ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن
Thursday, 06/08/2009, 12:00
هه‌ر وه‌كو له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راگه‌نراوه به‌یانی روژی هه‌ینی كوتایی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنه‌كان دێنن بو له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌لاو ئه‌كه‌نه‌وه
به حه‌قیقه‌ت لێره قسه‌یه‌كم هه‌یه به هه‌موو سه‌راحه‌تێكه‌وه ئه‌توانم بلێم ئه‌نجامه‌كان هیچ شتێكی وا نه كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه و نه زیاد ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌كو مه‌علوم كراوه كومسیونی بالا ئه‌وه‌یی له ژێر كونترولی ده‌ستهه‌لاتی كوردستان فلمێكی به رێك و پێك دروست كردووه بو ئه‌وه‌ی راپورتێكی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر هه‌موو سكالاكان پێشكه‌ش بكات ..
ئه‌وه تێكستی سینارویی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنه
با بێینه سه‌ر شیكردنه‌وه :
یه‌كه‌م : هیچ گومانێكییان تیا نی یه بو ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه حه‌قیقه‌تن و زور له راستی دورن
دووه‌م : هه‌موو چاودێرانی سییاسی و مه‌ده‌نی و مروویی پشتیوانی ئه‌و چه‌نده ئه‌كه‌ن هه‌لبژاردنه‌كان له ژێر كونترولی ده‌ستهه‌لات بن
سێیه‌م : ئه‌گه‌ر متابعه‌یه‌كی مه‌یدانی بكه‌ی له‌ناو هه‌موو بنكه‌كانی هه‌لبژاردن ئاشكرا ئه‌بێت له سه‌دا سیهـ (30%) ته‌زویر و پێشێلكاری كراوه له لایه‌ن لیستی كوردستانی
چواره‌م : هیچ ژماره‌یه‌ك بو هیچ لیسته‌یه‌ك راسته‌قینه نینه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی لیستی كوردستانی ده‌بێت له سه‌دا سیهـ (30%) كه‌متر بێت ژماره‌ی ، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ده‌بێت له سه‌دا بیست (20%) زیاتر بێت ، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی لیستی گوران ده‌بێت له سه‌دا ده‌هـ (10%) زیاتر بێت
پێنجه‌م : حه‌ز ئه‌كه‌م بلێم كێ سه‌ركه‌وتووه له هه‌لبژاردنه‌كان ؟؟! به حه‌قیقه‌ت ئه‌گه‌ر به عه‌قلییه‌تێكی پاش په‌رده تێروانینێك بكه‌ین یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌مه وه‌ك ره‌وتێكی سیاسی كوردستانی به ده‌یان سال چونكه گوران و یه‌كێتی له ناخه‌وه هه‌ر یه‌كن ئه‌گینا كورسی یه‌كانی یه‌كێتی یه‌كان له (50) زیاترن .. سه‌ركه‌وتووی دووه‌م لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی یه چونكه چه‌په‌ری ترسی شكاند نمو‌نه‌یه‌كی مه‌ده‌نی سیاسی پێشكێش كرد له گور ئه‌نجامه‌كانی موزه‌وریش سێیه‌م ده‌رچوو .. خساره‌تی گه‌وره هه‌ر ئه‌گه‌رێته‌وه بو بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌توانم بلێم به (20) كورسی خساره‌تییان دا ، چوكه‌ری ففتی ففتی شكانده‌وه ئه‌گه‌ر پلانی ستراتیجی ناو به‌ینی پارتی و یه‌كێتی نه مێنێت پارتی هه‌ر ده‌بێته حزبێكی بچوك وه‌كو حزبه‌كانی تر
له‌گه‌ل رێزمان بو هه‌موو لایه‌ك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست