ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ...له کوردستان... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم له هه‌رێم.......... .
Friday, 03/08/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
1. وه‌ڵامه‌که‌ی پارتی بۆ گۆڕان: له وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌دامی دیکتاتۆر ده‌چێ که وه‌ڵامی نامه‌ی ئیمام خومه‌ینی ئێرانی دایه‌وه له کۆتایی نامه‌که‌دا هاتبوو (سلام علی من اتبع الهدی). ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه ئاگری له هه‌ناوی دیکتاتۆر به‌ردا و شه‌ڕێکی وێرانکه‌ری هه‌ڵگیرساند که هه‌شت ساڵی خایاند‌و هێچێشی به هیچ نه‌کرد ته‌نهاو ته‌نها منداڵی خه‌ڵکی به کوشتدا. تۆ بڵێی پارتیش به هه‌مان ده‌ردی دیکتاتۆره‌که نه‌ڕواو پێ له سه‌ر ته‌خته‌ی چرووک دابنێ و ئه‌م هه‌رێمه بسووتێنێ....... .
2. به‌رپرسێکی خاوه‌ن فایل کۆبونه‌وه به په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات..... له وه‌شیان سه‌یر تر ئه‌وه‌یه که باسی کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری و دڵسۆزی بۆ کورد و کوردستان ده‌کات. له هه‌موشیان سه‌یر تر چه‌ند په‌رله‌مانتارێک و به‌شێک له ئاماده‌بوان کۆنه پێشمه‌رگه‌ن و زۆر چاکیش ده‌زانن که ئه‌و جه‌نابی حه‌زره‌تی به‌رپرسه له تاقمه فایلداره‌کانه.
3. به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به حه‌یاتیان نوێژ ناکه‌ن و به‌ره‌به‌یانی رۆژی جه‌ژنیش ده‌چن بۆ مزگه‌وت و له ڕیزی پێش پێشه‌وه ده‌وه‌ستن نوێژی جه‌ژن ده‌که‌ن بۆچی....... ها ها ها ها، تا له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌رکه‌ون.
4. ئیخوان ئه‌لموسلمین به عه‌ره‌بی: هه‌رکه‌ناویان هات به بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌ێک ڕاسته‌و خۆ به کوردیه‌که‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان.
5. که‌عبه‌ی ماڵی خوا له مه‌که‌ی موکه‌ڕه‌مه:
ئه‌وانه‌ی له ڕیزی پێشه‌وه بوه‌ستن له ناو که‌عبه‌دا بۆ نوێژکردن و ته‌ڕاویح له دوای نوێژی عه‌سر بوو به پاره، هه‌رکه‌سێک بیه‌وێ نوێژوو ته‌راویح بکات ده‌بێ سه‌د(100) ڕیال سعودی بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست