له کوردستان ... بۆ هه‌ر بابه‌تێک چه‌ند دێڕیک ...... .
Wednesday, 07/11/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین و ده‌خه‌ینه ڕوو ، ئه‌وه‌ی له بن به‌ڕه ده‌یخه‌ینه سه‌ر به‌ڕ.
- ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله
دروست بون و دامه‌زراندنی ئۆپه‌راسیونه‌کانی دیجله له ئه‌نجامی دانانی ماده‌ی 140 ی ناو ده‌ستوره که نه‌ده‌بوو له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ماده‌یه هه‌بوایه، دانانی بوه هۆی ئه‌وه‌ی کوردستانیه‌تی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر بخاته ژێر پرسیار‌و شه‌رعیه‌ت بدات به عه‌ره‌بی عیراقی و خۆی بکات به خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی که نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم.
خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه ناو لێنانی ئه‌م به‌شه خاکه داگیرکراوه‌ی کوردستان به ناوی (شوێن یان جێگا ناکۆکه‌کان له سه‌ر) خۆی له خۆیدا عه‌ره‌ب بوو به شه‌ریک له خاکی کورد، که ده‌بوایه ناو بنرایه ناوچه داگیر کراوه‌کان.
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه نه‌بونی یه‌ک ڕیزی کورده‌و ململانێی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتیه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات له جێگا داگیرکراوه‌کان که هه‌میشه خاڵێکی لاوازه به‌رامبه‌ر حکومه‌تی عیراق.
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات ئه‌وا ده‌بێت کورد ده‌ست له که‌رکوک و هه‌موو شوێنه داگیرکراوه‌کان بشوات و ئیعلانی ئاش به‌تاڵێکی تر بکرێت و چاوه‌ڕیی ئه‌وه بین پۆستاڵی سه‌ربازی عه‌ڕه‌بی له کوردستان ێس یه‌م بکات و له چایخانه‌کانیش گوێگری یه‌وێلی یه‌وێلی و گۆرانیه‌کانی داخل حه‌سه‌ن و ڕه‌بابه‌ی عه‌ڕه‌بی بین.
- وتەکانی سەید ئەکرەم و کارزان کەریم
هه‌موومان ده‌نگی خۆمان ده‌ده‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوانه‌ی پشتگیری ده‌که‌ن له سەید ئەکرەم و کارزان کەریم و ئیدانه‌ی ئەم رەفتارەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی ده‌که‌ین و هاوکات داواکارین ژیانی هه‌ردووکیان له گه‌ڵ ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیشیان بپارێزرێ.
- بۆدی گارده‌کانی ملا علی باپیر‌و زه‌واجی سیاسیی کوڕه‌که‌ی کۆمه‌ڵه.
هه‌ر حزبێک کاردانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و ستراتیجیه‌تی خۆی هه‌یه که پیاده‌ی ده‌کات به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێک یا کێشه‌ێک یا ئاسته‌نگێک یا ناڕه‌زاێیک له لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان.
هه‌ندێکیان به ڕێگه‌ی شارستانی وه‌ک سزادانی زاره‌کی به چه‌ند ووشه‌ێک و ڕه‌خنه به نووسێن و وه‌ڵام دانه‌وه به پێنوس له سه‌ر په‌ڕی ڕۆژنامه‌کان و...، هه‌ندێکیتر به زیندانیکردن، هه‌شیانه به ڕفاندن و به گوله وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، کۆمه‌ڵی ئیسلامیش وادیاره به شه‌ق و تێهه‌ڵدان وه‌ڵامی کوڕه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و ته‌مێان ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست