له کوردستان ... ته‌عریب به‌س نیه نۆره‌ی ته‌تریکه
Thursday, 20/09/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر نووسێنێکمان بڵاو کرده‌وه به ناوی ئیتر به‌سه ناوی بێگانه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌و خوێنه‌ره به‌ڕێزانه‌وه هه‌بوو که ناوه‌کانیان ناوی کوردی نین، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نووسینێکه په‌یوه‌ندی به جێگا‌و شوێنی کارکردنیان هه‌یه که ناوه‌کانیان ناوی بێگانه‌یه‌و کوردی نیه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م نووسینه که‌مێک ورژێنه‌ره‌و کاریگه‌ره‌و له وانه‌یه ڕوبه‌رووی ڕه‌خنه‌یکی توند بێته‌وه له لایه‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ی که حه‌زده‌که‌ن ناوی بێگانه بۆ جیگاو کاره‌کانیان دابنێن به بیانوی ئه‌وه‌ی که گوایه ناوی بێگانه سه‌رنج ڕاکێشه له لایه‌ن خه‌ڵک به گشتی و کڕیار به تایبه‌تی.
به‌ڵام زۆر که‌سیش هه‌یه ده‌ست خۆشیمان لێده‌کات و له وانه‌یه ناوی شوێنی کارکردنیشیان ناوی کورد نه‌بێت و ده‌ست به‌جێ بڕیار بدات ناوه‌که بگۆڕێت بۆ ناوێکی کوردی، ئه‌م کاره‌ش کارێکی گران وسه‌یر نیه چونکه که‌سانی کورد په‌روه‌ر به سه‌رو ماڵ خۆیان به‌خت ده‌که‌ن له پێناو قسه‌ێکی نا به‌جێ یا سوکایه‌تێک به گه‌ل و وڵاته‌که‌ی بکرێت و هیچ کاتێکیش ئاماده نین له پێناو پاره‌و پوڵ ڕه‌وشت وشته به‌ها کانی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن به قوربانی.
ماوه‌ێکی زۆره، نزیکه له چاره‌گه سه‌ده‌ێک له به‌ریتانیا و ئۆڕپا ژیان به سه‌ر ده‌به‌م، زۆربه‌ی شاره‌کان به بچوک و گه‌وره گه‌ڕاوم وه‌ک گه‌ڕۆکێک یان بۆ کاسبی و ئیش‌و کار، به سواری فڕۆکه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ڕو تڕام ئۆتۆمبێل به هه‌موو جۆره‌کانی وه‌ک پاس و تاکسی وئۆتۆمبێلی تایبه‌تی براده‌ران و... هاتوچۆوم کردوه، له هه‌موو شاره‌کان سه‌ردانی زۆر جێگام کردوه وه‌ک: چێشتخانه‌و کۆمپانیاو هۆتێل وشوێنه گه‌شتیاریه‌کان و سینه‌ماو چایخانه‌و... ئه‌و دیاریده‌یه‌ی له کوردستانم بینیوه له هێچ شوێنک نه‌م بینیوه. دیاریده‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌ی ئۆڕوپا ناوی بێگانه به کار نا هێنن بۆ ناو لێنانی منداڵه‌کانیان یان بۆ جێگا‌و شوێنی کارکردنیان.
به هه‌مان شێوه ئه‌و که‌سانه‌ی که بێگانه‌ن به مانای ئه‌وه‌ی که هاوڵاتی ڕه‌سنی ئه‌و وڵاته ئۆڕپیانه نین و دانیشتوی وڵاتانی ئۆڕپان هه‌میشه ئه‌و ناوانه‌ی که ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ڕه‌گه‌زو ڕه‌سنی تایبه‌تی خۆیان داده‌نێن، بۆ منداڵه‌کانیان و شوێن و جێگای کارکردنیان که تایبه‌ته به خۆیان، وه‌ک: ناوی دوکان و کۆگاو چێشتخانه‌و ئاسنگه‌ری و کۆمپانیاو... بۆ نموونه ئه‌و ناوه کوردیانه‌ی که ده‌یبینین له له‌نده‌ن و شاره‌کانی تری به‌ریتانیاو ئۆڕپا وهه‌ر وه‌ها له ووڵاتانی ئه‌سکه‌ندیناڤیا، وه‌ک: چێشتخانه‌ی سه‌رچنار و چێشتخانه‌ی کوردستان و کۆمپانیای کورده‌و گۆران بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌لو په‌ل وسه‌رتاشخانه‌ی... هه‌موو ئه‌وانه ناوی کوردین و ناوی بێگانه یان ناوی ئۆڕوپی دانانێن و هه‌رگیز کوردستانیان به وڵاتی یه‌که‌م داناوه‌و وڵاتی نیشته‌جێ بونیشیان به وڵاتی دووه‌م داناوه‌و هه‌ست و بیری کوردایه‌تیان زۆر زۆر زیاتره له‌و کاته‌ی که له کوردستان بوون.
وه‌هه‌روه‌هاش به هه‌مان شێوه هاوڵاتیانی چینی و هیندی و پاکستانی و عه‌ره‌ب و فارس... ناوی ڕه‌سه‌ن و تایبه‌ت به خۆیان داده‌نێن و به کار دێنن.
هه‌موو ئه‌وخه‌لکه بێگانه‌ی نیشته‌جێبوی ئۆرپا به کوردیشه‌وه تاکه‌کانیان له سه‌روی %95 ی هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ تاکی بێگانه ناکه‌ن، به‌ڵکو له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که هاوڵاتی وڵات و نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن.
ئه‌و جێگا‌و شوێنانه به‌شێکی زۆریان به پێچه‌وانه ده‌بینین له هه‌رێمی کوردستان، که ناوی بێگانه‌یان لێندراوه‌و به‌شێکی زۆرێش له‌و ناوانه ناوی تورکین، به هیچ شێوه‌ێک نابوایه ناوی تورکی دابنرایه له سه‌ر ئه‌و جێگایانه، چونکه تورک به هه‌موو شێوه‌ێک دوژمنایه‌تی کورد ده‌کات به تایبه‌تی ناوی کوردی .... چه‌ندین که‌س که ئێمه‌مانان له نزیکه‌وه ده‌یان ناسین له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبۆل له تورکیا ڕێگریان لێکراوه بچنه هه‌رێمی کوردستان یان ڕاگیراون بۆ ماوه‌ێکی زۆر لێپیچێنه‌وه‌یان له گه‌ڵ کردون له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناویان کوردستانه یان ناویان ناوی ئه‌و شوێنه کوردیانه‌یه که تورک داگیری کردوه‌و به موڵکی خۆی داده‌نێ.
وه‌ئێستاش تورک هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌رشتێک له دوور و نزیک که مۆری کوردی و کوردایه‌تی یا شوێنه‌وارو کلتوری کوردی پێوه‌ی دیار بێت ده‌سڕیته‌وه‌و له ناوی ده‌بات له هه‌ر شوێنێک بێت به تایبه‌تیش له هه‌ریمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ ته‌ترێک کردنی باشووری کوردستان له‌سه‌ر شێوه‌ی ته‌عریبکردنی دیکتاتۆره‌کانی رژێمه‌کانی عێراق.
ئیتر به‌سه ناوی بێگانه، ئه‌وانه‌ی که ناوی جێگا‌و شوێنه‌کانی کارکرنیان بێگانه‌یه پێویسته بیگۆڕن و بیکه‌ن به ناوی کوردی و ده‌سه‌ڵاتێش پێویسته به خه‌به‌ر بێته‌وه‌و هه‌ستی کوردایه‌تی تۆزێک کاریان تێبکات ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت بڕیارێک بدات به قه‌ده‌غه‌کردن و سزادان به حه‌پس و به پاره... قیروسیا با ئه‌و پاره‌یه‌ش که له سزاکانی سه‌رپێچکه‌ران ده‌ست ده‌که‌وێت با بخۆیان بیخۆن و حه‌ڵاڵیان بێت، له پێناو ده‌ستکه‌و‌تێک بۆ گه‌ل و نیشتمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست