شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی ده‌زگا تیرۆره‌که‌ی تاڵه‌بانی ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ده‌نگی ئازادی!!
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ده‌زگا تیرۆریستی یه‌که‌ی تاڵه‌بانی تیرۆریست ئه‌مڕۆ تاوانێکی تری خسته پاڵ تاوانه‌کانی تری له دژی ده‌نگی ناڕازی له مه‌یدانی ئازادی و ڕادیۆی ده‌نگ له که‌لار، به‌مه‌ش جارێکی تر رووه ڕه‌ش و دیکتاتۆرو تیرۆریستی یه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆیان خسته‌وه‌ڕوو...!!
تاڵه‌بانی له سلێمانی باڵاده‌سته بۆیه هه‌رکارێکی تیرۆریستی بکرێت ئه‌وان به‌رپرسیارن!
ئه‌وان زۆر گه‌مژه‌و سه‌رلێشێواون و واده‌زانن خه‌ڵک تێناگات له گه‌مه سیاسی و هه‌وڵه تیرۆره ئاشکراکانیان...!! ئه‌وان سایکۆلۆجی یه‌ن نه‌خۆشن و تیرۆر به ده‌رمانی چا‌کبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌زانن! به‌ڵام ده‌بێت هه‌رچی زووه بخرێنه قه‌فه‌زی تاوانی دیکتاتۆره‌کان، تا چیتر ژیان و ئاسایشمان لێ تێک نه‌ده‌ن و به ئازادی بژین...!!
کاره تیرۆریستی یه‌کانی هه‌ر دوو ده‌زگا به‌دناوی تیرۆریستی پاراستن و زانیاری ی تاله‌بانی و بارزانی نیشانده‌ری ناخی پڕله‌قین و خۆپه‌رست و دیکتاتۆری و خوێن ڕێژی ئه‌م دوو دیکتاتۆره‌ی کوردستانه دژی ده‌نگی ناڕازی خوازیاری ژیانێکی باشتر...!!
ئه‌وان به‌م کاره تیرۆریستی یه‌یان دیسانه‌وه سه‌لماندیان که‌ئه‌وانه دوودیکتاتۆرن وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت و وه‌زاره‌ت و گشت دام و ده‌زگاکانیان ...ته‌واوکه‌ری کاره‌تیرۆریستی یه‌کان وده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو دیکتاتۆره تاوانباره‌ن...!!
مانه‌وه‌ی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش له په‌رله‌مانی ئه‌ودووتیرۆریستانه، ده‌بێته به‌شه‌رعی دانی تیرۆری ئه‌م دوو تیرۆریسته و هاوکارو ته‌واوکه‌ری ئه‌م دووانه...!!
به‌چوونه پاڵ شه‌قام و ڕاپه‌ڕین خۆتان جیا ده‌که‌نه‌وه له‌و تیرۆرستانه...!!
ئه‌م دوو دیکتاتۆره ده‌بێت هه‌رچی زووه بدرێنه دادگای گه‌ل و به سزای خۆیان بگه‌ن...!!
چونکه ئه‌م دوو تیرۆریسته تا ڕۆژێک زیاتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن، خراپترین پلانی نوێ داده‌ڕێژن بۆ تیرۆری ئێمه و ده‌نگی ناڕازی له کوردستان له‌پێنا و مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا...!! ئه‌وان له په‌له‌قاژێ دان و نابێت بهێڵین ئاواتیرۆرمان بکه‌ن...!!
ئیستا جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌م دوو تیرۆریسته ئه‌رکێکی مێژوویی له‌سه‌رشانه، پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و درێژه‌دانه به‌م ڕاپه‌ڕینه نوێ یه..!!
ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینی نوێ سلێمانی و مه‌یدانی ئازادی یه....بۆیه ئه‌رکی هه‌موومانه پارێزگاری و به‌رگری له مه‌یدانی ئازادی بکه‌ین و نه‌هێڵین بێکه‌س کوژی بکه‌ن..!!
مه‌یدانی ئازادی یه‌کانی کوردستان ته‌نها نین و پاڵپشتی ئێوه جه‌ماوه‌ری ملێۆنی ناڕازی یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م تیرۆرستانه له کوردستان و له تاراوگه...!!
به‌یانی 7 ی ئازاره، یادی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی یه وبیکه‌نه ڕۆژی پاککردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی وکوردستان له ده‌زگا تیرۆریستی یه‌کانی تاڵه‌بانی وبارزانی به هاوکاری هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، ئه‌و هێزه‌ی که‌ده‌بێت ببێته‌وه به هێزی گه‌ل و به‌رگری له وان له دژی هه‌ڕه‌شه‌و سه‌رکوتی تیرۆریسته‌کانی تاڵه‌بانی وبارزانی...!!
ئه‌م دوو دیکتاتۆره نامۆن به په‌یامی نوێ ی گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه له‌پێنا و ژیانێکی ئازاد و سه‌به‌خۆ و یه‌کسانی خۆازانه. ئه‌مانه شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ن و دژی هه‌ڵهاتنی ڕۆژی ئازادین!
سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان
له‌پێناو ڕاماڵینی دیکتاتۆره‌کان و ده‌زگای تیرۆریستی یان!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست