کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان: بۆ دکتۆر شاهۆ سه‌عید: کێ هه‌ڵپه‌ڕیوه‌ و برنجی خواردووه‌ با ئه‌و ببێته‌ زاوا

Saturday, 06/10/2012, 12:00


نووسینێکه‌ هه‌ر جاره‌ و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌ و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ و نه‌خه‌وتوه‌.

سیاسه‌ت ماڵی وێران بێت وه‌فای بۆ که‌س نییه‌، هه‌ر چه‌ند به‌ دواییدا ڕابکه‌ی یان غاره‌ غاره‌ی بۆ بکه‌ی هه‌ر ئه‌و ده‌قه‌یه‌ که‌ پشتی تێکردی به‌ڕه‌ڵات ده‌کات و‌ به‌ پۆلێکی قه‌ڵب سه‌ودات پێوه‌ ده‌کات و له‌ هه‌رزانترین بازاڕدا ده‌تفرۆشێت.

زۆر که‌س سیاسه‌ت به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ ده‌شوبهێنن، به‌ مانای ئه‌وه‌ی وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌، هه‌ر فارگۆنه‌ و پڕه‌ له‌ نه‌فه‌ر به‌ڕێده‌که‌وێت له‌ هه‌ر قۆناغێک که‌ وه‌ستا چه‌ند نه‌فه‌رێک داده‌به‌زێ، نه‌فه‌ری نوێش سه‌رده‌که‌وێت تا ده‌گاته‌ قۆناغی دوایی چه‌ند نه‌فه‌رێک ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌ کۆتایی هه‌ر داده‌به‌زن.

سیاسه‌تێش له‌ ڕاستیدا هه‌ر وایه‌ هه‌ندێکیان له‌ قۆناغی سه‌ره‌تادا واز دێنن له‌ به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک که‌ به‌ دڵیان نه‌ بێت یا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌ڕوات، ئه‌وانیترێش له‌ قۆناغه‌کانی دوای جا به‌ هه‌ر شیوه‌ێک بێت که‌ له‌گه‌ڵ مه‌زاجی ئه‌و که‌سه‌ نه‌ گونجێت یا به‌ مردن. به‌م شێوه‌یه‌ سیاسه‌ت ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هه‌ر واش بوه‌ و هه‌ر واش ده‌بێت.

دکتۆر شاهۆ سه‌عید ئه‌ندامێکی چالاکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، ووته‌ بێژێکی دبلۆماسی به‌ توانایه خزمه‌تێکی زۆری بزوتنه‌وه‌که‌ی کرد له‌ کاتی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر وه‌ها له‌و کاته‌ی که‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو دواترێش وه‌کو ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و چالاکوانێک.

له‌م رۆژانه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ دکتۆر شاهۆ سه‌عید ده‌ستی له‌ کاری وته‌بێژی کێشاوه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌شداری نه‌کردووه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گه‌ڵ یه‌کێتتی و پارتی، بۆ ئه‌مه‌ نامه‌ێکی ڕاده‌ستی نه‌وشێروان موسته‌فا کردوه‌ و ڕایگه‌یا‌ندووه‌، که‌ :

(وته‌بێژی کارتۆنی قبوڵناکه‌م و ئه‌و پۆسته‌ بده‌ به‌ یه‌کێک له‌وانه‌ی به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گۆڕانیان کردووه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کێتتی و پارتی).

ده‌گێڕنه‌وه‌، که‌ گوایه‌ له‌ گوندێک ئاهه‌نگێکی ژن هێنان (بووک گواستنه‌وه‌ بۆ شوانێک) ساز ده‌کرێت، حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ شایی و هه‌ڵه‌په‌ڕکی و خواردن ده‌کرێت خه‌ڵکی به‌ خۆشی که‌یفی خۆیان ده‌که‌ن. که‌سیش ئاگای له‌ زاوای فه‌قیر نه‌مابوو، له‌ بیریان چووبوویه‌وه‌ خواردنی بخه‌نه‌ به‌رده‌م، ئه‌ویش تا دره‌نگانێ هه‌ر سه‌یری ده‌کردن و سکیشی قۆڕه‌ی ده‌هات، دوایی دێنه‌ لای زاوا و پیرۆزبایی لێده‌که‌ن و ده‌ڵین فه‌رمو بچۆره‌ په‌رده‌،
ئه‌ویش له‌ تاوبرسێتیی و له‌ توڕه‌ییدا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: کێ نان و بردنجی خواردووه‌، کێ هه‌ڵپه‌ڕیوه‌ با ئه‌وه‌ بچێته‌ په‌رده‌وه‌.(ڕشته‌ی مردواری - مامۆستا عه‌لادین سوجادی).
جا کاک شاهۆ گیان ئێمه‌ نازانین به‌ ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ تیا ماوین، ئه‌و خه‌ڵکه‌ زاوا برسییه‌که‌، یان ئێوه‌ فریای هه‌ڵپه‌ڕکێیکه‌ نه‌که‌وتوون؟ زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌شی بگه‌ڕێته‌وه‌ باشه‌، به‌خێر بێیته‌وه‌ بۆ به‌ره‌ی گه‌ل، گه‌لی چه‌واشه‌کراو.

نۆژه‌ن/ به‌ریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە