ڕوونكردنەوەیەك لە (د.حەكیم ")
Saturday, 02/01/2010, 12:00
دوابەدواى داڕمانى شەقامى سەرەكى دەربەتدیخان _كەلار نزیك دەروازەى شارى دەربەندیخان وەك هەڵوێستێك سەبارەت بەو ڕوداوە بایەتێكم بڵاوكردەوە بەناونیشانى (دەربندیخان و ساڵى 2010) ئاماژەم كردوە بەوەى كە هەوڵى ئەوە بخرێتە گەر لەلایەن حوكومەت و دەسەڵاتەوە بۆئەوەى چیدى كەم وكورتیەكان بە ئاسانى تێپەڕنەبن و چارەسەر بۆكێشەكان دابنرێت لەكاتى خۆیدا بۆئەوەى میلەت لەوە زیاتر نەكەوێتە ژێربارى نادادپەروەرى و كارى ساختەكارى بۆڕوداوى داڕمانى ئەو شەقامە سەرەكیشە كە ساڵیك تێپەریوە بەسەر دروستكردنیدا وەك هاوڵاتیەك ئەم پێشنیارانەم خستبوە ڕوو
1. 1.پێكهێنانى لیژنەیەكى پسپۆڕ لە هەمووبوارەكانى ڕێگاوبان دا بۆدوزینەوەى هۆكار و بەر پرس لە كەمتەرخمیەكن
2.خستنە ڕووى دەرەنجامى لێكۆلینەوەكان بۆبەردەم ڕاى گشتى لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە
3.دواتر ئاراستەكردنى ئەو مەلەفە بۆ بەردەم دادگا
بۆزیاتر گفتوگوكردن لەسەر ئەم مەمەبەستە سەردانى مەڵمەندى ڕێكخستنى دەربەندیخانم كرد
بەڵام بەداخەوە بەرپرسى مەڵبەند وەك ئەوەى تەلقین كرابێت زۆربەشێوەیەكى ناشارستانیانە و دور لەهەموو بنەمایەكى گفتوگو مامەڵە لەگەڵكردم كە هەندێك تومەتى خستە پاڵم كەبێگومان مافى خۆیەتى چونكە غەریبە بەم شارەو شارەزانیە لە ناسینى خەڵكى پاك و بە هەڵوێست ئەڵبەتە ئەمەش هەر بۆئەو تەلقینە دەگەڕێتەوە كە خەڵكانیك نز یكن لێیەوە بەرپرسن لەوەو كەموو كورتیانەى كە لەم شارەدا ڕودەدات ئەوەى من بۆم ڕوونبووە كە دەسەڵات بەتەماى هیچ چاكسازیەك نیەو و ترسنوكانە مامەڵە لەگەڵ هەموو ڕخنەیەكدا دەكات كە دەرەنجامى ئەو ڕخنە تەنها چەند كەسێك زەرەرمەندوو میلەتیش سودمەند دەبێت ، جێگەى ئاماژەیە بەرپرسى مەڵبەند تەنانەت ڕێزى لە لەستافەكەى خۆشى نەگرد ئیدى نازانم ئەمە شێوە و فورمى سیاسەتە لەم دەفەرەى ئێمەدا ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست