کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دەست خۆشیەكی تر لە وەزارەتی ناوخۆی پارتی

Sunday, 19/09/2010, 12:00


كاتێك گەنجێكی قوتابی زانكۆ بەڕۆژی نێوەڕۆ لەهەولێر لەبەردەم حەرەمی زاكۆی سەلاحەددین دەڕفێنرێت ودوای چەند ڕۆژێك بەكوژراوی تەرمەكەی لە موسل دەبینرێتەوە،دوای هەراو هۆریای خەلك ومیدیا وڕێكخراوەكان ودەزگا سەربەخۆكانی مافی مرۆڤ وڕاگەیاندن وهیتر وگشت حزب وڕێكخراوەكان،ئیتر دوای چوار مانگ ئەوكات بۆمان دەردەكەوێت كەوا ئەو كەسەی كوژراوەو شەهیدكراوە لەپێناو ووتنی ووشەدا تیرۆریست بووە،بەكام بەڵگە نازانرێت كوا بەڵگەیەك كە نیشانی خەڵك وخاوەن خوێنەكانی زەردەشت بكرێت بۆ ئەوەی متمانەی پێ بكەن،كام بەڵگە وكام یاسا،دەكرا ئەگەر گروپێكی وەكو شێخ زانا پێك بهێنرابا وئەم تاوانەیان خستبا ئەستۆی خۆیان بەلام وادیارە ئەم جارە ئەوە نەكراوە.بۆچی ئەوە چوار مانگە هیچ شتێك نەوتراوە،دەربارەی ئەم تیرۆریستە،ئەی ئەگەر تیرۆریست بێت وڕۆژنامە نووس بێت وقوتابی زانكۆ بێت ئەوكات چی بكەین؟!!

ئایا كەس بینیویەتی كە ڕۆژێك لەڕۆژان زەردەشت هات وچۆی كەسانی تیرۆریستی كرد بێت،بۆ وانیە ئەوە تا ئەو هەندێ شتی گووتووە بەدڵی دسەلات نیەوهەركەسێكیش شتێك بڵێت بەدڵی ئەوان نەبێت شایستەی ئەم نازناوە وخرابتریشە،ئەوە لای دەسەڵاتی كورد شتێكی بەدیهیە ئەی هەر ئەوان نەبوون سەدان گەنجی ئەم وڵاتایان كوشت لەشەڕی ناوخۆداو سەدانی تریشیان وون كرد،ئەوان نەبوون ڕۆلەی كوردیان هان دەدا كوردێكی وەكو خۆی بكوژێت تەنها لەبەر ئەوەی لەحیزبەكەی ئەوان نیە.ئەی هەر ئەوان نەبوونە بۆمب وتانكی وڵاتانی دراوسێیان دەهێنان وخوێنی كوردیان پێ دەڕشت؟ئەمانەو چەندینی تر.

دوای هەلبژاردنەكان كاتێك كۆمەڵێك كەسی گێرە شێوێن هەَڵیان كوتایە سەر بارەگای حیزبە سیاسیەكان وتیڤی وڕۆژنانەمان وئەوكات وەزارەتی ناوخۆ یەك كەسی دەستگیر نەكرد وسەرۆكی حكومەت بەڵێنیشی دا بەڵام دارو دەستەكەی جێ بەجێیانە كرد .كاتێك لەبادینان بارەگانی یەكگرتوو سوتێنراو چوار كەسی شەهیدكرا ئایا كەس لەسەر ئەم تاوانە دژ بەدیموكراسیە دەستگیر كراوە.كاتێك نەوت ئاودیو دەكرێت بەشێوەیەكی نایاسایی كەس دەستگیر كرا لەسەر ئەم پێشێلكردنەی یاسا.كاتێك گەندەڵی تەنگی لەحكومەت هەلچنیوە ئەرێ هاوڵاتیانی هەرێم كەسیان بینیوە دەستگیر بكرێت یان بەپێچەوانەوە لەلایەن هەردوو حیزبی یەكێتی وپارتی تەگەرە دەخرێتە بەردەم ئەم لیژنەیەی پەرلەمان بۆئەوەی كارەكانی سەقەت بكرێت.

ئەمانە سەدان پرسیاری تر لەناو هزری خەلكی كوردستان دەخوڵێتەوە بێ وەڵام!!! بەڵێ كوا وەڵام؟

بۆیە جێگای خۆیەتی جارێكی تر دەست خۆشی لەم وەزارەتە بەڕێزە بكەین لەسەر ئەوەی ئەمجارەش توانی تاوانباران نەدۆزێتەوەو بەڵكو بیان شارێتەوە،باشترین كار كە گشت هێزەكانی ناوخۆ ئەنجامی دەدەن لەم بۆنەیەدا ئەوەیە گشت بەرپرسەكان دەست لەكار بكێشنەوە،یان دان بەوەدا بنێن كەوا خەمی جدیان نەخواردوەو هۆكارەكان وڕێگرەكان ئاشكرا بكەن،بۆچی دۆسیەكە بەم شێوەیە شێوێنراوە.كێ لەپشت ئەم كاروەیە،ئینجا چی ڕودەدات با ڕوبدات.ئەگینا لەلای خەلك دەبنە مایەی ترس وبیم وتۆقاندن نەك ئارامی وئاسایش وهێمنی شاروهەرێم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە