کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود بارزانیش ته‌ماته‌و هێلکه‌ باران ناکه‌ن خۆ ئێکسپایه‌ره‌؟

Saturday, 20/07/2013, 12:00




زۆر جار له‌ گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ نووسینه‌کانی د. که‌مالی سه‌ید قادر نه‌بوم و شیوازی بیرکردنه‌وه‌کانیشی به‌ دڵم نه‌بووه‌، نه‌وه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نووسینه‌کانی له‌ دژی حوکمڕانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی هه‌رێم یا به‌رپرسانی بووه‌، به‌ڵکو شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یی و بۆچوونه‌کانی له‌ گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌و ئسلوبی نووسینی، ئێمه‌مانان و به‌ڕێزیان له‌کتر جیاواز بین.
به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بێده‌نگی بنوێنن به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتێک که‌ ئیدیعای دیمۆکراسیه‌ت و قودسیه‌ت و ئازادی بیروو ڕای تاکی کورد ده‌کات و پیاوه‌کانیشی هاوڵاتی کورد له‌ سه‌ر خاکی کوردستان ته‌ماته‌ و هێلکه‌ باران بکه‌ن و سوکایه‌تی به‌ که‌ڕامه‌تیان بکرێت.
ئه‌و کرداره‌ ناشێرینه‌و نا به‌جێیه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر د. که‌مالی سه‌ید قادر کرا، ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بێت که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر‌ تاوانباری ده‌کات که‌ گوایه‌ سه‌رخۆش بووه‌ له‌ ڕۆژێکی ره‌مه‌زانی پیرۆزداو خه‌ڵکێش به‌ سوکایه‌تی ده‌زانن و ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.
ئێمه‌ له‌ موفه‌وه‌زی مه‌سله‌کی که‌ مودیری پۆلیسی هه‌ولێره‌ ده‌پرسین.
یاساو دادگاو هێزه‌کانی ناخۆ مانای چیه‌ و بۆچی دانراوه‌؟
کاری جه‌نابتان چیه‌؟
ئەركی پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ نیە كە رێگری له‌ که‌سانی گێره‌شیوێن بكەن و رێگە نەدەن مه‌ترسی بکه‌وێته‌ سه‌ر گیان و سه‌روماڵی هاوڵاتیان،‌ یان ئه‌و قسه‌ زله‌تان بۆ پۆشین وپاساو هێنانه‌وه‌یه‌ بۆ کاره‌کانی ئاغاکانتان، یه‌که‌م جاریشتان نیه‌ ئه‌م جۆره‌ ئاخاوتنانه‌ بۆ میدیاکان ده‌ده‌ن ، ناهه‌قیشت ناگرین به‌رێز چونکه‌ به‌م جۆره‌ پاساوانه‌ جێگات پارێزراوه‌.
ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌و سوکایه‌تی کردنه‌ی به‌ د. که‌مالی سه‌ید قادر کرا خۆ ده‌بوایه‌ به‌ مه‌سعودبارزانی بکرایه‌ چونکه‌ ئه‌و به‌ ناهه‌قی سه‌رۆکه‌و بۆی نیه‌ وه‌ک سه‌رۆکێک فه‌رمان ڕه‌وا بێت کاتی ته‌واو بووه‌ ئێکسپایه‌ره‌و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌کانی لای نه‌ده‌ن پێویسته‌ فڕێبدرێته‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌ریشی بتراشرێت و ماستی هه‌ولێرێش به‌ سه‌ر دابکرێت و ئه‌و‌سا به‌ ته‌ماته و هێلکه‌‌ باران و ووڵات به‌ده‌ر بکرێت.
با‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش بزانن که‌ خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژاردوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر به‌ ته‌نیا بسووڕێنه‌وه‌و به‌ ئازایه‌تی وه‌ک به‌ڕێز د. که‌مالی سه‌ید قادر، ئه‌وا زۆر خه‌رابتریان به‌ سه‌ر دێت، چونکه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی جه‌نگه‌ڵه‌کان نا بێت هیچ که‌سێک به‌ربه‌ره‌کانی سه‌رۆک بکات و سه‌رۆک تا مردنی ده‌بێت هه‌ر سه‌رۆک بێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە