کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک و به‌رپرسانی کورد بۆ هه‌میشه‌!

Wednesday, 30/01/2013, 12:00


دروست بوونی که‌سایه‌تی یاخود سه‌رکرده‌ له‌ وڵاتانی ئۆروپا له‌ ئه‌نجامی زیره‌کی و چاڵاکی ئه‌و که‌سه‌ دێت که‌ ده‌توانێت ئه‌و پایه‌ بۆ خۆی دروست بکات چ له‌ ناو ڕیزه‌کانی ئه‌و پارته‌ی کاری تێدا ده‌کات یا ئه‌و گڕوپو کۆمپانیانه‌یه‌ که‌ به‌ تواناێکی زۆر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات هه‌ر هه‌موشیان به‌هاوکاری چه‌ندین ڕاوێژکاری لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زمون له‌ بواری جیا جیادا کار ده‌که‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ سێبه‌رێکیان هه‌بیت، به‌ڵام هه‌موو کاتێک ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی به‌ تایبه‌تی له‌ کاتی پێویست وته‌نگانه‌دا توانای بڕیاردانی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که‌ له‌ توانای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دان.

دروست بوونی که‌سایه‌تی یاخود سه‌رکرده‌کانی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌رتای چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ئه‌مڕۆ که‌ ده‌کاته‌ ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م هیچ یه‌ک له‌و سه‌رکردانه‌ به‌بێ سێبه‌ری که‌سایه‌تێکی تر سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌ و بۆ خۆی به‌ ته‌نیا نه‌یتوانیوه‌ سه‌رکردایه‌تیه‌ک بکات بۆ بچووکترین گڕوپ یان حزبێک که‌ هه‌مێشه‌ به‌رپرسێکی هه‌بووه‌ یان ڕوونتر سه‌رۆکێکی سێبه‌ری هه‌بووه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌ ته‌نیا بڕیارده‌ر بێت.

مه‌به‌ستمان له‌وه‌ نیه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ یا ئه‌و سه‌رکردیه‌ نه‌ی ویستوه‌ ببێت به‌دیکتاتۆر یان سه‌رکرده‌ێکی هه‌ڵنه‌بژێردراو بووبێت، ژماره‌ێکی بێ هه‌ژمار هه‌ن که‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بونه‌ته‌ به‌رپرس یان سه‌رکرده‌ی گڕوپێک یا سه‌روک و سکرتێری پارتێکی سیاسی، به‌ڵام هه‌میشه‌ کاریان کردوه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری که‌سێکی تر.


نموونه‌مان بۆ ئه‌م باسه‌ یه‌جگار زۆره‌ و خوێنه‌ری به‌ڕێزیش له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ چه‌ندێن که‌سایه‌تی و سه‌رکرده ‌و به‌رپرسی دێته‌وه‌ یاد.

بارزانی باوک (مه‌لا مسته‌فا) یه‌کێک بوو له‌ سه‌رۆکنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو له‌ دوای شۆڕسی 14 ته‌مموزی1958 و گه‌ڕانه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی بۆ عێڕاق له‌ وڵاتی سۆڤێتی پێشوو که‌ ده‌کاته‌ وڵاتی ڕوسیای فیدڕالی ئێستا، مامۆستا(به‌هادین نوری) له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانیدا نووسیویه‌تی، که‌ جارێکیان ئاماده‌ بووه‌ که‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانی گوتوویه‌تی(ئه‌من قه‌یتانی قۆنده‌ره‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم)م.

هێچ کاتێک مه‌لا موسته‌فا نه‌یتوانیوه‌ خۆی به‌ سه‌رۆکێک بزانێت و خۆی له‌ ژێر کاریگه‌ری بڕا گه‌وره‌کانی وه‌ک شێخ عه‌بدول سه‌لامی بارزان و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان ده‌ربهێنیت، هه‌ر جارێک له‌ به‌غداد بگه‌ڕابایه‌وه‌ بۆ بارزان سه‌ردانی شێخ ئه‌حمه‌دی برای بکردایه‌ ده‌بوایه‌ له‌ به‌رده‌می براکه‌ی له‌سه‌ر چۆک دابنێشتباو له‌ نزیک درگای ژووره‌که‌، بۆی نه‌بوو هێج قسه‌ێک بکات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی شێخی مه‌زن. هه‌روه‌هاش وه‌ به‌هه‌مان جۆرێش له‌ به‌رده‌م ئاغاکانی له‌ ئێران.

مه‌سعود بارزانی قوتابی قوتابخانه‌ی باوکیه‌تی که‌ به‌ هیچ شیوه‌ێک نه‌یتوانیوه‌ بۆ چرکه‌ ساتێک له‌ ژێر ئه‌م سێبه‌ره‌ لا بدا و خاوه‌ن بڕیارو بڕیار ده‌ربێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئاغاکانی.

کاتێک له‌ ئێران بوو له‌ ژێر ڕکێڤی ساواک و پاسدارانی ئه‌و ووڵاته‌ کاری ده‌کرد له‌ دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه‌ له‌ کۆتایی ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش که‌وته‌ ژێر سیبه‌ری ڕژێم ومیتی تورک.

جه‌لال تاڵه‌بانی له‌و‌ ڕۆژه‌ی به‌ره‌و ووڵاتی سۆڤێتی پێشوو به‌ڕێکه‌وت تا جیابونه‌وه‌ی له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ژێر فشارو سیبه‌ری بارزانی باوک بوو، پاشان له‌ ژێر سێبه‌ری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رکرده‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ده‌کرد که‌ به‌ جه‌لالی ناسرابوون له‌ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.

نه‌وشێروان موسته‌فا که‌سێک بوو له‌ ژێر باڵی جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی حه‌شاردابوو تا ئه‌و کاته‌ی به‌ دیار که‌وت له‌ کۆتایی حه‌فتاکاندا بوه به‌ سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان به‌ بڕیاری جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌ درێژایی پتر له‌ سی ساڵ نه‌ی توانی بڕیارێک ده‌ربکات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆلای سێبه‌ره‌که‌ی، تا ئێستاش گومانێک هه‌یه‌ که‌ له‌ ژێر ئه‌و سێبه‌ره‌دا بێت هه‌ر چه‌نده‌ به‌رپرسی یه‌که‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌.

مه‌حمود عوسمان ناسراو به‌ مه‌حمود سۆرانی ئه‌ندامی به‌ تاپۆ ئه‌ندام له‌ په‌رله‌مانی عێڕاقی یه‌کیک له‌ پیاوه‌کانی مه‌سعود بارزانی و له‌ کاتی پشودانیش پیاوی دیوه‌خانی عه‌دنان موفتی له‌ شاری هه‌ولێر، سێبه‌ره‌کانیشی بێ هه‌ژمارن.

ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی هه‌موو حزبه‌کانی هه‌رێم له‌ ژێر سیبه‌ری که‌سی یه‌که‌می یا که‌سیکی گاریگه‌ر کارده‌که‌ن خاوه‌نی که‌ سایه‌تی خۆیان نین و خاوه‌نی بڕیارو بیرۆکه‌ی تایبه‌تی خۆیان نین هه‌ر هه‌موویان تاقمی (ئه‌شهه‌دو بیلان).

سه‌رۆکی حکومه‌ت وسه‌رۆکی په‌رله‌مان وپارێزگاری شاره‌کان وسه‌رۆکه‌کانی سه‌ندیکایه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ خیرخوازه‌کان و کلکه‌کانی حزب وه‌ک (یه‌کیه‌تی قوتابیان ، خوێندکاران، لاوان، ئافره‌تان، ژنان، خوشکان......) هه‌ر هه‌موویان له‌ ژێر سیبه‌ری سه‌رۆک یا به‌رپرسی حزبه‌کان کار ده‌که‌ن.

نۆژه‌ن/ به‌ریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە