پارتی و ده‌ستور کوجا مه‌رحه‌با
Sunday, 11/11/2012, 12:00
نوسینێکه‌هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌سه‌ر شتێک قسه‌ده‌که‌ین به‌زمانێکی زۆ‌ر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌له‌وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ئاگایه‌نه‌خه‌وتوه.
پێناسه‌ی ده‌ستور له ڕووی یاسییه‌وه به‌شێوه‌ێکی ساده‌ده‌کاته: کۆمه‌ڵێک یاسا که‌ده‌بێته‌ڕێکخه‌ری بنچینه‌ی حوکمڕانی و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و دیاریکردنی کاره‌کانی هه‌ریه‌که‌یان و دانانی زه‌مانه‌تی مافه‌بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ.
به‌شێوه‌ێکی تر : کۆمه‌ڵه‌بنچینه‌ێک بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و تاکه‌کان له‌ڕووی سیاسی و دیاریکردنی شێوه‌ی حوکمڕانی و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و پاراستنی مافه‌بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ.
به‌ڵام کاتێک ده‌ستور پێناسه‌بکه‌ین به‌شێوه‌ێکی ساده‌و ساکار وه‌ک چۆن له‌دیوه‌خانان هه‌ر که‌سه‌و به‌ئسلوبی خۆی بابه‌تێک یا په‌ندێک شیده‌کاته‌وه‌تا به سانایی ماناکه‌ی بگه‌ێنێته‌گوێبیست یا ئاماده‌بوان، ئێمه‌مانانیش ده‌ڵێن ده‌ستور بریتیه‌له‌ڕێکه‌وتنێک و په‌یمانێکه له‌نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی له‌وڵات و پا به‌ندبوون ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ێنێ به‌بڕگه‌کانی.
هه‌موومان ده‌زانین که‌هه‌موو رێکخراوێک یا موئه‌سه‌سسه‌ێک یا حزبێکی سیاسی په‌یڕه‌وی ناو خۆی هه‌یه‌کاری پێده‌کات و بریتیه‌له‌ئامانج و ویست و مه‌رجه‌کانی به‌ئه‌ندام بوون و مافه‌کان وکاره‌کانیان و.... هتد، ئه‌م په‌یڕه‌وانه‌ش له‌شێوه‌ی ده‌ستورن و پێویسته‌هه‌موو تاکه‌کان له‌هه‌ر پله‌و پایه‌ێک کاربکه‌ن پابه‌ندی بڕگه‌و ناوه‌رۆکی په‌یڕه‌و یا ده‌ستور بن.
له‌و چه‌ند دێره‌نووسینه‌ی سه‌ره‌وه‌مان چه‌ند پرسیارێک به‌خه‌یاڵی هه‌موو خوێنه‌رێکی به‌ڕێزی ئه‌م بابه‌ته‌دادێت که:
ئایا په‌یڕه‌وکردنی کلتوری بنه‌ماڵه‌زاڵ نیه‌به‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناو خۆی حزب ؟
ئایا به‌رپرسه‌کانی‌حزبه‌سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه پابه‌ندن به‌په‌یڕه‌وو پرۆگرام؟
ئایا ده‌زانن هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپره‌سه‌کان به‌رامبه‌ر هه‌ڤاڵه‌کانیان له‌شێوه‌ی ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپا ده‌چێت که‌له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانیان ده‌که‌ن؟
ئایا سه‌رۆک و سکرتێر و سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کان به‌هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و بێده‌ستکاری کردنی سه‌ندوقه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت؟
چه‌ندین پرسیار‌و ئایا ؟ ئایا ؟ .... هه‌یه‌به‌دووان و سێان و... ته‌واو نابێت.
وه‌ڵامێکی کورت بۆ ئه‌م هه‌موو پرسیارانه‌لای هه‌مووان ڕوونه‌که‌حزبه‌کانی هه‌رێم حزب نین، به‌تایبه‌تیش پارتی که‌بریتیه له‌کۆمپانیایه‌ک به‌میرات له‌بنه‌ماڵه‌وه‌ماوه‌ته‌وه‌بۆیان به‌چاوی خزمه‌تکار و پاسه‌وان و سه‌رکار کرێگرته‌سه‌یری ئه‌ندامه‌کانیان ده‌که‌ن، به‌هیچ شێوه‌ێک کار به‌په‌یڕه‌وو پڕۆگرام ناکرێت، به‌شێکی زۆرێش له‌ئه‌ندامه‌کانیان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی حزبه‌که‌یان نیه‌و ته‌نهاو ته‌نها فێری وته‌کانی سه‌رۆک و نه‌مره‌کانیان بوون و هیچی تر نا، به‌لاشیانه‌وه‌شتێکی زۆ‌ر پیرۆزتره‌له‌په‌یڕه‌وی حزب.
ناحه‌قیان مه‌گرن ئاوا ته‌لقینکراون، یه‌عنی ئاوا فێرکراون سه‌رۆک و هه‌ر ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌بڵێت ڕه‌شه ئیتر ته‌واو ڕه‌شه‌ئه‌گه‌ر له‌به‌فریش سپی‌تر بێت هه‌ر ڕه‌شه.
جا قوربان چۆن ده‌کرێت ڕێکه‌وتن یا ده‌ستورێک به‌خواستی گه‌ل بنوسرێت ئه‌وانیش پێی ڕازی بن و به‌رپرسیار بن له‌که‌م و کوڕی کاره‌کانیان و گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی ماڵ و سامانی ئه‌و خه‌ڵکه‌هه‌ژاره.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌هه‌ر وا به‌سوک و سانایی ناێته‌ژێر باڵی دیموکراسیه‌ت و حوکمی مه‌ده‌نی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به‌زه‌بری چه‌ک حوکمڕانی وه‌ده‌ست هێناو حوکمی کرد، ئاسته‌مه‌به‌ده‌ستوریک رازی بێت له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل نوسرابێت و ئاماده‌کرابێت،
ئه‌گه‌ر چاه‌ڕوانی ده‌ستور بین له‌هه‌رێمی ئێمه‌مانان، ده‌بێت به‌دڵی بنه‌ماڵه‌بنوسرێته‌وه‌ئه‌گینا وه‌ک گوته‌نی:
پارتی و ده‌ستور کوجا مه‌رحه‌با.
نۆژه‌ن/ به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست