بۆچی مه‌سعود بارزانی و زوڕنا ژه‌نه‌کانی مه‌کته‌به‌سیاسیه‌که‌ی دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورن
Wednesday, 05/06/2013, 12:00
له نوسینێکمان له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوو زۆر به‌کورتی باسی مه‌سعود بارزانیمان کرد به ناونیشانی (هات و هاواری بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه نه‌ک بۆ ده‌ستور) ،له‌م نوسینه‌شدا وه‌ک ته‌واوکه‌ری نوسینه‌که‌ی پێشوو باس له هه‌ندی شت ده‌که‌ین که ته‌نها بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان زۆر ژیر‌و هۆشیاره و هه‌ست به هه‌موو شتێک و هه‌موو که‌م و کوڕیێک ده‌کات پێویست ناکات ئێمه‌مانان بۆی ڕوون بکه‌ینه‌وه.
پێویست به گه‌ڕانه‌وه‌ێکی زۆر دوور ناکات بۆ ناو مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بازانی بۆ زانینی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و موخابه‌راتیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و هه‌ندێ ووڵاتی زلهێز ،که هه‌ر مووی له پێناو پێکه‌وه‌نانی سامان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر باس له‌و مێژووه‌یان کراوه له لایه‌ن چه‌ندین نووسه‌ر به به‌ڵگه‌وه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناو خۆ شه‌ڕی براکوژی شه‌ڕی به‌کوژدانی کوڕانی خه‌ڵکی بێ‌تاوان(هه‌ر ناوێک گه‌ره‌کته بۆی دابنێ خوێنه‌ری به‌ڕێز) له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵکان و گه‌یشتن به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی گه‌نجینه‌کان و سامانه‌کانی کوردستان که برتین له زه‌وی و بازاڕ‌و بازرگانی و نه‌وت و گاز‌و وووو.... هتد .
زه‌وی و خان‌و به‌ره وباڵه‌خانه‌کان :
له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان کام پارچه زه‌وی بۆ نیشته‌جێ بوون یا بۆ بازرگانی یا بۆ مه‌زڕه‌عه یا بۆ له‌وه‌ڕ یا یا یا ... به‌سود بوبێت ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتوه‌و.
بۆ نموونه له له هه‌موو شاره‌کان :
هه‌موو باڵه‌خانه به‌رزه‌کان و مۆل و هۆتێل و خانووه‌کانی که بۆ نیشته‌جێبوون دروستکراون و دروست ده‌کرێن به‌کرێ دراون یا فرۆشراونه‌ته‌وه هه‌ر هه‌موویان به‌ناوی چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ن که ته‌نها وه‌ک په‌رده‌ن یا خود واجیهه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی ناوی بنه‌ماڵه.
مه‌زڕه‌عه‌کان و کۆ‌شک و ته‌لاره‌کانی شه‌وانی سوور ووووو.... ، کام له کوڕه هه‌ژاره‌کانی هه‌رێم ده‌توانێت به ته‌کیا بڕوات.
بازاڕ‌و بازرگانی :
ته‌له‌فۆن و ئه‌نته‌رنێت و کۆمپانیاکانی هاورده‌کردنی ده‌رمان و ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی فڕۆکه‌وانی،خاوه‌نکانیان کێن ئایا هه‌موویان کوڕانی بنه‌ماله نین.
نه‌وت وگاز:
ئه‌و نه‌وته‌ی ڕۆژانه تانکه‌ره‌کان ده‌یان گوازنه‌وه بۆ ده‌روه‌ی هه‌ریم و عێڕاق و ده‌فرۆشریت و پاره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کوڕانی بنه‌ماڵه.
به‌نزینخانه‌کان که بێهه‌ژمارن له سه‌رتا سه‌ری هه‌رێم خاوه‌نه‌کانیان کوڕانی بنه‌ماله‌ن .
ئه‌و ملیون دۆڵارانه‌ی که به ناوی شیرینی یا به‌ناو دیاریه‌وه وه‌رگیراون له کام گه‌نجینه‌ی هه‌رێم داندراون ، ئایا هه‌ر هه‌مووی نه‌چۆته گیرفانه بێبنه‌کان.
ئه‌ونه‌وت وگازه‌ی که‌وا ئێستا بۆڕی بۆ ڕاده‌کێشرێت بۆ تورکیا سامانه‌که‌ی بۆ کێیه جگه له خێزانی بنه‌ماڵه.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه مشتێکن له خه‌رمان خوێنه‌ری به‌ڕێز خۆشتان زۆر له ئێمه باشتر‌و چاکتر ده‌زانن که ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێک داگیراوه که بۆنی ده‌ستکه‌وتی لێوه بێت.
جا چۆن و چڵۆن ئه‌و فرعه‌ونانه ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بن و ڕه‌زامه‌ندی وا به ئاسانی ده‌ده‌ن له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و بێ ته‌زوێرو ساخته‌و ساخته‌کاری و ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌لات به شێوه‌ێکی دێمۆکراسی، تا له توانای مه‌سعودو زوڕنا ژه‌نه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و به‌کرێگیراه‌وکانیان هه‌وڵ و تواناکانیان و پاره‌کانیان له خزمه‌ت پاراستن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه دزراوه به‌کار دینن وده‌ژه‌نن تا دوا هه‌ناسه. چونکه باش ده‌زانن له ده‌ست چونی ده‌سه‌ڵات ده‌کاته له ده‌ست چوونی سامان و ئاشکرا بوونی دزیه‌کان.
وه‌ک پێشێنان فه‌رموویانه (ئه‌وه‌ی له بن به‌ڕه دێته سه‌ر به‌ڕه).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست