کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌درێژایی ته‌مه‌نی مه‌لا به‌ختیار وه‌ک ئه‌مجاره‌یان ڕاستگۆ نه‌بووه‌

Tuesday, 02/07/2013, 12:00






له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م زاته‌ پاکه‌م ناسیوه و بینیوه‌ چ له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ کۆڕو کۆبونه‌وه‌کانی جه‌ماوه‌ری و گشتی و کۆنفراسه‌کانی حزبی و ڕۆژنامه‌وانی و کۆڕو کۆبونه‌وه‌کانی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان.

‌ له‌ دوره‌وه‌ش له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕکانی ئه‌نته‌رنێت و لاپه‌ره‌ زه‌رده‌کانی ڕۆژنامه‌و نووسینه تایبه‌تیه‌کانی و هه‌روه‌ها کتێبه‌کانیشی و له‌ زاری خه‌ڵکه‌وه‌ش نه‌مان بیست ڕاسگۆیی له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌وه‌ به‌دی کرابێت، هه‌ر به‌درۆ و ته‌ڵه‌که‌بازی و فرت و فێل و پینه‌و په‌ڕۆ ناسیومانه‌ .

زۆر به‌ کورتی و له‌ مێژووێکی نزیکدا:

له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی(ماره‌ به‌جاشکه) بۆ ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ێک ده‌ستی کرد به‌ کۆڕو کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ هۆڵی میدیا له‌ شاری هه‌ولێر ، ڕۆژانه‌ ووتارو وه‌عز و درۆی قه‌به‌ قه‌به‌ی ده‌کرد بۆ خه‌لکانێکی دڵ ساف و گه‌ش و بێگه‌رد که‌ هێشتان ئه‌و کاته‌ به‌ چاکی نه‌یان ده‌ناسی ئه‌م زاته‌ پاکه‌ چیه‌و چۆنه‌و چ شاراوه‌ێک‌ له‌ ژێر باڵی کڕووی بۆگه‌نی گه‌رای داناوه‌.



پاش ڕزگارکردنی عێڕاق له‌ ده‌ستی خوێن مژی کورد سه‌دامی گۆڕ به‌ گۆڕ ئه‌و زاته‌ پاکه‌ بوو به‌ قاره‌مانی گه‌رمیان و ڕزگارکه‌ری خانه‌قی و ده‌وروو به‌ری دوای هه‌ڵاتن و نه‌مانی سوپای عێڕاق.

درۆیه‌ هه‌ره‌ زه‌به‌لاح وگه‌وره‌که‌شی که‌ هه‌موو خه‌ڵکانی کوردستان ده‌زانن ئه‌و سات و تا ئێستاش ئه‌وه‌ بوو که‌ ده‌یگوت و ده‌یڵێته‌وه‌ش:

(نه‌یان هێشت سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی (ئێمه‌) که‌رکوک ڕزگار بکه‌ین هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مریکاش ماوه‌ی سێ ڕۆژی بۆمان دیاری کرد).



چه‌ندین جار له‌ سه‌ر باسی نه‌ بوونی کاره‌با له‌ هه‌رێم له‌ کۆڕو کۆبونه‌وه‌کانیدا ئه‌و زاته‌ پاکه‌ ماوه‌ی داده‌ناو په‌یمانی ته‌واو بوونی کێشه‌ی کاره‌بای وه‌ک مزگێنیه‌ک به‌ خه‌ڵك ده‌دا‌و پاشان هێچ نه‌ده‌کرا.‌

ئه‌مانه‌ی باسمان کرد مشتێکن له‌ خه‌رمان و ته‌نها بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ بووووو.

به‌ڵام پیاو بۆ خوا قسه‌بکات :

ئه‌م جاره‌یان که‌ له چه‌ند مانگی ڕابوردوو له‌ چه‌ندین کۆڕو کۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان به‌ تایبه‌تیش له‌ ئاهه‌نگه‌کانی یادی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانیدا زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ و زۆر به‌ جورئه‌ته‌وه‌ و به‌و په‌ڕی ڕاسگۆییه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو منبه‌ره‌کان هاواری ده‌کردوو ده‌ی گوت:

یا سازان یا لێکترازن.

ئه‌م جاره‌یان په‌یمانه‌که‌ی تا سه‌ر بوو .

ئه‌م جاره‌یان په‌یمانه‌که‌ی ڕاست و دروست بوو.

ئه‌م جاره‌یان په‌یمانه‌که‌ی درۆ نه‌بوو.

‌ ئه‌م جاره‌یان لێکترازان بوو. ‌






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە