کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌ وێ ... له‌ کوردستان ... سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم

Saturday, 21/07/2012, 12:00





نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌ .


- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی یان با بڵێن پارله‌مانی کوردستان ، هه‌موو یاساکان خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م و .... بۆ کراوه‌و بڕیاریشیان له‌سه‌ر دراوه‌وهیچ پڕۆژه‌ یاسایه‌ک له‌ ناو دۆڵابه‌ قفڵ کراوه‌کان نه‌ماوه‌ (له‌خوابه‌زیاد بێت) کاره‌کان گشتی ته‌واو بووه‌ ، ئینجا ده‌ستی کرد به‌ ‌ته‌خشان و په‌خشان به‌ ناوی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان په‌رله‌مانه‌ خه‌ڵات بکرین و ئه‌وانه‌ی ناویشیان پارله‌مانه‌ خه‌ڵاته‌که‌یان بۆ گیرفانه‌.

- سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب په‌رله‌مانتاری یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان ، ره‌خنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌گرێت که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و جارو باریش سه‌رۆکی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ده‌سه‌ڵات دیاریکرا... ئه‌ی هه‌ر خۆت نه‌ بویت سۆزان خان ده‌ستت به‌ قه‌د باڵاکه‌ت به‌رزکرده‌وه‌و ده‌نگتدا به‌ یاسای ئاسایشی ده‌سه‌ڵات .

- هێزێک له‌ دهۆکه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا به‌ڕێکه‌وت ، ئای که‌ دڵم خۆش بووووو ، گوتم هه‌ر ئێستا پێویسته‌ هه‌موو نوسینی نوسه‌ره‌کان بوه‌ستێت نابێ که‌س له‌ دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ خه‌راپی بنووسێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئێستا له‌ خزمه‌تی کوردایه‌تی دایه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ خه‌به‌ر هاته‌وه‌ له‌ خه‌ونی ده‌سه‌ڵات پاشگه‌ز بوه‌وه‌ بو به‌.... ئه‌م خه‌یاله‌ له‌ چه‌ند چرکه‌یه‌ک تا کلیکم کرده‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ له‌ یه‌کێک له‌ رۆژنامه‌ کوردیه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان ... بینیم های هو های هو ، ئاش له‌ خه‌یاڵێک و ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک ... ده‌رچو ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازه‌کانی کوردی کوردستانی ڕۆژ ئاوان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سوریا .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە