کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌ وێ ...له‌ کوردستان ...به‌ کورتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ بده‌ره‌وه‌

Monday, 06/08/2012, 12:00






نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.

به‌ڕێزان چه‌ند پرسیارێک ئا له‌م کاته‌دا وه‌ک شتێکی زۆر سه‌یرو خێرا هاته‌ خه‌یاڵم و به‌ناو مێشکما سوڕایه‌وه‌و داوای وه‌ڵامی لێکردم، منیش نه‌م ویست خۆم به‌ ته‌نیا ئه‌م کاره‌بکه‌م و به‌باشم زانی که‌وا به‌یه‌که‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌ینه‌وه‌. به‌ڵام به‌ مه‌رجێ خۆم ده‌ستپێکه‌ر بم.

نه‌خێر تۆ پرسیار بکه‌و ئێمه‌ش وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌. به‌ڵێ به‌سه‌ر چاوووو.



1. جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی چیه‌؟ ئایا ته‌نها پاشکۆیه‌، یان پۆسته‌چی سه‌رۆکه‌که‌یتی، یان هێلی گه‌رمه‌ له‌ نێوان سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات له‌ شاره‌کان؟‌.

2. ئه‌رک و کار و به‌رهه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم چیه‌؟

3. تانکه‌ر چیه‌و چه‌ند جۆری هه‌یه‌، به‌کورتی له‌ سه‌ر تانکه‌ری نه‌وت بنووسه‌و شوێنی کارکردنیان و گواستنه‌وه‌یان دیاری بکه‌؟ .

4. قازانجی و زه‌ره‌ر‌ و سوودی هه‌ر یه‌ک له‌ مانه‌ی خواره‌وه‌ دیاری بکه‌؟.

- میدیای ڕۆژنامه‌کانی ده‌سه‌ڵات.

- به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵات به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی بێت.

5. جیاوازی نیوان به‌رپرسانی هه‌رێم و کۆنه‌ پێشمه‌رگه هه‌ژاره‌کانی شۆڕشه‌کانی که‌ون و نوێ چیه‌؟ .

6. جیاوازی نیوان هاوسه‌ری(ژنی) هاوڵاتێک و هاوسه‌ری(ژنی) به‌رپرسێک له‌ ناو ‌ ده‌سه‌ڵات‌ چییه‌؟ ته‌نها بیان ژمێره‌ .

ئه‌م پرسیاره‌ به‌ هیچ شێوه‌ێک رازی نابم خۆم وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه.

- هاوسه‌ری هاوڵاتی خزمه‌تی ماڵ و هاوسه‌ره‌که‌ی(مێرده‌که‌ی) و منداڵه‌کانی ده‌کات.

هاوسه‌ری به‌رپرس خزمه‌ت کاری هه‌یه‌و خزمه‌ت ده‌کرێ.

- هاوسه‌ری هاوڵاتی ته‌نها به‌ جوانی خۆی ده‌نازی، به‌ بێ ماکیاژ.

هاوسه‌ری به‌رپرس به‌ نه‌شته‌رگه‌ری و ماکیاجی ئۆروپی وخشڵ وئالتون خۆی ده‌رازێنته‌وه‌و جوان ده‌کات.

- هاوسه‌ری هاوڵاتی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی(مێرده‌که‌ی)، خۆی

ده‌ڕازێنته‌وه‌ جوان ده‌کات.

هاوسه‌ری به‌رپرس بۆ میوانداری ده‌سته‌ خوشکانی هاوکوفی خۆی، خۆی ده‌ڕازێنته‌وه‌ جوان ده‌کات.

- هاوسه‌ری هاوڵاتی شه‌وانه‌ له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی(مێرده‌که‌ی) کات به‌ سه‌ر ده‌با‌ت.

هاوسه‌ری به‌رپرس شه‌وانه‌ به‌ته‌نیا له‌ دیار ته‌له‌فزیۆن له‌ ژووری نوستنیدا خه‌وی لیده‌که‌وی و له‌ چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ره‌که‌یدایه ‌(مێرده‌که‌ی) که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

- هاوسه‌ری هاوڵاتی چاوی تێره‌ به‌ پاروێک نان بۆ خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی(مێرده‌که‌ی) و منداڵه‌کانی ‌ شوکره‌و قانیعه‌. به‌ کاوله‌ خانوێک له‌ناوی ستر بێت ڕازییه‌، به‌ پاس هاتووچۆ بکات مه‌منونه‌.

هاوسه‌ری به‌رپرس هه‌رده‌م چاوی برسییه‌و به‌ قه‌راری قه‌تعی چاوی تیر نابێ چاو چنۆکه‌. به‌ کۆشک و ته‌لارێک ڕازی نیه‌ ‌، مه‌زڕه‌عه‌ی پێوه‌ر هیکتاری ده‌وی، به‌ پێوه‌ر دۆنم قه‌بوڵی نییه‌، ئۆتۆمبێلیش هه‌ر هه‌ژماری نیه‌.

وابزانم ئیتر به‌سه‌، ئێستاش نۆره‌ی تۆیه خوێنه‌ری به‌ڕێز‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌واوی بکه‌.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە