کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان ... به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات و په‌ندی پێشینان

Sunday, 30/09/2012, 12:00




نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.
نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م جیهانه‌ خاوه‌نی گه‌نجینه‌ێکی په‌نده‌ که‌ له‌ باپیرانمان بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و به‌ په‌ندی پێشینان ناسراوه‌. هه‌ر په‌ندێکیش له‌و په‌ندانه‌ پره‌ له‌ زانیاری و ماناێکی تایبه‌تی خۆی ده‌به‌خشێت و له‌ کات و ساتی خۆی به‌کاردێت، هیچ په‌ندێکیش له‌ چه‌ند ووشێک زیاتر نیه‌.


1. (گۆشت به‌ پشیله‌ ڕاده‌سپێرن).
چاکسازی چۆن به‌ که‌سانی گه‌نده‌ڵ ده‌کرێت، له‌ هه‌موو دونیادا که‌سێک فاسد بێت به‌ زوترین کات له‌ کاره‌که‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌و ده‌درێت به‌ دادگا، به‌ڵام له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا به‌دوای گه‌نده‌ڵان ده‌گه‌ڕێن تا چاکسازی بکه‌ن.

2. (ئه‌گه‌ر که‌چه‌ڵ تیمارکه‌ر بێت بۆ تیماری سه‌ری خۆی ناکات).
زۆر سه‌یره‌، ئاسایشی هه‌رێم جیگاو شوێنی له‌شفرۆشان پێده‌زانێ به‌ڵام شوێنی هاوڵاتیانی هه‌رێم که‌ بزرن له‌ ناو دام و ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری پێ نازانی.

3. (قاز ومراوی قه‌ت ته‌ڕ نابن).
هیچ به‌رپرسێک نیه‌ له‌ناو ده‌سه‌ڵات ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ دوو سێ جار کوردستان پۆست نه‌خوێنێته‌وه‌، به‌ڵام نازانم چۆن له‌م وانانه‌ی له‌ نووسینه‌کاندا ده‌خوێننه‌وه‌ فێری هیچ شتێک نابن.


4. (چوو ڕیشی بتاشی سمێڵی له‌ سه‌ر دانا).
ئاواره‌کانی کوردی باشووری خۆرئاوای کوردستان (له‌ڕاستیدا ووشه‌ی ئاواره‌ ناکری به‌هیچ جۆرێک ناو بنرێت له‌ هاوڵاتیانی ووڵاتێک که‌ جێگاو شوێنیان بگوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر له‌ سه‌ر هه‌مان خاک له‌ به‌ر هه‌ر هۆێک بێت، وه‌ک شه‌ڕو پێکدادان که‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ربه‌ده‌ربونیان).
به‌ هه‌ر حاڵ. با ناویان بنێن ده‌ربه‌ده‌ره‌کانی باشووری خۆر ئاوای کوردستان(یان باشووور بچوک) که‌ به‌هۆی شه‌ڕیکی قورسی به‌رده‌وام له‌ نێوان هاوڵاتیان و ڕژێمی به‌عسی سوریای ئه‌سه‌دی له‌ پیناو وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی ڕزگاربونیان له‌ ده‌ست ئه‌و ڕژێمه‌ دیکتاتۆریه‌و شارو شارۆچکه‌کانیان جێهێشتوه‌و ڕوویان کردۆته‌ هه‌رێم، له‌ هه‌رێمێش ناوچه‌ی یان زۆنی زه‌رد که‌ ده‌کاته‌ ده‌ڤه‌ری دهۆک، که‌ گوایه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ئازادیان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ له‌ سه‌ری ده‌ڕژێ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ که‌وتونه‌ته‌ ناو تێلبه‌ندیک که‌ به‌هیچ جۆرێک ناتوانن ده‌ربچن بۆ سه‌ردانێک یا گه‌ڕانێک به‌ شارو شارۆچکه‌کانی هه‌رێم که‌ به‌شێکه‌ له‌ وڵاته‌ گه‌وره‌که‌یان، وه‌ هه‌ر کاتێکیش یا له‌ به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک له‌ ناو ئه‌م تێلبه‌نده‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا ده‌گیرێن و ئازاریان ده‌ده‌ن و به‌ قۆڵبستکراوی ده‌یان گه‌ڕێننه‌وه‌ ناو تێلبه‌نده‌که‌.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە