كاندیدى لیستى هاوپەیمانى لە گەرمیان ئەنفالچیەكى فول مواێەفاتە
Saturday, 20/02/2010, 12:00
لە كاتێكدا سەدان هەزار كەسى شیاو و بە تواناو خەباتگێڕو خاوەن ڕابردوى پاك لە لایەن دەسەڵاتى هەردوو بنەماڵەى مافیاوە بە تەواوى پەراوێز كراون و دور خراونەتەوە لە شوێنى شایستەى خۆیان لیستى ئەسپە هارەكەى سەر بە هەردوو بنەماڵە ئیدیعاى ئەوە ئەكات كە لیستەكەیان لیستى كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكانە كە چى لە سنورى گەرمیان كەسێكى كۆنە بەعسى وئەنفالچى فول مواێەفات بە ناوى (بورهان محمد فرج)یان كردووەتە كاندیدى ژمارە (9)ى لیستەكەیان ئەم كابرایە لە ساڵى1977 تا 1979 ئەندامێكى چالاكى ئیتحاد تەلەبەى ڕژێمە فاشیەكەى بەعس وحەڵقە لە گوێیەكى خزمەتكارى ئەو ڕژێمە گۆڕبەگۆڕە بووە .
لە كاتى پرۆسەى بەدناوى بە ناو ئەنفالیشدا لە گەڵ سێ كەسى تردا بە ناوەكانى (أحمد نڤام الدین و سیروان كریم گڵاڵى و برزان كریم گڵاڵى)دا دەستى خۆیان ڕەش كردووە بە فرۆشتنى مەڕ و ماڵاتى خەڵكى لێقەوماو و ئەنفال كراوى دەڤەرى گەرمیاندا بە كاندید كردنى كەسێك لەم شێوە جلال تاڵەبانى خیانەتێكى ترى گەورەى كرد بە حەق كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراون وخستیە پاڵ خیانەتە یەك لە دواى یەكانى خۆى وەك ئیمزا نەكردنى حوكمى لە سێدارەدانى تاوانبار سوڵتان هاشم و دەرباز كردنى ئەو فڕۆكەوانەى كە شارى حەڵەبجەى خەردەل باران كرد و پێشوازى نەكردن لە تەرمی شەهیدە ئەنفالكراوەكاندا لە كاتى هێنانەوەیان بۆ گەرمیان لە كاتێكدا بێ شەرمانە ئامادەى كرنڤاڵى ئێڵ بەگى جاف و دەیان كۆبونەوەى منداڵانەدا دەبێت ئێستا ئەم كابرایە یەكێكە لە عێابەكانى عدنانى حەمەى میناو و ئاغاكەى جەلال تاڵەبانى , شتێكى تریش كە زۆر گرنگە لە پاڵێوراو بۆ پەرلەمانى عێراقدا هەبێت زانینى زمانى عەرەبیە ئەم كابرایەش زۆر لاوازە لەو بوارەدا و دیارى كردنى ئەم كابرایەش بۆ ئەو پۆستە زیاتر ئەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندى مادى ئەو گروپە گەندەڵە نەك بۆ بەرژەوەندى گەل و ووڵات , بۆیە حەق وایە كەس و كارى شەهیدان و پاشماوەى ئەنفالكراوەكان و خەڵكى ستەمدیدەى گەرمیان بە نوكى قەڵەمەكانیان لە 7/3 دا ئەم كاندیدەو هاوشێوەكانى ڕسوا بكەن ویژدانى خۆیان ئاسودە بكەن و دەنگ بدەنە نوێنەرانى ڕاستەقینەى خۆیان . سەربەرزى بۆ شەهیدان و ئەنفالكراوەكانیان و كەس وكاریان , ڕوو ڕەشى و سەرشۆریش بۆ ئەنفالچیەكان و ئەو لیستەش كە باوەشیان بۆ دەكەتاوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست