" بۆ ئەوانەى كە بەڕاستى دەیانەوێ خۆپیشاندان لەشارى هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن بكەن"
Saturday, 09/04/2011, 12:00
چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ گوێ بیستى ئەوە دەبین كە گوایە خەڵكى شارى قەڵاو منارە بەهۆى ئەو بارە نائاساییەى كەبەسەر شارەكەیان دا سەپاوەو ئابلۆقەدراون ، بەڕێگەو شێوازە یاساییەكە داواكارى پێشكەش بەپارێزگارو لێژنەى باڵاى ئەمنى ئەو شارە دەكەن بەڵام بەهەر بیانووەك بێ داواكەیان ڕەتدەكرێتەوە ، بۆیە لێرەدا من ئەوە دەخەمە ڕوو بۆ ئەو كەسانەى دەیانەوێ خۆپیشاندان بكەن لەو شارەدا داواكارى پێشكەش دەكەن پێویستە ئەوە بزانن بەپێ ى ئەویاسایەى كە دەسەڵات خۆى دەرى كردوە دەنگى بۆ داوا ژمارە (11)ى ساڵى 2010 یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندان لەهەرێمى كوردستان لەمادە (3) بڕگە (4) داهاتووە " لێژنە بۆى هەیە تانە لەبڕیارى ڕەتكردنەوە بگرێ لەلاى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەكە لەماوەى (3) ڕۆژ لەمێژووى پێ ڕاگەیاندن ودادگاش پێویستە لەماوەى (48) كاتژمێر تانەكە یەكلاى بكاتەوە بڕیارى دادگاش یەككلاكەرەوەیە ".
لێرەدا مەبەست لەلێژنە ئەوكەسشانەن كە داواى خۆپیشاندان دەكەن ، وەلەیەكێ لە مادەكانى ئەو یاسایەدا هاتووە ئەگەر لێژنەى ڕێكخەر بۆ خۆپیشاندان داواكارى پێشكەشكرد بەڵام لێژنەى باڵاى ئەمنى یان سەرۆكى یەكەى كارگێڕى وەڵامى نەدایەوە ئەوا لەم حالەتەدا بە ڕازى بوون هەژمار دەكرێت...بەس بەڕاستى لەگەڵ ڕێزم بۆ معارەزە نەكۆمەڵ .. نە یەكگرتوو .. نە گۆڕان .. ناوێرن خۆپیشاندان لەهەولێر بكەن دەجا پرسیار لەخۆتان بكەن چۆن چۆنى بەیانى ووڵات بەڕێوە ئەبەن؟!.
8ى 4 ى 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست