له کوردستان ... .ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجيان راکێشاوم له هه‌رێم
Friday, 17/08/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجيان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز:1. له سه‌نته‌ری شار به‌ره‌و ماڵ به سواری پاس ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، دوو گه‌نجی قۆز و ڕێک پێک له ته‌نیشتم وه‌ستا بوون، یه‌کێکیان پرسیاری کرد‌و به براده‌ره‌که‌ی گوت: ئه‌رێ پێم ناڵێی بۆچی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات هه‌ر کلێک بکه‌یت به سه‌ریه‌وه زۆر به ئاسانی ده‌کرێنه‌وه.
براده‌ره‌که‌ی به پێکه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی: هه‌ک ماڵت نه شێوی، که‌س هه‌یه ئه‌مه نه‌زانێ، توو ئه‌و خوایه ئه‌مه پرسیاره.
یه‌که‌م: بۆچی باوکه عه‌یبه که من نایزانم.
دووه‌م: نه خێر قوربان عه‌یب نییه. ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆیه وا به ئاسانی ده‌رکرێنه‌وه چونکه که‌س نایان کاته‌وه جگه له چه‌ند که‌سێک نه‌بێت که سه‌ر به خۆیانن، ماڵپه‌ڕه‌کانی تر که‌س نیه نه‌ی کاته‌وه‌و نه‌ی خوینێته‌وه، کێش و باری خانه‌کانی تۆری ئه‌نته‌رنێتی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه زۆر قورس ده‌بن بۆیه کاتێک ده‌خاێنێت تا ده‌کرینه‌وه.
2. هه‌ر که مه‌وکبی ئۆتۆمبێله‌کانی به‌رپرسه باڵاکانی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و شوێنێک به‌ڕێکه‌وتن، گشت شه‌قام و ڕێگاو لقه‌کانیان که ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌کیه‌که داده‌خرێن و چه‌ند پاسه‌وان و پۆلیسی هاتو چۆش له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ره شه‌قام و ڕێگاو لقه‌کانیان به‌و په‌ڕی ئاماده بوون ده‌وه‌ستن، وه‌هه‌ر وه‌ها هێلی مۆبایله‌کانیش له کار ده‌وه‌ستن تا ئه‌و مه‌و‌کبه تێده‌په‌ڕێ . ئینجا هاوڵاتی به‌ڕێز حسابێک بۆ خۆت بکه ، له رۆژێکدا چه‌ند قافله‌ی ئه‌و به‌رپرسانه جڕتو فڕتیانه له ناو شارا.
3. له ناو هۆل و ژووره‌کانی زۆربه‌ی دائيره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم نووسراوه جگه‌ره‌کێشان قه‌ده‌غه‌يه و سزاکه‌شی ده هه‌زار(10000) ديناره، که چی زۆربه‌ی زۆری فه‌رمانبه‌رانبه‌ر و کارمانده جگره‌کيشه‌کان ، به تايبه‌تيش به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپره‌سه‌کان و ميوانه‌کانيان له ژووره‌کانيان جگه‌ره ده‌کيشن.
ئايا ده‌زانن ئه‌و قه‌ده‌غه کردنه به بڕياری په‌رله‌مانی کوردستانه، به‌ڵام وادياره ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه ته‌نها بۆ موراجيعه بێ واسته‌کانه، به ماناێکی تر بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاره که ده‌چنه دائيره‌کان، ته‌نها بۆيان هه‌يه بوه‌ستن له سڕه‌کان به بێده‌نگی و بۆيان نيه له سه‌ر هيچ کورسێک و هيچ ژووريک دابنيشن.
4. له هه‌موو ده‌رچون و هاتنه ژووره‌وه بۆ سه‌ر هه‌ر شه‌قامێک، زۆر له شوفێره‌کانی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ک خێرایی ئۆتۆمبێله‌کانیان که‌م ناکه‌نه‌وه‌و هیچ حسابێکیش بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ناکه‌ن که له شه‌قامه سه‌ره‌کێه‌کان به خێراێکی زۆر به‌ره‌و ڕویان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌یری هیچ هێماێکی هاتوچۆش ناکه‌ن،ئایا ڕێگه‌پێدراوه یان نا؟
5. کابینه‌و پاسه‌وانه‌کانی به‌رپرسانی هه‌رێم تا که‌ی ئه‌و سه‌رو ئه‌م سه‌ری کۆڵانه‌کان کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن. تاسه‌و گڵۆپی ڕووناکی چه‌ند هه‌زار واتی خه‌ڵکی بێزار کردوه‌و ناڕازین له‌م وه‌زعه. ..... ئێ وایه وایه هه‌روایه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌م باێه له‌م کو‌نه‌وه بێته دره‌وه.
(خوێنه‌ری به‌ڕێز مه‌به‌ستم له کابینه ئه‌وه‌یه که ده‌کاته جێگای حه‌وانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کان ، نه‌وه‌ک کابینه‌ی 1،2،3،4،5،6،7 ی حکومه‌تی هه‌رێم).
6. .نه‌بونی ئاوده‌ست (توالێت) بۆ ئافره‌تان: زۆر به‌لام سه‌یره که تا ئێستا له شاره‌کانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵات بیری له وه نه‌کردۆته‌وه که چه‌ند ئاوده‌ستێک و جێگای پێویست بۆ ئافره‌تان له سه‌نته‌ر و بازاڕه‌کان و زۆر شوێنه گشتیه‌کان دروست بکات. له وانه‌یه بڵێن بۆ ئاوده‌ست بۆ پیاوان دروست کراوه ، ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌کان نه بونایه ئه‌وا کوچه‌و کۆڵان که‌س نه‌ی ده‌توانی هاتوو چۆی تێدا بکات، ده‌بوه شوێنی پیاوان بۆ میزکه‌ران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست