کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌ وێ ...له‌ کوردستان ...ئه‌و شتانه‌ چین که‌ به‌ر پرسانی هه‌رێم هه‌ر گوێیان لێبێت ده‌تۆقن و ...... .

Wednesday, 01/08/2012, 12:00




نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.

ئه‌و شتانه‌ چین که‌ به‌ر پرسانی هه‌رێم هه‌ر گوێیان لێبێت ده‌تۆقن و هه‌ر ئه‌وه‌تا دڵیان له‌ کوتان ناوه‌ستێت و..... .

1. ئه‌گه‌ر بته‌وێ به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵات بتۆقێنی ته‌نها پێی بڵێ ئه‌مرۆ کۆردستان پۆستت (Kurdistan Post) خوێندوته‌وه‌، ده‌ست به‌جێ زمانی ڵاڵ ده‌بێت.

2. به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر که‌ زانیان که‌سێکی خاوه‌ن بڕوانامه‌ له‌ ئه‌وڕوپا گه‌راوه‌ته‌وه‌و بڕوانامه‌که‌ی له‌و ‌ بواره‌یه‌ که‌ جه‌نابیان بێ بڕوانامه‌ کاری تێدکات، جێی پێ جی نا بێ و له‌ داخا ده‌تۆقێ و به‌ هه‌موو شیوه‌ێکیش هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری لێبکات.

3. به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ر که‌ ووشه‌ی ڕۆژ نامه‌ یان ناوی رۆژ نامه‌ نووسیکیان گوێ لێ بوو، ئیتر به‌سه‌، ده‌تۆقن واده‌زانن عیزڕائیل هاتووه‌ گیانیان ده‌ربکات.

4. به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ر که‌ باسی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ یا چاودێرانی دارایی بکات ده‌تۆقن، چونکه‌ ئه‌و پاره‌ی‌ دزیویانه‌ له‌ خه‌ڵکی هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌ت دێته‌وه‌ بیریان.

5. هه‌ر شتێک خه‌ڵکانی کوردستان پێی خۆش بێت به‌رپرسانی هه‌رێم پێی ده‌تۆقن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە