له ماچه‌کانی سه‌دام بۆ ماچه‌کانی مه‌سعود و مالکی
Tuesday, 11/06/2013, 12:00
ماچ کردن له ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا له هێچ کات و سات و سه‌رده‌میک بۆ پیاوان نه بووه ڕومه‌ت و یا ده‌مووچاوی یه‌کتر ماچ بکه‌ن هه‌ر چه‌ند پله‌ی خزمایه‌تیان نزیک بوو بێت، به‌ڵکو باسک یان شانی یه‌کتریان ماچ کردووه، ده‌ست ماچ کردنی به ته‌مه‌نه‌کانیش له لایه‌ن خزمانه‌وه بووه، وه یاخود له ناو ته‌ریقه‌داره‌کان و شێخانی ئایینه‌و ده‌ستیان ماچ ده‌کرا وه‌ک که‌سایه‌تێکی ئاینی پیر‌وز.
هه‌روه‌ها ماچ کردن له نێوان دوو خۆشه‌ویست (کوڕ‌و كج) له ژوانێ دوور له چاوان و زۆر به دزیه‌وه ده‌کرا و کوڕه‌که‌ش زۆر به شانازیه‌وه باسی ئه‌و ماچه‌ی ده‌کرد بۆ براده‌ره زۆر نزیکه‌کانی، وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆیان بسه‌لمێنێت که‌وا په‌یمانێکیان له نێواندا هه‌یه و دڵسۆزی یه‌کترن.
ڕۆژێکیان براده‌رێکم وه‌ک گێڕانه‌وه‌ێک بۆی باسکردم و گووتی ده‌ڵێن ده‌گێڕنه‌وه جارێکیان :
له نزیک ئاوی کانی به‌حرکه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر کوڕێک داوای ماچێک له دۆسته‌که‌ی ده‌کات، کچه‌که‌ش رازی ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت به مه‌رجێک لای که‌س باسی ئه‌و ماچه نه‌که‌یت که سیش نه‌زانێت ، کوڕه‌که‌ش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر باسی نه‌که‌م تام و چێژی ئه‌و ماچه چیه.
سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش دوای شه‌ڕو پێکدادان یان هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ده‌ست ده‌که‌ن به ماچ کردنی نه‌یاره‌کانیان به‌ڵام نه‌ک به دزیه‌وه به‌ڵکو له به‌ر چاوی جه‌ماوه‌رو چاوی ڕۆژنامه‌نوسان وکامیڕاو بڵاو ده‌کرێته‌وه بۆ هه‌موو جیهان نه‌ک ته‌نها براده‌ره‌کانیان بیان بینن یان بۆیان بگێڕنه‌وه که‌وا یه‌کتریان ماچ کردوه‌و هاوپه‌یمان و دڵسۆزی یه‌کترن.
جا باشه خۆ ئێمه مانان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانیش جه‌نابی مالکی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاقمان نه ده‌ناسی و نه ڕه‌زامه‌ندیشمان له سه‌ردابوو ببێته سه‌رۆکمان له به‌غداد، هه‌ر ئێوه بوون له دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی ئه‌و که‌سه.
ئه‌رێ خێره بۆ پێمان ناڵێن ئه‌و هێن و منهێن و بینه‌و به‌رده‌یه و جولاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌و بردنیان بۆ که‌رکوک و حه‌مرێن له سه‌ر چی بووووووو .
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی مالکی بێننه هه‌ولێرو له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر ماچی یه‌کتری بکه‌ن و پاشان به براده‌رانی ئه‌مریکا بڵێن وه‌ڵا سه‌د جار وه‌ڵا مالکیمان ماچ کرد‌و هێچ عه‌یبمان نیه‌و ئێمه هه‌ر دۆستی یه‌کێن و ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنیش سه‌ر نه‌که‌وتین ئه‌وا دووباره‌کردنه‌وه‌ی 31 ئابیش زۆر ئاسانه چاوه‌ڕوانمان بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست