بژی وەزارەتی ناوخۆی پارتی
Thursday, 13/08/2009, 12:00
ئەم ڕووداوانەی كەشەوەی 26لەسەر 27 تەمووزی ئەم سالە لەدوای تێپەڕینی یەك ڕۆژ بەسەرتەواوبوونی هەلبژاردنەكان ڕویدا ،ڕووداوەكە بریتی بوو لە هێرش كردنە سەر بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ومەكتەبی ئەمیری كۆمەل ونوسینگەی گۆڕان وكەی ئێن ئێن وتەقە كردن بەسەریانداو جنێودان وهەوڵدان بۆ چوونە سەریان ، ئینجا نەك تەنها لەشارێكی پایتەختی كوردستانی وەكو هەولێر كە كونسلخانەی چەندین وڵاتی وەكو ئەمەریكاو بەریتانیاو هیتری لێیە،بەڵكو لەدوای سەعات 12 شەو لەزۆربەی شارو شارۆچكەكەكانی كوردستانی ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وپارتی ئەم حاڵەتە دووبارە ببوەوە كە بەوێنەی سەرۆكی هێژاوبەئاڵای حیزبی فەرماندەوە شێرە كوڕانی پارتی ئەم چالاكیە خۆنواندنەیان ئەنجام دا چونكە ئەم دوو لیستە باسی ئەوەیان دەكرد كە لەهەڵبژاردن تەزویراتێكی زۆر كراوە،زۆربەی رێكخراوە وچاودێرەكانیش ئەمەیان دووپات كردەوە،كەچی فەرەج حەیدەری ئەندام لقی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئێستا سەرۆكی كۆمسیۆنی بالای هەلبژاردنەكانە دەیوت هیچ تەزویروخروقات نەكراوە.ئەمە تەواو بوو.هەردوای ئەوەی هێرش كرا وەتە سەر بارەگاكان سەرۆكی حكومەت نێچیروان بارزانی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ومەكتەبی ئەمیری كۆمەلی كرد وداوای لێبوردنی كردوو بەلێنی دا كە تاوانباران سزا بدات.تاكو ئێرە هیچ عەیبی نیە.لێرەو لەوێش باس دەكرا گوایە هەندێ بەرپرسی ناوچەو خەلكی تری پارتی دەستگیركراون،كەچی دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك بەسەر ڕووداوەكاندا دوێنی 10مانگی ئاب وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند كە وا دیار نیە كێ لەدوای ئەم كارە گێرەشێوێنانەوەیە!!!
بێگومان دیار نیە خۆ ئەگەر دیاریش بێت ئێوە ناتوانن ئاشكرای بكەن.بۆیە هەر لەسەرەتاوە هەموومان دەمانزانی ئەمەش سیناریۆیەكی ترەو لای هەموو كەس ڕوون بوو بەڵام ئەوە ئێوەن شتەكانتان لا شاراوەیە وادەزانن خەلك چاو عەقلی داخراوە وهیچ دەرك ناكات بەڕاستیەكان.كورە كاكی ناوخۆ بەڕاستیت پێ بلێم توخوا نازانن كێنە؟؟؟ئەگەر ئێوە نەزانن كێیە لەناو جەرگەی پایتەخت تەقە دەكات وتیرۆركاری وتوندوتیژی دەكات بەرامبەر لایەنە سیاسیە كان ئەی ئێوە ئیشتان چیە؟؟؟یان ئەو شەوە نووستبوون بەئارامی لەژێر دەنكی بیكەیسی وتەقە تفەنگە ژەنگ گرتووەكانی پێشمەرگەو هێزی زێرەڤانی كە لەو ڕۆژەوە شەڕی ناوخۆ ڕاوەستاوە یەك تەقەیان نەكردووە.باشە من پرسیارێك لە ئێوە دەكەم تواخوا ئەگەر یەكێك لەم تەقانە ئاراستەی سەركردایەتی ئێوەكرابا چیتان دەكرد؟؟؟دڵنیام هەموو شارتان دەهەژاند وهەزاران كەستان ڕەوانەی زیندان دەكرد چەندین ساڵ لەویدا بێ مەحكەمەكردن دەمانەوە،لەوانەیە بۆ جارێكی تریش سەردان منالێ پەپولە ئاسا نوزەیان لێوەهاتبا ،وەكو لەسەر شاشەی كەنالەكان بینیمان ،كەچۆن ئەم مناڵە سەدان نیشانەی پرسیاری لەسەر ئێوەدانا.
هیوادارم هەربژی وەرزارەتی ناوخۆ بۆ پارتیمان،چونكە بەو جۆرە كارانە نەبن ئێوە خۆشەویست نابن.ئەی كەستان دیوە كەلپچە بكاتە دەستی خۆی؟؟؟ئیتر بۆئەم میللەتە سەدان پرسیاری تر قوچ بوویەوەو،بێ وەڵام.ئەی سەرۆكی حكومەت نەی فەرموو دەبێت سزای تاوانباران بدرێت ،ئەی ئەگەر تۆ نەتوانی ئاشكرایان بكەیت چۆن سزای تۆ نادات؟ئەی سەرۆكی هەرێمیش هەڕەشەی لەوانە نەكردووە كە ئەم كارانە دەكەن كەواتە ئێوە دلسۆزی كوردستان نین.هەربژین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست