كۆیلە كانی سەدەی بیست ویەكەم
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
ئەو كەسەی بڕوای وابێت كۆیلەیی كۆتایی هاتووە بەهەڵەداچووە چونكە لەسەردەمی كۆندا كاتێك یەكێك دەبووە كۆیلەی یەكێی تر ئەوا دەبووە مولكی ئەو بەویستی خۆی هەموو شتێكی پێ دەكرد ولەبەرامبەردا نان وئاوێكی پێدەدا ،ئینجا ئەم كۆیلەیە بۆی نەبووە لەهیچ فەرمانێكی ئەو دەربچێت وباش وخراب ئەبێت بەقسەی بكات،جگە لەوەی ئەم كۆیلەیە مافی ئەوەی نەبوو وەكو مرۆڤـــ بژیێت بەڵكو ئەبوایە هەمیشە حالی پەرێشان وخەمباری بوایە.هەمیشە ماندوو لەخزمەت ئاغا وخاوەنەكەیدا.بۆچی ؟چونكە كۆیلەی ئەوە .بەپارە كڕیویەتی.ئەگەر سەیری ڕۆژگار بكەین دەبینین ئەم جۆرە هەلوێستە هەمیشە دووبارە بۆتەوە بەڵام هەرجارە وبەجۆرێك وبەشێوەیەك دووبارە دەبێتەوە هەر جارێك لەژێر ناوێك وبەجۆرێك .كەسی واهەیە حەزی لەخۆ بەكۆیلە كردنی تیایە وحالەتێكی دەرونیەو لێی جیا نابێتەو كەچی لەبەرامبەردا كەسێكی تر هەیە كە حەزی لەبەكۆیلە كردنی خەلك هەیە.
ئەی لەم سەردەمەدا كۆیلەكان چ جۆرێكن ،وەكو ئەوانەی دێرین زەمانن وبرسی وڕوت ولە خزمەتدا هەمیشە یان جۆرێكی ترن ؟بێگومان هەموو سەردەمێك مۆركی تایبەتی خۆی هەیە،ئەم شتەی ئەم سەردەمە دەكرێت ئەگەریش خراب بێًت بەڵام بەشێوەیەك ئەنجام دەدرێت وپەردەپۆش دەكرێت كەسی سادە وساكار نایناسێتەوە.بەڵكو پێویستی بەووردبونەوە هەیە.ئەوەتا هەموو دەسەلاتدارێك حەز دەكات كە جەماوەروخەلك بیپەرستن ولەقسەی دەرنەچن وملكەچی ئەوبن وەكو چۆن كۆیلە ملكەچی ئاغا دەبێت،وەئەگەر هەستی كرد كەوا كەسێك لاملی دەكات ئەوا بێگومان توڕەیی دەیگرێت ودەبێتە ڕیزپەڕ وكۆیلەیەكی لەفەرمان دەرچوو.بۆیە زوو مووچەی دەبڕێت وپەیوەندی لەگەلیدا دەپچڕێنێت،وەكو لەكوردستانی مەڕخۆمان دەبینین،ئەی یەكێتی وپارتی گشت ئەو كەسانە لە هەموو شتێكی باش بێبەش ناكەن ئەگەر حیزبی ئەوان نابێت.ئەی قەدەغە نیە لەنزیك شوێنی نیشتەجێی ئەوان هیچ حیزبی تر هەبێت ئەی لە ڕێككەوتنی نێوان هەردووكیان نەهاتوو نابێت لەنزیك دوكان ومەسیف بارەگای حیزبێك جگەلەوان هەبێت بۆچی؟چونكە ئەوان لەپلەی خواكاندان ونابێت كەس جورئەت بكات لەوان نزیك بێتەو بەڵكو نەك هەر ئەوەندە ئەگەر كەسێك بەڕێوبەری فەرمانگەیەكی زۆر بچووك بێت ئەبێت دەربكرێت ئەمە فەرمانی ئاغایە.
ئەوانەی ناو یەكێتی وپارتی كەسانێكن حەزناكەن كەس شان لەشانی ئەوان بدەن نابێت كەس لەئاستی ئەواندا بێت لەهیچ شتێك ئەوەتا ڕێگای نێچیروان بارزانی جیایە لەهی خەلك ودەرگای تایبەتی خۆی هەیە،وناوچەیەكی دابڕاو لەكوردستان كەبارزانە بۆ ئەوانە نابێت لەم دەڤەرە كەسی تر بوونی هەبێت بەڵكو كاتێك شێخ دێت دەبێت هەموو بێدەنگ بن ووورتەیان لێوە نەیەت،ئەوە تاوەكو ئێستاش لە بارزان باوە هەروەكو چەندسالێك بەرلەئێستا لەناوسورچیەكان باووبوو كە دایك وخوشك وەكو دوو بت وابوون ئەیان پەرستن ئێستاش بەهەمان شێوە لەبارزان شێخەكان كەسی پیرۆزن ونابێت كەس قسەیان ڕەت بكاتەوە.ئەمە جۆرێكی سادەو دواكەوتووە لەكۆیلایەتی .ئینجا من بۆیە ئەمە باس دەكەم جونكە گەورەی ئەم شوێنە كە بنەماڵەی بارزانیە ئەوان ئەوڕۆ سەرۆكایەتی پارتی دەكەن كەحزبێكە بۆ چەندین ساڵە بەناوی كوردایەتی وونەتەوایەتی ونیشتمان پەروەری دەستیان گرتووە بەسەر كوردستانی باشوورو هەموو خێروبێرەكەی بەڕۆژی نێوەڕۆ دەدزن وكەسیش ناوێرێت ناڕازی بوونی خۆی نیشان بدات ئەوەنەبوو ساڵی 2005 یەكگرتوو ویستی جیابێتەوە لێیان ولیستی تر دروست بكات بۆ نەهێشتنی گەندەلی كەچی ئەوان دەستیان كرد بەكوشتن وبڕین وتاڵان كردنی بارەگەكانیان لەدهۆك وئاكری وبەردەڕەش وشەقڵاوەوزاخۆوئامێدی،ئێستاش كە گۆڕان لێیان هەلسایەوە زۆر پێی پەست بوونەو وا دەزانن كۆیلەیەكانیان لەدەستیان دەرچوون ئەوان دەیانەوێت هەرچی كوردستان هەیە لەژێر چەپۆكی ئەوان بێت وئەوان وەكو خوا سەیر بكرێن وفیرعەون ئاسا ببنە خاوەن تاوەكو عەرزوناموسی خەلك.بەڵام خەلكی كوردستان كۆت بەندی كۆیلایەتی شكاند وگووتی نەخێر بۆئێوە،نەخێر بۆ گەندەلەكان بۆ میللەت كوژوكوردفرۆشان ئیتر بەستانە چیتر قەبول ناكەین گەورە بن لەسەرمان بەڵكە دەبێت هەموو زۆردارێك بكەوێتە ژێر پێمانەوە،دەبێت گشت دزو فەزیحەت چیەكان بتوێنەوە،ڕووڕەش بن.ئەی خەلكی بەشەرەف بەسیە تاكەی مالی ئێوە بدرێتە گۆرانی بێژی بێ نرخ وبێ شەرم تاكەی نەفتمان بفرۆشێت ومنالانی ئێمەش لەبێ نەفتی وسەرمای زستان بەسەر ببەن تاكەی منالانی ئەوان لەقوتابخانەی ئەمەركی وئەلمانی وباشترین زانكۆ بخوێنن لەسەر بودجەی ئەم خەلكە هەژارە ئێمەش هەری غارەغار بكەین بۆ دەنگدان بۆیان بۆچی كاتێك دونیا بەپارەوپولی ئێمە تێربووە ئێمە بێكار وبێ پارەو بێ مال وخانوو كرێچی بین لەوڵاتی خۆمان.
كۆیلەكانی ئەم سەردەمەش وەكو سپارتاكۆس ڕادەپەڕن بەڵام بەجۆرێكی تر لەهەموو هەلبژاردنێكدا دژی ئەو كەسە دەنگ دەدەن كەكوردایەتی بەدۆر دەكات بەڵكو تەنها لەپەنایەوە دەخوات وەكوئەوەی لەپەنای ئایینەوە كورسی كورسی دەكات،لەوانیش قەبول ناكەین با ئەوانیش بەناوی خواوە حوكممان بەسەردا نەكەن ئێمە كەسێكمان دەوێت حوكممان بكات بە داگەری ویەكسانی ودیموكراسی ڕاستەقینە،دەمانەێت گەندەلكاران بدرێنە دادگا ودزەكان زیندانی بكرێن وبكوژەكانی كوردی ئێستاوڕابردوو بەسزای دادگەرانە بگەیەنرێن.ئێمە كۆیلەی سەدەی نوێین كاتێك ناوێرین بەبەرپرسێك بڵێین ئێوە بۆ دزی دەكەن بۆ دەمانگرن بێ هۆ بۆ سیخوڕیمان بەسەرەوە دەكەن بۆ دەمانكەن بەدوژمنی كورد وكۆیلەی ئاغاكانتان لەعەرەب عەجەم،ئیتر ئێمەی كۆیلە بەقسە دێین تەنیا بەنان وئاو ڕازی نابین ئێمە زۆ رلەوە بەرزترین ئێمە ئازادیمان دەوێت،دەمانەوێت هەركەسێك خراپەیەكی كرد بدرێتە دادگاو بەمافی یاسایی خۆی بگات،بەسیەتی ئیتر تاكەی چاومان دەبەستن بەمووچەیەك كەمافی خۆمانەوبەمنەت پێمان دەدەنەوە.ئارەقەی نێوچەوانی باوكی كامتانە.ئێوە ئەوەندەی لەشەوێكی سوور بەفێڕۆی دەدەن لەسەر مێزی قوماركردن دیدۆڕێنن ئێمە بەسالێك ئەوندە نابینین بەڵكو بە10سالیش نایبینین ئێوە خێر بەكۆمپانیایی توركی دەكەن بەملیۆنان دۆلاری ئەم خەلكە لەكاتێكدا ئەم خەلكە نیوە بێكار وبێ خانوو دەست كورتە .
ئەی كۆیلە داماوەكان كورسی وپول و پارە: ئێوە ئەی ئەوانەی بۆپارەوپوول دەتانەوێت ئەم گەندەلچی وتالانچیانە ڕازی بكەن بۆ كوێ دەڕۆن ناوتان لەناو لیستی ڕەشدا تۆمار دەكرێت.بۆیە تا چركەیەك زووترە واز لەم دیكتاتۆر داتاشینە بهێنن وبگەڕێنەو نا باوەشی میللەت،بەرگری لە دادگەری بكەن وئازادی بكەنەو دروشم وكۆیلایەتی بلاوە بنێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست