کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌ وێ ... له‌ کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم له‌ هه‌رێم .....

Sunday, 05/08/2012, 12:00





نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.

ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.

1. کوردستان پۆست Kurdistan Post وای له‌ میدیای حزبی ده‌سه‌ڵات کرد که‌ با ئاگا بیته‌وه‌و که‌مێک خه‌می ڕێگاو بانه‌کان بخوات و باسی ئه‌و‌ زه‌ره‌رو زیانانه‌ی گیانی و ئابووری و... بکات و له‌ سه‌ریان بنووسی و خاڵه‌کانی نێو نووسینه‌کانی کوردستان پۆست که‌ به‌ کورتی ئاماژه‌ی پێکرابو ئه‌وان تۆۆۆزه‌ک به‌ درێژی له‌ سه‌ری بنووسن.

2. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لاری نیه‌ له‌ بوونی سوپای عێراق له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم به‌ شاری هه‌ولێریشه‌وه‌.

ئه‌م قسه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌ئێمه‌ مانانه‌وه‌ نیه، ده‌نگۆیه‌کیش نیه‌ له‌ ناو خه‌ڵک بڵاو بوبێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ خودی ‌جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌ بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاریی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، سه‌رنج بده‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز (ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌). به‌ڵێ به‌ڵێ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ بۆ نا، خۆ ئه‌مه‌ کاری یه‌که‌م جاری نیه‌ تا جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان و سه‌رنج ڕاکێش بێت، ئه‌وه‌‌تا زۆری نه‌ماوه‌ چه‌ند ڕۆژێکیان ماوه‌ به‌ په‌نجه‌ هه‌ژمار ده‌کرێ بۆ یادکردنه‌وه(31 ی ئابی پیرۆز)‌. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که‌ سه‌رنج ڕاکێش‌ بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ سالح موتڵه‌گی کۆنه‌ پیاوی دیکتاتۆری پێشوو ئا له‌م کاته‌دا ئه‌م شه‌کره‌ی خوارد.

3. هه‌ر که‌ به‌رپرسێک له‌ که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه کان ده‌رکه‌وت، تێر تێر جنێو ده‌خوات و که‌ناڵه‌که‌ش ده‌گۆردرێت، له ‌زۆر ماڵیش له‌ داخی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ داده‌‌خه‌ن و ده‌ڵێن:

(هه‌ک خوا ده‌وامی عومرتان نه‌دات ، ته‌له‌فزیۆنه‌کانیشتان داگیر کردوه‌).

ئێمه‌ هیچ ته‌علیقێکمان نییه ‌ته‌نها له‌ سه‌ر ئه‌م لینکه‌ کلیک (Click) بکه‌ وسه‌یری به‌رپرسانی پارچه‌کانی کوردستان بکه‌و خۆت بڕیار ده‌ر به‌ :

https://www.facebook.com/photo.php?v=349841411756998&fb_source=message


4. قومارچیه‌کانی هه‌رێم ... ببورن هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم ... هه‌ر که‌ سه‌فه‌ر ده‌که‌ن‌ بۆ ووڵاته‌ عه‌ربیه‌کان یان ووڵاتانی ئۆروپا بۆ رابواردن، ده‌ست به‌قومارکردن ده‌که‌ن و به‌ ده‌فته‌ر دۆلار له‌ ژووری ڕۆلێت ده‌دۆڕێنن. هه‌ر که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ووڵات پێش حه‌سانه‌ویان به‌ ته‌له‌فۆن به‌هه‌ڤاڵ و براده‌ره‌کانیان ڕاده‌گه‌ێنن وه‌ک پاڵه‌وانه‌تیه‌ک و که‌شخه ‌و پۆزلێدان به‌سه‌ریانه‌وه‌ که‌ چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلاریان دۆڕاندوه له‌ ڕۆلێت و شه‌وانی سوور و ژووره‌ تاریکه‌کان.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە