کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌ وێ ... له‌ کوردستان ... شه‌فافیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم

Saturday, 21/07/2012, 12:00




نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.

ووشه‌ی شه‌فافیه‌ت زۆر پێناسه‌و قسه‌ی له‌ سه‌ر کراوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌کان له کۆڕو کۆبونه‌وه‌کان له‌ چایخانه‌و بازاڕه‌کان، له‌ ....... بۆیه‌ پێویست ناکات زۆر به‌ دوورو درێژ باسی بکه‌ین، ته‌نها به‌ چه‌ند ووشه‌یه‌ک، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ، خوێنه‌ری به‌ڕێز، په‌رده‌ێکی زۆر ته‌نک له‌ په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت هه‌ڵواسی، له‌ ده‌روه‌ زۆر به‌ ڕوونی ناوه‌وه‌ی ژووره‌که‌ت دێار بیت بۆ بینه‌ر یا خود سه‌یرکه‌ر.
به‌ ماناێکی تر کراسێکی ته‌نک مه‌سئولێکی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌ری بکات هه‌موو عه‌یب و عاری له‌ شی دیار بێت.

- زۆر به‌ شه‌فافیه‌ت ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌یکان
- (دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ شه‌فافی و راشكاوانه‌ باسیان لێوه‌كرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بۆچوونێكی جیاواز هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر روونكردنه‌وه‌كاندا، هه‌روه‌ها رۆڵی به‌ڕێز وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانیان به‌رزنرخاند له‌ سیاسه‌تی نه‌وتی كوردستان) .
هیج ته‌علیقێکم نیه‌، ته‌نها چه‌ند پرسیارێک بۆ ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان :
1- ئایا ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ که‌ به‌ شه‌فافیه‌ت و راشكاوانه‌ باسیان لێوه‌كرا چی بوووون تۆۆۆۆۆۆزه‌ک به‌ شه‌فافی بۆ خه‌ڵکی باس بکه‌ ؟
2- ‌ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسی بێلایه‌ن ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که ‌بوون؟
3- چه‌ند گرێبه‌ستی نه‌وتی به‌ دزیو به‌ ئاشکرا باس کرا ؟
4- ئایا باسی چه‌ند تانکه‌ری نه‌وت کرا که‌ به‌ قاچاغ ئاودیو کرا؟
5- ئایا باسی داهاته‌کانی نه‌وت کرا ، ئایا چه‌ند بوو چۆن بوو چی لێهات؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە