کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌ڕام زاده‌ ...سپڵه‌... بۆ نموونه‌ مالکی

Saturday, 08/12/2012, 12:00



هه‌ندێک ووشه‌ هه‌یه‌ پڕ به‌ پێستی خۆیه‌تی که‌ بۆ وه‌سفکردنی که‌سانێک به‌کار دێت که‌ هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌ سیفه‌تانه‌ن یا خود بلێین هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌ جیناته‌ن که‌ له‌ باوک و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ یان ڕاستر بڵێن بۆیان گواستراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م سه‌خڵه‌ته‌ش که‌ هه‌ر که‌سێک تووشی بوو یا وه‌ریگرت زۆر زۆر زه‌حمه‌ته‌ به‌ سووک و سانایی وازی لێبهێنێت، هه‌رکاتێک ده‌رفه‌تێکی بۆ هه‌ڵکه‌وێت ئه‌وا ده‌یقۆزته‌وه‌و به‌ هه‌موو توانای هه‌وڵده‌دات مه‌رامه‌ دژواره‌کانی خۆی بێنێته‌ دی و په‌رده‌ له‌ سه‌ر ده‌مو چاوی لا ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ هیچ شتێک یا که‌سێک بکات و بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ ڕۆژانێک ئه‌و‌ خه‌ڵکانه‌ به‌هانای هاتوون و یارمه‌تیان داوه‌ و گیان و شه‌ڕه‌ف و ناموسیان پاراستوه‌ و له‌ سه‌ر یه‌ک خوانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ نانێکیان به‌ ێکه‌وه‌ خواردوه‌.
له‌ عێڕاقی عه‌ڕه‌بی ئه‌م جۆره ‌که‌سانه‌ زۆر به‌دی ده‌کرێن که‌ هه‌ڵگری جیناتی(حه‌ڕام زاده‌)ن یان(سپڵه‌)ن، به‌تایبه‌تی له نێوان‌ سه‌رکرده‌کانیان که‌ ئۆپۆسزیۆن بوون و ئێستا حوکمڕانن له‌ عێڕاقی عه‌ڕبی.
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی عه‌ڕه‌بی عێڕاقی هه‌یه‌ که‌ له‌ ناو ئۆپۆسزیۆن بوو له‌ چیاکانی کوردستان نان ئاوی سازگاری کوردستانی نه‌خواردبیته‌وه له‌ کاتێک ڕژێمه‌کانی دیکتاتۆر‌ له‌ عێڕاقی عه‌ڕه‌بی به‌ خۆێنیان تێری نه‌ ده‌خوارده‌وه‌.
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی هه‌یه‌ که‌ له‌ ناو ئۆپۆسزیۆن بوو له‌ سه‌ر خاکی کوردستان شه‌ڕه‌ف و ناموسی خۆی و خێزانه‌که‌ی نه‌ پارێزراو بوه‌و موعه‌زه‌ز و موکه‌ڕه‌م نه‌بوه‌و پتر له‌ هاوڵاتێکی کورد خزمه‌ت نه‌کراوه‌.
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی که‌له‌ ناو ئۆپۆسزیۆن بوو له‌ سه‌ر خاکی کوردستان پڕ به‌ده‌می خۆی وه‌عدو وعودی به‌ سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌داوه‌ و دانی به‌ مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کورد نه‌داوه‌.
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی که‌ له‌ ناو ئۆپۆسزیۆن بوو له‌ سه‌ر خاکی کوردستان به‌جل و به‌رگی کوردی له‌ ناو شاخ و ئه‌شکه‌و‌ته‌کانی کوردستان به‌ ئازادی خه‌باتی بۆ حزبه‌که‌ی خۆی نه‌کردوه‌.
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی که‌ له‌ ناو ئۆپۆسزیۆن بوو له‌ سه‌ر خاکی کوردستان به‌ زمانی عه‌ڕه‌بی زۆر به‌ ئازادی قسه‌ی نه‌کردوه‌، به‌ هیچ شێوه‌ێکیش هه‌وڵی نه‌داوه‌و‌ نه‌شی ویستوه‌ فێری زمانی کوردی بێت.
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی به‌ بێ پشتگیری کورد توانیویه‌تی بچێته‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی عێڕاق بکات.
له‌ کۆتاێش:
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی که‌ ئۆپۆسزیۆن بوون و ئێستا حوکمی عێڕاقی عه‌ڕبی ده‌که‌ن دژی مافه‌کانی گه‌لی کورد نین، دژی بودجه‌ی هه‌رێم نین و که‌ نایانه‌وێت که‌م بکرێته‌وه‌، دژی فیدڕاڵی نین، دژی ئاوه‌دانی کوردستان نین، دژی دژی دژی.... .
کام له‌م سه‌رکردانه‌ی‌ عه‌ڕبی عێڕاقی که‌ ئۆپۆسزیۆن بوون و ئێستا حوکمی عێڕاقی عه‌ڕبی ده‌که‌ن حه‌ڕام زاده‌ نین و سپڵه‌ نین.
بۆ نمونه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی عه‌ڕه‌بی عێڕاق جه‌نابی مالکی، به‌ڕاستی که‌سێکی ڕاستگۆیه‌ هیچ پێچ و په‌ناێکی نیه‌ له‌ قسه‌کانی، هه‌ر کات هاته‌ قسه‌کردن زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ ته‌عبیر له‌ ناخی سه‌رکرده‌ی عه‌ڕه‌بی ڕاست و دروست ده‌کات، ته‌عبیر له‌ که‌سایه‌تی و بۆچونی سه‌رکرده‌ عه‌ڕه‌به‌کان ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد، زۆر ڕاستگۆیانه‌ ته‌عبیر له‌ هه‌ست و بیری سه‌رکرده‌ عه‌ڕه‌به‌کان به‌ گشتی و سه‌رکرده‌ عه‌ڕه‌به‌کانی عێڕاقی به‌ تایبه‌تی ده‌کات له‌ به‌رامبه‌ر که‌رکوک و گشت خاکی کوردستانی داگیر کراو.
قسه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاقی عه‌ڕه‌بی جه‌نابی مالکی بۆ میدیاکانی کوێتی له‌ چه‌ند ڕۆژ ڕابوردوو باشترێن به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م نووسینه‌مان که‌ پێویست به‌ سه‌لماندنی تر ناکات.
ڕاسته‌ گوتویانه‌ :
نان بده‌ به‌ سه‌گ مه‌ده‌ به‌ سپڵه، ‌مه‌ده‌ به‌ حه‌ڕام زاده.‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە