کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فڕێدانى ئەم كچە بۆ سەر شەقام تەنها ئاسۆس نەجیب به‌ناو وەزیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی لێى بەرپرسە

Wednesday, 05/01/2011, 12:00


لە سایتى هاولاتى وەركیراوە كچێكی‌ چوارده‌ ساڵانی‌ بێ سه‌رپه‌رشت، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ له‌خانه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كچان له‌سلێمانی‌، ده‌ریانكردووه‌‌و له‌ئێستادا به‌هۆی‌ بێ شوێنییه‌وه‌، ده‌یه‌وێت بچێته‌ به‌ندینخانه‌‌و ژیانی‌ بەڕێ بكات.
(ب.خ) كچێكی‌ (14ساڵ)ی دانیشتووی‌ سلێمانییه‌‌و له‌ته‌مه‌نی‌ 8 مانگیدا دوای‌ مردنی‌ دایكی‌، باوكی‌ داویه‌تی‌ به‌خزمێكییان تا به‌خێوی‌ بكات‌و له‌ئێستادا بێ جێگایه‌.
(ب) به‌هه‌ستێكی‌ پإ له‌بێزاریی‌و شه‌رمه‌وه‌، له‌كاتی‌ گێإانه‌وه‌ی‌ به‌سه‌رهاتی‌ ژیانی‌ بۆ هاوڵاتی‌، ده‌سته‌كانی‌ له‌یه‌كتر ده‌ئاڵاندن‌و پچإ پچإ قسه‌كانی‌ ده‌كرد.
ئه‌و وتی‌ "باوكم له‌منداڵییه‌وه‌ منی‌ هێناوه‌‌و بردووه‌ بۆ لای‌ ژنێك تاوه‌كو به‌خێوم بكات، ئێستاش باوكم ژنی‌ تری‌ هێناوه‌ته‌وه‌‌و منی‌ ناوێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو كه‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌منداڵییه‌وه‌ به‌خێوی‌ كردووه‌، ئێستا مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا گۆراوه‌‌و باش نییه‌ له‌گه‌ڵیدا.
(ب) خوێندكاری‌ قۆناغی‌ حه‌وته‌می‌ بنه‌ڕەتییه‌‌و وتی‌ "له‌رێگه‌ی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خوێندنگاكه‌مه‌وه‌ منیان برد بۆ خانه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كچان، ئه‌وێ‌ بۆ من زۆر باش بوو ئه‌گه‌ر وازییان لێبهێنامایه‌، به‌ڵام له‌وێ‌ منیان هێنایه‌وه‌ بۆ ئه‌م ماڵه".
ئه‌و كچه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر بۆ ماوه‌ی‌ سێ مانگ چووه‌ته‌وه‌ لای‌ باوكی‌‌و له‌باخێكدا له‌ناوچه‌یه‌كی‌ سلێمانی‌، كاری‌ پێكردووه‌، بۆیه‌ دواتر رامكرد له‌ده‌ستی‌‌و هاتمه‌وه‌ لای‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ به‌خێوی‌ كردبووم، به‌ڵام ئێستا باوكم ژنی‌ تری‌ هێناوه‌ته‌وه‌‌و نامه‌وێت بچمه‌وه‌ لای‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بچمه‌وه‌ لای‌ ده‌مكوژێت".
هه‌روه‌ها وتی‌ "حه‌ز ده‌كه‌م بچمه‌ سجنه‌وه‌، خانه‌ی‌ كچان به‌ كه‌ڵكم نه‌هات‌و منیان ده‌ركرد، ئه‌م ژنه‌ش منی‌ ناوێت ته‌نیا سجن بۆ من باشه‌".
(ف) ئه‌و ژنه‌یه‌ كه‌ (ب.خ) به‌خێوكردووه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ خسته‌روو كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دایكی‌ ئه‌و كچه‌ مردووه‌، باوكی‌ هێناویه‌تی‌ بۆ لای‌ تائێستا به‌خێوی‌ كردووه‌.
(ف) به‌ هاوڵاتی‌ وت "باوكی‌ پێیوتم ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ته‌وێت فريی‌ ده‌ده‌م، منیش منداڵم نه‌بوو قبوڵم كرد، به‌ڵام ئێستا ته‌مه‌نی‌ زیاتر له‌ 14ساڵه‌‌و پێمخۆشه‌ حكومه‌ت بیباته‌ لای‌ خۆی‌‌و به‌خێوی‌ بكات، چونكه‌ به‌ كه‌ڵكی‌ من نایات".
به‌خێوكه‌ری‌ ئه‌و كچه‌ 14 ساڵه‌، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ سێ رۆژ بردوویانه‌ته‌ خانه‌ی‌ كچان له‌سلێمانی‌، به‌ڵام ئه‌و خانه‌یه‌ هێنایانه‌وه‌‌و پێیانوتووه‌ "مه‌گه‌ر بچێت له‌سه‌ر ئه‌و جادانه‌ بخه‌وێت، ئێمه‌ وه‌ری‌ ناگرینه‌وه‌".
نیشان حسێن، توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و خوێندنگایه‌ی‌ (ب.خ) تێیدا ده‌خوێنێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ساڵی‌ 2009ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌دا كار ده‌كات‌و چاره‌سه‌ری‌ كۆتایی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ بچێته‌ خانه‌ی‌ چاودێری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كچان. ناوبراو به‌ هاوڵاتی‌ وت "به‌داخه‌وه‌ به‌ بێئاگاداری‌ ئێمه‌، خانه‌ی‌ كچان گه‌إاندوویانه‌ته‌وه‌ بۆ لای‌ شوێنی‌ په‌روه‌رده‌كراو".
وتیشی‌ "كارێكی‌ خراپ بووه‌ خانه‌ی‌ كۆمه‌ڵاتی‌ نه‌یانهێشتووه‌ته‌وه‌ لای‌ خۆیان، چونكه‌ تاكه‌ ئه‌مه‌لی‌ ئه‌و كچه‌ ته‌نیا ئه‌و خانه‌یه‌ بووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وێ‌ وه‌رینه‌گرن ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشه‌قام‌و تووشی‌ بارودۆخی‌ خراپ ده‌بێت".
لای‌ خۆشیه‌وه‌، جه‌زا حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رو‌ونناسانی‌ كوردستان، جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ خانه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كچان ئه‌و كچه‌یان ده‌ركردووه‌.
ناوبراو وتی‌ "به ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێیوتم ئه‌وه‌ ئیشی‌ ئێمه‌ نییه‌ ئه‌و كچه‌ وه‌ربگرین".
له‌مباره‌یه‌وه‌، خانه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كچه‌یان ده‌ركردبێت.
محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵح به‌إێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌سلێمانی‌، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌إوو كه‌ خانه‌ی‌ كچان به‌ده‌م ئه‌و كچه‌وه‌ چوون‌و داڵده‌یانداوه‌ لای‌ خۆیان، به‌ڵام "ئه‌و كچه‌ حاڵه‌تی‌ ده‌روونی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌‌و ئێمه‌ش ته‌نیا حاڵه‌تی‌ ئاسایی‌ وه‌رده‌گرین".
باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و كچه‌ به‌كه‌یسی‌ خۆیان ده‌زانن‌و له‌دوای‌ پشووی‌ سه‌ری‌ ساڵه‌وه‌ چاودێری‌ ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌سلێمانی‌، نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ خانه‌ی‌ كچان بێگه‌إانه‌وه‌ بۆ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی خوێندنگاكه‌ی‌، ئه‌و كچه‌یان بردووه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵی‌ به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی‌‌و وتی‌ "لێپرسینه‌وه‌ی‌ ئیداری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌م".
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، نیان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ كچان له‌سلێمانی‌، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ "ئه‌و كچه‌ ده‌رنه‌كراوه‌ به‌یه‌ك پشتگیری‌ خوێندنگاكه‌ی‌ وه‌رمانگرتووه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار رۆژ، له‌كاتێكدا به‌پێی‌ یاسا‌و رێنماییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی‌ وه‌رده‌گیرێت ده‌بێت كه‌سی‌ نه‌بێت".
نیان روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كچه‌ باری‌ ده‌روونی‌ ناجێگیره‌‌و هه‌وڵیداوه‌ رابكات‌و خۆی‌ بسو‌وتێنێت، بۆیه‌ ناردوویانه‌ته‌وه‌ بۆ لای‌ به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی‌".
هه‌روه‌ها هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ رۆژی‌ پێنجه‌شه‌مه‌ی‌ رابردوو، چووه‌ته‌ ماڵی‌ به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی‌ تا بیبه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ده‌روونی‌‌و له‌ماڵ نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه‌ ده‌ربكه‌وێت نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ هه‌یه‌ وه‌ریناگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچی‌ نه‌بێت ئه‌وكات وه‌ریده‌گرین.
به‌ڵام، نیشان حسێن توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و خوێندنگایه‌ی‌ (ب.خ) تێیدا ده‌خوێنێت، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌خانه‌ی‌ كچان، پێیانراگه‌یاندووه‌ نه‌ده‌بوو ئه‌و كه‌یسه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ، له‌كاتێكدا "ئه‌ركی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ده‌م ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ بێت".
ئه‌و توێژه‌ره‌، داوا له‌وه‌زیری‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كات كاری‌ جیدی‌ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و كچه‌‌و بیگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ خانه‌ی‌ كچان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە