کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان ...ڕۆژێک دێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش به‌ ده‌ردی سلڤیۆ برلیسکۆنی ...

Monday, 29/10/2012, 12:00





نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.

سلڤیۆ برلیسکۆنی یه‌کێکه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئیتاڵیا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ بوو بۆ‌ چه‌ند ساڵێک یا سوڕێک که‌ به‌ هێزی پاره‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتالیا وه‌ده‌ستیی ده‌هێنا. برلیسکۆنی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردوو له‌ یه‌کێک له‌ دادگاکانی ئیتاڵیا دادگایی کرا به‌ تاوانی خۆ دزینه‌وه‌ ‌ له‌ دانی باج که‌ پێویسته‌ بیدات وه‌ک هه‌ر هاوڵاتێکی ئیتاڵی، سزاکه‌شی چوار ساڵ زیندانیكردنه‌، به‌ڵام‌ ‌ له‌ %75 ی سزاکه‌ی جێ به‌جێ ناکرێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گرتوخانه‌کانی ئه‌و وڵاته پڕ بوه‌ له‌ تاوانبارو جێگایان نیه‌ تاوانباران هه‌موو کاتی سزاکه‌ ته‌واو بکه‌ن له‌ گرتوخانه‌کان، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ برلیسکۆنیش له‌ به‌ر نه‌بوونی جێگا له‌ گرتوخانکان ئه‌و بڕیاره‌‌ ده‌یگرێته‌وه‌.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌روه‌ ته‌نها نمونه‌ێکی هه‌واڵه‌ گه‌رماو گه‌رمه‌کانی ڕۆژنامه‌کانی ئۆڕۆپایه که‌ ده‌مانه‌وێ به‌راوردێکی بچوکی پێ بکه‌ین له‌ گه‌ڵ داد په‌روه‌ری له‌ نێوان ئۆڕپاو هه‌رێمه‌که‌ی له‌ مه‌ڕ ئێمه‌مانان که‌ ڕۆژانه‌ به‌‌ به‌ر چاوی خه‌ڵکی به‌ ڕۆژی ڕوناک چه‌ندین دزی ده‌کرێت له‌ هه‌موو بواره‌کان له‌ هه‌موو شوێنه‌کان له‌ هه‌موو دام و ده‌زگا حکومیه‌کان، ‌ هه‌زران فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ بازی و ته‌زویروو قۆڵبڕینی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌درێت و بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن دادگاو داواکاری گشتی بکرێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ کۆمپانیاێکی تایبه‌تی بن کاریان لێپرسینه‌وه‌و سزادانی هه‌ژران و بێ واسته‌کان بێت، له‌ دوورو نزیک نه‌مان بینی ڕۆژێک یا بۆ چه‌ند ساتێک به‌رپرێسکی ده‌سه‌ڵات دادگایی بکرێت یان هه‌ر نا لێکۆڵێنه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ بکرێت له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیو نا عه‌داله‌تیه‌ی که‌ له‌ پێش ته‌رازوه‌که‌ی دادوه‌ری هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، باسی باجیش ناکه‌ین له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر پرسانی ده‌سه‌ڵات خۆیان فاێلدارن له‌ بوارێکی تر پێویستیان به‌ فایلی باج نیه.‌ ‌
به‌ڵام گه‌شبینم که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ر دێت له‌ به‌رده‌م دادگادا به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات چۆک دابنێن به‌ سزای خۆیان بگه‌ن و به‌ ته‌واوی حوکمه‌که‌یان له‌ ناو زینداندا به‌رنه‌ سه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌ مانان گرتوخانه‌کان زۆرن و گه‌وره‌ن جێگای هه‌موویان ده‌بێته‌وه‌ به‌ فه‌ڕاحی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە