باشترین کات بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان
Saturday, 04/06/2011, 12:00
قه‌یرانی راسته‌قینه لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات که به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکیان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل بن کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن، خه‌لکانی کوردستانی پێهه‌ڵده‌خه‌له‌تێنن ، ڕاسته هه‌ر لایه‌نه‌و کۆمه‌ڵه که‌سانێکێ یان بێ ئاگا یان هه‌لپه‌رست وه یان داخ له‌دڵ به‌دوایانه‌وه‌یه ، به‌ڵام هیچ لایه‌نێکیان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی نین و به ووته‌ی خۆیان سیاسه‌ت ده‌که‌ن و قه‌واره درووست ده‌که‌ن وئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر به حه‌تمێتی روودانی دڵ نیا بووم وه له‌سه‌ر ئه‌و ه لیکۆلینه‌وه‌م پێشکه‌ش کرد له‌م سایتی کوردستان پۆسته‌وه ته‌نها به‌شکردنی سامان وده‌سه‌ڵاته له کوردستاندا وکه‌سیان به‌شی میلله‌تی لیناده‌ن ، هه‌ر بۆیه به‌باشم ده‌زانی له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه‌دا خۆپیشاندان ده‌ستی پێبکردایه‌ته‌وه‌و به‌ڵام ئه‌م جاره به بێ ئه‌نجام لێی نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر چی چه‌ند ئاو بکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش وانه‌یه‌ک وه‌ر بگرن و ناچار بکرێن که ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره‌که‌ی خۆیان نه‌پارێزن وه چی دی میلله‌ت وه‌ک دارده‌ست به‌کار نه‌هێنن .
زۆر دڵنیا تان ده‌که‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ، که میلله‌ت به‌ئاگایه‌و له هه‌مان کاتدا زۆر پڕه و وا به‌ئاسانی ئاشت نابێته‌وه ، زۆر باش هه‌موو ده‌زانین که سه‌رکرده‌سیاسیه‌کان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن له پێناوی مانه‌وه‌ی خودی خۆیان ئه‌گه‌ر له‌پێشیشدا چه‌ند که‌سێکی خۆیان بکه‌نه قوربانی ئه‌و مه‌به‌سته‌یان نا بێت هه‌ڵ بخه‌ڵه‌تێن ،،
ڕه‌نگه ئێستا پرسیاری ئه‌وه درووست ببێت ئه‌ی متمانه به کێ بکه‌ین ؟؟؟ که ئه‌مه له ڕاستیدا قه‌یرانێکی زۆر گه‌وره‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری سیاسی بنه‌ڕه‌تی بۆ بکرێت به هه‌ر نرخێک بێت ده‌بێت جێ به جێ بکرێت و بچه‌سپێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ڕۆژیشدا قه‌یرانی له‌و جۆره رووبه‌ڕووی میلله‌ت نه‌بێته‌وه که متمانه نه مێنێت ...
متمانه خه‌سڵه‌تێکی باشه ئه‌گه‌ر پارێزراو بێت و رێزی لێگیرابێت له لا‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌زاندنی سته‌م بێت به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌لات و هێز و سامان جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی گرتۆته‌وه‌و به‌داخه‌وه بوونه‌ته خاوه‌نیشی ،،،
که‌وابوو باشتر وایه که کاریگه‌ری ئه‌م متمانه‌یه‌ی که به‌هۆیه‌وه لایه‌نه کان ده‌کاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وهێز وسامان که‌م بکرێته‌وه وه‌یان نه‌هێڵرێت و جێگه‌ی به یاسا‌و ده‌ستوور بگیرێته‌وه که هیچ لایه‌نێک بۆی نه‌بێت ده‌ستی تێوه‌ر بدات وه یاری به دوارۆژی ئه‌م میلله‌ته بکات ....
من وه‌ک که‌سی خۆم به باشترین کاتی داده‌نێم بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان ، ده‌سه‌لات له‌و لایه‌نانه بسه‌نرێته‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان لافاوی خوێنش بیبات ،، باشتره له‌وه‌ی که رێگه بدرێت دیکتاتۆره‌کان به‌چکه بکه‌نو خه‌ریکی گه‌شه‌بن ..
هه‌ر وه‌ك هه‌موو ده‌زانین یه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه له هه‌رێمی کوردستاندا که به وه‌ره‌مێکی کوشنده ی ده‌زانم که له ناو ناخی و ده‌ماری هه‌رێمه‌که‌دا به داخه‌وه گه‌شه‌ی کردوه ، و به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و وه‌ره‌مه گه‌وره‌یه کێشه‌کانی تر وه‌ک برینی سه‌ر پێست
سارێش ده‌بن ،، هه‌موو ده‌زانین کێ بووبه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گاله‌بانی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی دووه‌م وه بۆ چی؟ وه به‌رامبه‌ر کام بنه‌ماڵه؟ وه به ده‌سیسه‌ی کێ درووست کرا؟ .بێ گومان مه‌به‌ست به‌رامبه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه که هه‌موو کورد به سه‌پانی خۆیان ده‌زانن .
به‌پێی ده‌رئه‌نجامی سیاسی ئه‌و لاینانه ده‌بوایه ده‌مێک بوایه ڕسوا بکرانایه ودوور بخرانایه‌ته‌وه له بواری بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته.
قه‌یرانی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه که تائێستاش خه‌ڵک ئومێدی پێیانه و چاوه‌ڕێی چاکسازیان لێده‌کات ، ده‌بوایه ئێستا رێگه‌ی هه‌ڵهاتنیشیان لێبگیرایه و بخرانایه‌ته به‌رده‌م دادگای میللی کورد و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرایه .. و به‌هیچ شتێکی‌تر ڕازی نه‌بوونایه له‌وه که‌متر که وه‌لا بنرێن ،، ئه‌مانه ته‌نانه‌ت سود له ڕابووردووشیان وه‌ر ناگیرێت .
به‌داخه‌وه له لاشه‌یه‌ک تووشی وه‌ره‌مێکی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت ، ته‌نها خۆی ناتوانێت دژه‌ته‌ن درووست بکات به‌رامبه‌ری وله ناوی به‌رێت هه‌ر وه‌ک چۆن شیرپه‌نجه جۆره‌ها چاره‌سه‌ری ده‌ره‌کی بۆ ده‌کرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست