گازی فرمێسك ڕێژ ، خۆپاراستن و چارەسەری.
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
گازی فرمێسك ڕێژ زاتر لە 15 جۆری هەیە ئەم گازانە زۆربەیان ماەدیەكی ترشن ، بەڵام ئەوەی زۆر بە كاردێت بریتیە لە ( C.N و C.S).
1- (C.N) Phenacyl Chloride كاریگەری كەمترە و زووتر بڵاودەبێتەوە لە هەوادا
2- Chlorobenzalmalononitile C.S كاریگەری مام ناوەندە زیانی بۆ ژینگە هەیە
3- D.M كاریگەری بەهێزە و لە سڵی 1956 قەدەغەكراوە چونكە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر كەسی بەركەوتوەكە لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی.
4- (O.C) ئەمەیان سپرای بیبەرە ئەمە زۆر بەكاردێت و چونە بەخێرای ئازار دروست دەكات و زۆنارەحە لادەبرێت لەسەر پێست و زۆرجار دەبێتەهۆی پلەیەكی سوتان
ئەم گازانە بەزۆری بەكاردێن بۆ بلاوەپێكردنی خۆپیشاندان و كۆبونەوەی خەڵك هەروەهابۆ ترساندن و تۆقاندنی خۆپیشاندەر نەك بۆ ئازار پێگەیاندن و برینداركردنی چونكە كارگەریان كاتی یە و كاردەكەنە سەر ئەو پەردە تەنكەی كە چاو لوت و دەمو سی یەكانی داپۆشیوە. ئەو كەسەی ئەم گازەی بەردەكەوێت ئەم نیشانانی تیدا دەردەكەوێت:
1- برژاندنەووە سوونەو لەچاو قورگو لوت و دەم و پێست
2- فرمێسكی زۆر لە لێڵ بوونی بینین و ئازاری چاو
3- ئاوكدنی لوت
4- زیادبوونی لیك
5- پژمین و كۆكەو نارەحەتی هەناسە
6- سەرسووڕان و گێژبوون و هەندێ جار ترسێكی زۆر
7- توڕبوونێكی زۆر بەتایبەت بە هۆی سپرای بیبەرەوە.
بەڵام هەواڵ دڵ خۆشكەر ئەوەیە كا كاریگەریان كاتیە: گازەكان 5-30 خولەك كایگەریاندەبێت بەڵام سپرای بیبەر 20 خولەك بۆ 2 كاتژمێر كاریگەری دەبێت.
خۆپاراستن : خۆپاراستن هەمیشە لە چارەسەر باشترە. بۆ پاراستن لە گازی فرمێسك ڕێژ:
1- بەكارهێنانی قیناعی خۆپاراستن دژی گازەكان ئەگەر هەبوو
2- بەكارهێنانی پارچەقوماشی تەڕكراو بە ئاو یا بە خەل یا بە كۆكاكۆلای سارد بۆپاراستنی دەم و لوت بۆری هەوا , پێویستە زوو زوو بگۆڕێت.
3- بەكارهێنانی چاویلكە (عەینەك) بەتایەت چاویلكەی مەلەكردن
4- بەكارهێنانی جلوبەرگ كە ئاودانەدات , چەند زیاتر لەشت داببپۆشی باشترە
5- كرێم و مادەی چەور نەدەیت لە پێستت چونە ماددەی چەور یارمەتی توانەوەی گازەكە دەدات دەبێتە هۆی زیاتر هەڵمژین و زیاتر مانەوەی
كاتێك كە گازی فرمێسك ڕێژت بەردەكەوێت:
1- هیچ خۆت تێكمەدە ومەترسێ و مەشڵژێَ . چونكە كاریگەریان كاتیە. شڵەژان و بێتاقەتی كونەكانی پێست زیاتر دەكاتەوە و مادە كیمیایە زیاتر دەچێتە ناو لەشەوە
2- بەهیچ شَوەیەك چاوت مەخورێنەو دەستی پێوەنەدەی
3- دەست لەپێستی ڕوومەتت مەدە و مەی خورێنە
4- هەوڵبدە ئەو ماددەیە هەڵ مەمژە یا قوتی مەدە هەوڵبدە لە ڕێگەی تف یا بەڵغەم و چلمی لوت دەریكە دەرەوەی لەش ،چەند تف و لیكی ناودەم قوتبدەی زیاتر دەڕواتە لەشەوە و هەندێ جار دەبَتە هۆی سك چوون.
5- هەوڵبدە بچۆرە شوێنێكەوە هەوای پاكی لێبێت چاوتكراوەبێت دەستەكانت بڵاوبكەرەوە بۆ ئەوەی هەوا ئەو مادەگازی یە بتوێنێتەوە كەبە لەش و جلەكانتەوەیە (لەشوێنی داخراو قەرەباڵغ دووركەوە)
6- بە هێواشی بە قووڵی هەناسەبدە.
7- ئەگەر هەناسەت نارەحەت بوو هەستت بەخنكانكرد بۆنی پیازت لەبیرنەچێت زۆر باشە
دوای ئەوەی گازەكەت بەركەوتوە:
1- دەبێت ئەگرشوێنێكت برینی پێوەیە ئەبێت جوان بە ئاوی سارد بشۆرێت
2- شۆردنی شوێنە بەركەوتوەكە بە گازەكە بە سابونی زەیت زیتون یا بە كحول
3- نەهێشتنی گواستنەوەی مادەكە لە قژەوە بۆ دەم و چاو لەكاتی شۆردنی سەردا بۆ نمونە.
4- گۆرینی جلە وبەرگە پیسبوەكە بە هی پاك جلە پیسكان فڕێبدە یابیان سووتێنە.
5- لابردنی عدسەی چاوی لاسیقە بە دەستی پاك , داوای یارمەتیبكە ئەگەر پێویستبوو
6- غەرغەەرە كردن بە ماددەی (مالۆكس) یا (سۆدیوم بایكاربۆنەیت)
7- ڕاوێژكاری پزیشك بكە ئەگەرپێویست بوو
ئامۆژگاری:
1- ئەگەر چاوەت بەری كەوت بە ئاو بیشۆ بەلام دەستی لێمەخە ئەگەر شیری ئاژەڵ هەبێت بیكەیتە چاوت باشترە
2- كە گازی فرمێسك ڕێژت بەركەوت ، هەرگیز چاوت نەخورێنی یا ڕوومتت نەخورێنی
3- بۆنی پیازت لە بیر نەچێ ئەگەر هەست بە خنكادن یا هەنااسە قوڵی كرد
- سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست