له کوردستان ... ئه‌و شتانه چین که به‌ر پرسانی هه‌رێم هه‌ر گوێیان لێبێت ده‌تۆقن
Thursday, 06/09/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه چین که به‌ر پرسانی هه‌رێم هه‌ر گوێیان لێبێت ده‌تۆقن و هه‌ر ئه‌وه‌تا دڵیان له کوتان ناوه‌ستێت و..... .
1. بنه‌ماڵه‌و به‌رپرسانی پارتی پێش 31 ی ئاب به چه‌ند هه‌فته‌ێک ده‌تۆقن و پاش تێپه‌ربونیشی دوای چه‌ند ڕۆژێک، هه‌ناسه‌ێکی قوڵ هه‌ڵئه‌مژن و ده‌ڵێن ئۆخه‌ی و هه‌زاران ئاه ئاه و.... ئه‌م ساڵیش به سلامه‌تی تێپه‌ڕبوو ، ئه‌و 31 ی ئاب ه چۆن بووه به په‌ڵه‌ێکی ڕه‌ش به نێوچه‌وانمان وه‌ک حه‌کایه‌تی مێش پێمان وه‌نوساوه و قه‌ت ته‌واو نابێت.
2. هه‌ر که گوتیان ڕۆژی ... شه‌م، موزاهه‌ڕه‌یه ، به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌ن به قورئان خوێندن و ده‌پاڕێنه‌وه و ده‌ڵێن خوایه به سه‌لامه‌تی ئه‌و ڕۆژه تێپه‌ڕ بێت و بمان پارێزی له تۆقاندن.
3. هه‌ر داوا کاریێک یا گرژێک یا ڕووداوێک هه‌رچه‌ند بچوک بێت له هه‌رێم ڕوبدات، ئه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌تۆقن، له‌وه ده‌ترسن کۆتای‌یان بێت.
4. به‌رپرسانی هه‌رێم ڕقیان له ووشه‌ی به‌رپرسه هه‌رچه‌نده پله‌وپایه‌یه، به‌ڵام به بیستنی هه‌ست به تاوانه‌کانیان ده‌که‌ن و ته‌نگه هه‌ناسه ده‌بن و ده‌تۆقن.
5. به‌رپرسانی هه‌رێم ڕقیان له هه‌موو یاده‌وریه نیشتمانیه‌کانه، زۆریش پێیان ناخۆشه و ده‌تۆقن که هه‌ر که‌سێک وه‌بیریان بێنێته‌وه یان باسیان بکات.
6. به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم زۆر حه‌زیان له پشووه(ئیجازه) وه‌ربگرن تا دوور که‌ونه‌وه له خه‌ڵک، به‌ڵام هه‌ر که پشوویان وه‌رگرت و دوور که‌وتنه‌وه له کورسیه‌که ده تۆقن، وا ده‌زانن کۆرسیه‌که‌یان ده‌گیرێت و لێیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
7. هه‌ندێک له به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ر که بیره‌وه‌ری یا ناوی هه‌ر کاره‌ساتێک له‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد هاتووه گوێ بێستی بوو، ئیتر به‌سه و ده‌ست به‌جێ ده‌تۆقێ. چونکه هه‌ست به تاوان ده‌کات و باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر به فیعلی به‌شداری تێدا نه‌کردبێت ئه‌وا ده‌ستێکی تێدا بووه یان ئاگادار بووه‌و زانیویه‌تی وه‌یا خود هه‌ر نا هه‌ر نا هه‌واڵێک به گوێچکه‌کانی چرپاوه پێش ڕوودانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست