كاندیدی پارتی یه‌ و كوری سه‌روك جاشه‌

Saturday, 06/03/2010, 12:00



حه‌ز ده‌كه‌م به‌ هه‌لكه‌وتن و نێزیك بونی واده‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق باسی چه‌ند حه‌قائیقی راسته‌قینه‌ بكه‌م

ئه‌توانم بلێم بو هه‌ر دلسوزێكی كورد شتێكی ئاشكرایه‌ تا چ راده‌ پارتی دیموكراتی كوردستان دوژمناتی ملله‌تی كورد ئه‌كات ، به‌لام له‌وه‌ زیاتر هاوكاری و یارمه‌تی بو خائین و دوژمنه‌كانی ملله‌تی كورد ئه‌كات ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی عادیلانه‌ له‌ناو رێزه‌كانی رێكخستنی پارتی بنێری به‌ هه‌زاره‌هان كونه‌ به‌عسیه‌كان ده‌بینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م هه‌لبژاردنه‌ی دوایدا ئه‌توانم بلێم به‌هیزترین كاندیدی پارتی كوری كونه‌ به‌عسیێكه‌ و موسته‌شارێكی سه‌روك جاش و خائینێكی ملله‌تی كورده‌ ئه‌وه‌ی به‌ ناو (فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌تروشی) یان (فه‌رهادی ئه‌مینێ كورتێ) كادیدی ژماره‌ 11 ی لیستی هاوپه‌یمانی له‌ دهوك ، به‌ كورتی و به‌ كوردی حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ند شتێكی به‌ په‌له‌ بو خوێنه‌رانی ئازیز له‌به‌ر ده‌ست دابنێین

یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رهاده‌ی كوری كورتێ له‌ناو رێزه‌كانی یه‌كگرتوو بو ، به‌ سه‌راحه‌ت له‌گه‌ل مه‌لبه‌ندی سێی یه‌كگرتوو قسه‌ی كرد وتی ئێوه‌ نا توانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی من جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌چمه‌ ناو رێزه‌كانی پارتی بو ئه‌وه‌ی من بكه‌نه‌ سه‌فیر له‌ به‌غدا ، حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌ ئه‌و خاله‌ رون بكه‌مه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ من ئه‌م نوسینه‌ بنوسم پرسیارێكم له‌ به‌رپرسێكی یه‌كگرتوو كرد ئه‌و كوره‌ چون بو له‌ناو رێزه‌كاندا ؟؟! وتی هه‌ر له‌ روژی یه‌كه‌م ئێمه‌ زور تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌بوو ئیسنانێكی مولته‌زیم نه‌بوو به‌ ره‌وشت و رێبازی یه‌كگرتوو ئه‌توانم بلێم ته‌نها به‌ ناو یه‌كگرتوو بو

دووه‌م: ئێستا سێ باده‌ك له‌ روی ره‌وشت و ئه‌خلاقیه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رهادی كورتێنه‌ له‌ دادگای دهوك ، هه‌مویان به‌ تومه‌تی ته‌حه‌رش به‌ كچه‌ قوتابیه‌كانی زانكو ، من لێره‌ بو هه‌ر كه‌سه‌ك ئه‌لێم ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات یان بروا نه‌كات با مراجوعه‌ی دادگای دهوك بكات به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌رسێ باده‌كه‌ی بێ ره‌وشتی فه‌رهاد ئه‌بینێ

سێیه‌م: باوكی فه‌رهاد (ئه‌مینێ كورتی) هه‌ر له‌ سالی حه‌فتاكانه‌وه‌ سه‌روك جاش بوو تا سالی راپه‌رینی گه‌وره‌ نه‌وه‌ت و نه‌وه‌ت و یه‌ك ، به‌ ئه‌وه‌ش به‌ دواداچونێكی باشم كرد بو باوكی فه‌رهاد چون بو و چی كرایه‌ و چی به‌سه‌ر كورد داهێنایه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان ؟! بوم دیاربوو به‌ ده‌یان گوند و شار و شاروچكه‌كانی ده‌ڤه‌ری مزوریان تا ده‌ڤه‌ری زێبار هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ری رێكانی سوتێنراوه‌ هه‌روه‌ها بویه‌ هویێكی سه‌ره‌كی بو گرتن و كوشتنی ده‌یان دلسوزی كورد

ئه‌وه‌ لایه‌نێك بوو له‌ cv فه‌رهادی كورتێ وه‌ك هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی حه‌زم كرد بو هه‌موو دلسوزه‌كانی كورد بناسێنم , چونكه‌ تا ئێستاش وه‌ك ماموستایێكی زانكه‌ به‌ ده‌یان مه‌سجی سێكسی بو كچه‌كانی كورد ده‌نێرێ .

ئه‌وه‌ كاندیدی پارتی یه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌بێت نوینه‌ری گه‌لی كورد له‌ به‌غدا و به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌لك ئه‌كات !!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە