ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی چین له هه‌رێم هه‌ر که گوێ بیستیان بووین پێویست به بیر کردنه‌وه ناکا�
Monday, 30/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی چین له هه‌رێم که پێویست به بیر کردنه‌وه ناکات هه‌ر که گوێ بیستیان بین ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
هه‌ندێ ووشه‌و قسه‌و بابه‌ت و زاراوه له هه‌موو دونیا هه‌ن و پێویست به‌وه ناکات به دوور‌و درێژ باس بکرێن و یان له‌سه‌ری بدوێن یان بنووسرێت، خه‌ڵکی هه‌ر گوێ بیستی بوون ده‌زانن چییه‌و چ ماناێک ده‌گه‌ێنیت. له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌ش زۆرن له‌م جۆره‌شتانه یان ئه‌و نه‌وعانه، که ده‌تواندرێت ده‌ربڕینی بۆ بکرێت و زۆر به ئاسان بزانرێت بابه‌ته‌که یا ووشه‌که یا قسه‌که ته‌عبیر له چی ده‌کات.
ته‌نها بۆ نمونه وه‌ک:
1. گه‌ڕه‌کی فڕعه‌ونیه‌کان: زۆر روون و ئاشکه‌رایه که له کوێه‌و کێن دانیشتوانی و کێبون ئه‌وانه‌ی دروستیشیان کرد، هه‌ندێکیشان کڕین فرۆشتنیشیان پێوه کرد.
2. دۆلاراوه: به‌هه‌مان شێوه‌ی فرعه‌ونیه‌کان به‌ڵام جێ وشوێنیان لێک جیایه، هه‌ر یه‌که‌و له شارێک.
3. مه‌زڕه‌عه: له هه‌ر ووڵاتێک له سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌و له هه‌ر که‌سێک بپرسیت یان ته‌نها ووشه‌ی مه‌زڕه‌عه له ده‌مت ده‌ربچێت، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌زانێت چیه‌و چۆنه‌و له چی پێکدێت.
به‌ڵام !!!!!! له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه مانان ووشه‌ی مه‌زڕه‌عه له هه‌ر که‌سێک بپرسی یا به‌ڕێکه‌وت له ده‌مت ده‌ربچێت، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌ێک به‌رامبه‌ره‌که‌ت وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵی کام مه‌زڕه‌عه، مه‌زڕه‌عه‌ی کام به‌رپرس. ها ئێ ئێ ئه‌و مه‌زڕه‌عه چه‌ند سه‌د دۆنمه‌که یا ئه‌وه‌ی تریان که نازاندرێت چه‌ند هکتاره و زۆۆۆر گه‌وره‌یه.
4. تۆز‌و با: به هه‌ڵه لێم تێمگه‌ن مه‌به‌ستم ئه‌و خۆڵ بارینه نییه که ناوه ناوه له کوردستان ده‌بارێ و به نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌م ووڵاته ده‌بێت به تاریکستان. ئێستا پێتان ده‌ڵێم مه‌به‌ستم چیه، هه‌ر‌چه‌نده پێویست به باس کردن ناکات چونکه خوێنه‌ری به‌ڕێز خوت زۆر له ئێمه زانا تری ، به‌ڵام ته‌نها بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه که‌مێک باسی لێوه ده‌کین و ده‌ڵێن تۆزوو با ئه‌و که‌سانه‌ن که .... به خوا خۆتان باشتر ده‌زانن، نا نا من ناێڵێم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست