زانیم كور شەهیدێكى قادسیەى سەدام و كۆنە ئامرسریەیەك خۆى بۆ سەكردایەتى پارتى ئامادە كردووە بەكەسێكى دلسۆزى پارتى بانگەشەى بۆ دەكەن بەڵام من لێرەوە ئەم رونكردنەوەیە دەدەم بە ئەندامانى كۆنكرە ئەوانیش با خۆیان بریار بدەن لە رۆژى كۆنگرە ؟ بەرێزان كەسێك كە تاكو رژیم لەسەر تەخت بوو خزمەتى دەسەلاتى بەعسى كردبێت وە ئامر سریە بوبێت ئایا شیاوى ئەوەیە كەكورى ئەم كەسە لەرێگەى كۆنگرە كورسى دەسەلات بگرێتەوە دەست ئەى نابێت كەسانێك دەستنیشان بكرین كەبە بنەماڵە خاوەن رابووردویەكى پاك بن نەوەك كەسانێك كە تاكو دوینى سەربە دائیرەى استغباراتى بەعس بن وە یەكێكن لە كە سە فایلدارەكان نەك خووى خزمەت بەسى كردووە بەڵكو بەبنەمالە دڵسۆزى بەعس بوونە (حوسیین سورچى) كە دەبێتە باوكى(على حوسین سورچى) بەرپرسى لقى 10 پارتى لە سنورى سۆران كە توانى دلسۆزى تەواوى خۆى بۆ بەعس دووپات بكاتەوە ئەویش بە فیدا كردنى گیانى خۆى لە قادسیەى سدام وە ناویشى لە دەزگاى شهید بە شەهیدى سەنگەر تۆماركراوە ئێستاش كورى ئەم دڵسۆزە دەیەوێت خۆى بخزێنێتە ناو سەركردایەتى پارتى دیمكراتى كوردستان بۆیە لەم سایتە بەرێزەوە داوا لە ئەندامانى كۆنگرەى 13 دەكەم كە بەچاو كراوەیى دەنگ بدەن وە خۆیان بپارێزن لەم جۆرە كەسانە دەنگ بە كەسانى دڵسۆزى پارتى بدەن بەدڵنیایەوە پێتانى رادەگەیەنم ئەگەر سەدام لەناو نەچوبایە ئێستا ئەم بەرێزە لە ناو بەعس پلەیەكى بەرزى پێ دەبەخشراە بەهۆى دڵسۆزى بنەمالەكەى بۆ داموودەزگاى بەعسى لەناو چوو. ئەندامانى كۆنگرەى (13) تكایە وشیار بن وشیار بن لەكەسانى گورگ لە پیستى مەر دا ؟ سەیرى خانوەكانى سەر رێگاى هەریرى ئەم بەرێزە بكەن و ئەم میلەتەتان بیر بێتەوە هەروەها حیزبەكەتان مەخەنە دەست كەسانى كۆنە بەعسى وكورە ئامرسریەى جاشایەتى تكایە خۆتان بە زەمیرو ویژدانەوە بریار لەسەر ئەم كورە شەهیدەى قادسیە بدەن؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست