کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیعر بۆ سروود،،،،،،،،،،،سەرۆکمان زێڕە،،،،،،،،،،،

Saturday, 20/10/2012, 12:00



زێڕە سەرۆکمان زێڕە
زێڕە مەسعود زێڕە

سەرۆکمان زێڕە بینایی چاوە
باوکی مەسرورە مەسعودی ناوە

سەرکردەی پارتە پارتی فەرماندە
کاکە مەسعودە دوژمنی کوردە

زێڕە سەرۆکمان زێڕە
زێڕە مەسعود زێڕە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

٣١ ی ئابمان قەد لەبیر ناچێ
ئەو دڕکە لەژێر پێتا دەرناچێ

ئەو ڕۆژە وا دێ کە هەولێر بلێ
بڕۆ ئەستەمبۆل با نیوەی ڕێت بێ

زێڕە سەرۆکمان زێڕە
زێڕە مەسعود زێڕە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

ئێمە کە ڕۆلەی پارتی و بارزانین
لە کورد فرۆشی ئازاو لێزانین

ڕۆژێکیان پیاوی ئێراق ئێرانین
ئەمڕۆش نۆکەری کاک ئەردۆگانین

زێڕە سەرۆکمان زێڕە
زێڕە مەسعود زێڕە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

مەسعود بارزانی دەزگای پاراستن
ئێوە سل ناکەن قەد لەکورد کوشتن

ستارو سۆران کاک سەردەشت عوسمان
گشتان تیرۆر کرد بۆمانی خۆتان

زێڕە سەرۆکمان زێڕە
زێڕە مەسعود زێڕە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە