کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌ وێ ... له‌ کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم له‌ هه‌رێم..... .

Thursday, 02/08/2012, 12:00


ئ



نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.



ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.



1. گۆڕان: ناو له‌ پێناو ناو و هیچی تر ناو.

وه‌ک بڵێن ئه‌و که‌سه‌ ناوی قاره‌مانه‌و به‌س ... ‌.ئێستا پێمان بڵی ئێوه‌ چیتان کردوه‌ ئه‌گه‌ر هێزی دووه‌م بن یا سێیه‌م سێ ساڵ تێپه‌ڕی هێچمان لێتان به‌دی نه‌کرد نه‌ گۆڕان و نه‌ ته‌ڕه‌ماش، ته‌نها سه‌رکردایه‌تێکی دووه‌می یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، هه‌مان به‌رپرسن جڵه‌وی کاریان گرته‌ ده‌ست به‌هه‌ڵبژاردنێکی مۆدێرنتر له‌ هه‌میشه‌ مۆدێرنه‌که‌ی مامه‌ تان. چاوه‌ڕی چیتان لێده‌کرێت چ گۆرانکاریه‌ک له‌ وانه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، بوون به‌ کلکی حزب، وه‌ک ئه‌و چێشتخانه‌و سوپه‌رمارکیت و کۆمپانیانه‌ی ‌ که‌ چه‌ند لقێک له‌ شارێک یاخود له‌ شاره‌کان ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ هه‌مان شێوه‌ ته‌نها ژماره‌ێکی بۆ زیاد ده‌که‌ن، بۆ نمونه‌:

(کۆمپانیای قه‌ده‌ری ئه‌و میلله‌ته‌ ژماره‌ 2). ئێوه‌ش هه‌ر‌ له‌ سه‌رتاوه‌ به‌بێ هیچ پێچو په‌نایه‌ک به‌ ئاشکه‌را گوتان ئێمه‌ حکومه‌تی سێبه‌ر پیک ده‌هێنین. به‌ڵام ئێوه‌ چیبکه‌ن حه‌قی خۆتانه،‌ ئێمه‌ نه‌زان بوێن نه‌مان زانی حکومه‌تی سێبه‌ر یه‌عنی حزبی سێبه‌ر.

2. به‌رپرسی وا هه‌یه‌ له‌ ناو ده‌سه‌ڵات به‌ پله‌ێکی به‌رز له‌ وه‌زاره‌ته‌کان حوکمڕانه‌و گه‌وره‌ترین... تا ئێستاش ئیمه‌یلی نیه‌ و هه‌رناشزانێت کۆمپیوته‌ر چۆن به‌کار دێت.

3. به‌راستی ئه‌مه‌یان زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاوم..... که‌ گوایه‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێم ئێستا بیری له‌وه‌‌ کردۆته‌وه‌ هێلێکی نوێ ی ئه‌نته‌رنێت بۆ هه‌رێم دابین بکات و ببێت به‌ڕکابه‌ری کۆره‌ک تیلیکۆم و ئاسیا سێل عیملاقه‌کانی دوو بنه‌ ماڵه‌ی هه‌رێم ها ها ها ها.... پیاوی چاکبه‌و خۆت له‌م جۆره‌‌ کارانه‌ دوور بگره‌ باشتره‌ خۆتی تێنه ‌قوڵتێنی با خوا نه‌ خواسته‌ ........ .

4. به‌رپرسی وا هه‌یه‌ له‌ ناو ده‌سه‌ڵات به‌ پله‌ێکی به‌رز له‌ وه‌زاره‌ته‌کان حوکمڕانه ‌و گه‌وره‌ترین... تا ئێستاش ناتوانێ چوار دێڕ له‌ سه‌ر شتێک بنووسێ، یاخود چوار قسه‌ بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک بکات له‌ سه‌ر بابه‌تێکی دیاری کراو که‌ خۆی ئاماده‌ی کردبێت.

بۆچی ؟

خوینه‌ری به‌ڕێز من و تۆ و ئه‌وانی تریش،‌ هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه

‌ وه‌ڵامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بۆچییه‌ .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە