کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نا بۆ 17 خا‌ڵه‌که‌ی په‌رله‌مانی ساخته‌ی تیرۆرستانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌، به‌ڵێ بۆ درێژه‌ پێدانی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی 17 ی شوباتی ئه�

Thursday, 24/02/2011, 12:00





بۆ هه‌موومان ئاشکراو ڕوونه‌ که‌ په‌رله‌مانی ساخته‌ و بنه‌ماڵه‌ نوێنه‌ری ئه‌ودوو تاقمه‌ چه‌قۆکێش و خۆێن ڕێژه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ به‌ عس ئاساو ڕه‌فتار فاشی یانه‌ له‌ شاری هه‌وڵێری پایته‌ختی کوردستان و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ چۆن که‌وتوونه‌ته‌ تۆقاندن و ڕه‌شبه‌گیر و تێکدانی ئارمی و ئاسایشی ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی شاردا...!!
ئه‌و دووبانده‌ مافیایه‌ هیچ کات به‌ته‌نگ ئارامی و ئاسایشی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانه‌وه‌ نه‌بوون، به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌ خه‌می دزی و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ناڕازی دابوون...!!
ئه‌مڕۆش پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و که‌لار و ڕانیه‌و شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان که‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و چاوه‌ڕانی شاری هه‌ولێری قارمانن تابه‌ که‌مترین کات و قوربانی کوتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیاکانی بارزانی و تاڵه‌بانی بهێنن!
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش گرۆپی نێرگز و سه‌رده‌شت عوسمان بانگه‌وازی خۆپێشاندانیان و کردووه‌ له‌ هه‌ولێر وداوایان له‌ خوێندکار وقووتابی و مامۆستا و مه‌لاو هه‌مووچین و توێژه‌ناڕازی یه‌کان کردووه‌ که‌ به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌ بکه‌ن..!!

چونکه‌ هه‌ولێر پایته‌خته‌ و ئه‌وده‌توانێت ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نێت و ئه‌رکی مێژوویی له‌سه‌رشانه‌ و مێژووش گه‌واهی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن که‌ ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌کانی شاری هۆلاکۆو به‌عس به‌زێن قه‌ت که‌م ته‌رخه‌م نه‌بوون له‌ به‌ جێ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌ مێژوویی یه‌کانیدا!
ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ئه‌و ڕاستی یه‌ باش ده‌زانن بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌ پیشێندانی هێزوو گرتن و زۆر ڕه‌فتاری به‌عس ئاساو ناشرینی تر و نامرۆڤانه‌، به‌ خه‌یاڵی خۆیان ده‌یانه‌ێت پێش به‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شاری هه‌ولێر بگرن و بیانترسێنن..!
به‌ڵام خه‌ڵکی قاره‌مان و ناڕازی کوردستان بڕیارێکه‌ و داوێتی که‌ هه‌رچی زووه‌ کۆتایی بهێنێت به‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و له‌ جێ یدا ده‌سه‌ڵاتی یاسا و مۆدێرن وشایسته‌ی مرۆفه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ وێرانکراوه‌ دا دروست بکات و سه‌روه‌ری یاسا ده‌سه‌ڵات بێت، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی و تۆتالیتاری ئه‌م دووبانده‌ مافیایه‌..!!
ئه‌مڕۆ دیسانه‌وه‌ به‌کردار سه‌لماندیانه‌وه‌که‌ ئه‌وان هیچ ڕێزو نرخێک بۆ بڕیاره‌کانی په‌رله‌مانی ساخته‌یان دانانێن و به‌ته‌مان به‌ پیشاندانی هێزی سه‌رکوتکه‌ریان خه‌ڵکی قاره‌مانی هه‌ولێر چاوترسێن بکه‌ن..!! به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌...!!
ئێوه‌ش لیستی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌کان، مه‌یه‌ڵن هه‌مان سیناریۆی خۆێناوی شاری سلێمانی دووباره‌ببێته‌وه‌و بچنه‌ ناو خه‌ڵکی ناڕازی و واز له‌ په‌رله‌مانی ساخته‌ بهێنن و چیتر خۆتان مه‌خه‌ڵه‌تێنن و هه‌ڵوێست بنوێنن و واز له‌ ئیمتیازه‌کانتان بهێنن له‌ پێناو پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی مافی گشتی خه‌ڵکی کوردستان..!!
بائێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دووبنه‌ماڵه‌یه‌دا نه‌خرێنه‌ زبڵخانه‌ی میژووی دیکتاتۆره‌کانه‌وه‌...!!

سه‌رکه‌وتووبێت ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان
بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ئازادی و یه‌کسانی بۆ هه‌مووان!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە