کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان ... ته‌نها بۆ مێژوو ده‌سه‌ڵات و ساخته‌و ساخته‌کاری...

Sunday, 26/08/2012, 12:00







نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.



سه‌رتای نه‌وه‌ده‌کان دوای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی باشوری کوردستان و ڕۆیشتنی دام و ده‌زگاکانی دیکتاتۆری ڕژێمه‌که‌ی به‌غدا، چه‌ند بنکه‌و مه‌قه‌ڕی حزبه‌کان وه‌ک دام و‌ ده‌زگاکانی میری کاری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تیان گرته‌ ده‌ست وحوکمڕانی هه‌رێمی کوردستانیان قۆرخ کرد، به‌ بیانووی حکومه‌ت شوێنه‌واری نه‌ماوه‌و بارو بارگه‌ی تێک ناو هه‌رێمی جێهیشتوه‌و بۆشایی ئیداری لێکه‌توه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ تا کاتی هه‌ڵبژاردن ئه‌م ئیداره‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رن(به‌ قسه‌ی ئه‌وان). ئه‌و کاته‌ش هه‌رچی ئه‌و‌ به‌رپرسه‌ حزبیانه‌‌ بیان فه‌رموایه‌ خه‌لکی نه‌ی ده‌گوت نا گشتیان پڕ به‌ دڵ و زۆریش به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ باوه‌ڕیان وابوو که‌ هه‌ر چی ئه‌وان‌ بڵێن ڕاسته، هه‌روه‌ک فریشته‌کانی ئاسمان سه‌یریان ده‌کردن به‌ پاڵه‌وان و ڕزگارکه‌رانی کوردستانیان هه‌ژمار ده‌کردن.، له‌ مونته‌ڵقی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ر پرسه‌ حزبیانه‌ پێشمه‌رگه‌ بوون وسه‌رو گیان وماڵ و منداڵیانیان داناوه‌ له‌ پێناو قوربانی‌ کوردو کوردستان، هه‌ر چه‌نده‌ خه‌ڵکی زۆر به‌ باشی و به‌ رووناکی ده‌یان زانی که‌وا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌ست پێه‌کانیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداریان له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ نه‌کردوه‌ و به‌ ئاشکراو پڕ به‌ ده‌میان هاواریان ده‌کرد (کێ کردی کێ خواردی) یان (ڕێپیشانده‌رو شوێنهه‌ڵگرو جاشه‌کانی ئێران که‌ له‌ دژی پێشمه‌رکانی کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات شه‌ڕیان ده‌کرد، ئه‌مڕۆ بونه‌ته‌ قاره‌مانی کوردستان و هاتونه‌ته‌ سه‌ر حازری)، هه‌روه‌ها خه‌ڵکی هاواری ده‌کرد(ئاشبه‌تاڵه‌کان ده‌رکه‌ن با ئاشبه‌تاڵێکی ترمان پێنه‌که‌ن).

به‌ هه‌ر حاڵ هه‌ڵبژاردن کراو به‌ ته‌زویرو ساخته‌ سیفه‌تێکی شه‌رعیان دا به‌ خۆیان و ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر حوکم و خێرو خێراتی ئه‌م هه‌رێمه‌. له‌و بیست ساڵه‌ی رابردوو ئه‌وه‌ی به‌خیاڵتا نا‌ێت و بێت ساخته‌ی تێداکراوه‌، له‌ هه‌ر بوارێک و له‌ هه‌ر شوێنێک بگره‌ له‌ ئاسمان له‌ سه‌ر زه‌وی و شاخ و دۆڵه‌کان له‌ ناو ئاوو ڕووباره‌کان و هتد... .

خوێنه‌ری به‌ڕێز تکایه‌ یارمه‌تیمان بده‌ له‌و شتانه‌ی که‌ له‌ بیرمان چۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆرن به‌ هه‌ژمار ناکرێن، هه‌ر که‌ ئه‌م نووسینه‌ت خوێنده‌وه ئه‌گه‌ر بۆت بکرێ لای خۆت ته‌واوکه‌ره‌کان بنووسه‌و بخه‌ره‌ سه‌ر ئه‌م خه‌رمانه‌یه‌ و به‌ڕێک و پێکی له‌ جێگاێکی ته‌قه‌ت و باش هه‌ڵیبگره‌ بۆ مێژوو.

دابه‌شکردن و فرۆشتنه‌وی زه‌وی میری:‌

- مۆدێلی یه‌که‌می دابه‌شکردن و فرۆشتنوه‌ی زه‌وی میری: له‌ سه‌رتای ده‌ست به‌کاربوونی کابینه‌ی یه‌که‌م دابه‌شکردنی زه‌وی ده‌ستی پێکرد، به‌ سه‌دو دوو سه‌دو سێ سه‌دو ... تا هه‌زار مه‌تر دووجا.

- مۆدێلی دووه‌می دابه‌شکردن و فرۆشتنوه‌ی زه‌وی میری دوای 31 ئاب 1996: ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ی که‌ دابه‌شکرابوون پێش شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنیان و‌ دابه‌شکردنیان دوو باره‌ به‌سه‌ر ل یه‌نگره‌کانیان له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حکومه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر.

- مۆدێلی سێیه‌می دابه‌شکردن و فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌وی میری: دابه‌شکردنی زه‌وی مێری به‌ دۆنم و هکتار ته‌نها به‌سه‌ر به‌رپرسه‌کانی حزبی که‌ ده‌کاته‌ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات وه‌ هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ک کردنیان به‌ چه‌ند سه‌د ده‌فته‌رێک دۆلار بۆ دروستکردنی مه‌زڕه‌عه‌و خانوو به‌ره‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌و شه‌وانی سوورو تارێک.

- مۆدێلی چواره‌م دابه‌شکردن و فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌وی میری: فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌وی میری به‌ کۆمپانیا تورکیه‌کان له‌ ژێر ناوی دروستکردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌ نرخێکی هه‌رزان، که‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌و کۆمپانیا تورکیانه‌ نرخی پارچه‌ زه‌وی و خانووه‌کانیان به‌ ته‌واوی له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرت و هه‌رێمیشیان به‌جێ هێشت و خانوه‌کانیش به‌ نیوه‌ چلی و ماونه‌ته‌وه‌.

- مۆدێلی پێنجه‌م دابه‌شکردن و فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌وی میری له‌ ژێر ناوی موساته‌حه‌: ئه‌م مۆدێله‌ بۆ دامه‌زراندن و دروستکردنی کارگه‌کان ده‌ستی پێ کرد که‌ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات بوون شه‌ریک به‌ بڕی %51 له‌ کارگه‌و گونده‌ گه‌شتیاریه‌کان و چه‌ند هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ و... .



- دابه‌شکردن و فرۆشتنه‌وه‌ی خانوو به‌ره‌ حکومیه‌کان: هه‌موو خانوو باڵه‌خانه‌ حکومیکان موڵکی گشتی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراو هه‌ندێکیان دابه‌شکران به‌سه‌ر به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات وکڕین وفرۆشتنیان پێوه‌کرا و شوێنه‌ورایان بزرکردن و باڵه‌خانه‌کانیش کران به‌ مه‌قه‌ڕی حزبه‌کان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌کان.

- به‌ڕێز خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ته‌نها ناوو ناونیشانی هه‌ندێ کارو کاسبین که‌ تایبه‌تن به‌ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات و هیچ که‌سیش بۆی نیه‌ ئه‌م کارانه‌‌ بکات جگه‌ له‌ خۆیان:

ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن و فرۆشتنی سامانه‌ سروشتیه‌کانی هه‌رێم، ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی موڵک و سامانی گشتی هه‌رێم، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌مو جۆره‌ بازرگانیه‌ک، فڕۆکه‌و فڕکه‌خانه‌کان، هێنان و کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ، بازرگانی ده‌رمان و که‌رسته‌ پزیشکیه‌کان..... له‌ناو بردنی کارگه‌و بنچینه‌ ئابووریه‌کان.... .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە