کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان ...له‌ بودجه‌ی 2013 خه‌رجی بۆیاغی سه‌رو سمێڵی به‌ر پرسانی ده‌سه‌ڵات ... .

Tuesday, 25/09/2012, 12:00






نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.



پێویسته‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی نوێ که‌ ده‌کاته‌ 2013 زایینی خه‌رجی بۆیاغی سه‌ری به‌ر پرسانی ده‌سه‌ڵات به‌ندێکی بۆ ته‌رخان بکرێت.

سیاسه‌تمه‌دارو به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستان له‌ وڵاتانی جیهان به‌گشتی جگه‌ له‌(وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هه‌ریمه‌که‌ی له‌ مه‌ڕ ئێمه‌شه‌وه)‌ هه‌ر هه‌موویان سه‌رسپی بونیان یان بڵێن‌ قژی سه‌ریان که‌ سپی بوو هه‌ستی پێ ناکه‌ن وه‌ زۆر شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن وه‌ک نیشانه‌ێک سه‌یری ده‌که‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ میدالیاێکی خزمه‌تکردنه‌ ‌ پێشکه‌شیان کراوه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ملیانه‌وه‌ هه‌ڵواسرێ له‌ سه‌ر سه‌ریان دانراوه‌.

ئه‌و میدالیایه‌یه‌ که‌ له‌ بری ئه‌و خزمه‌تانه‌ و ئه‌و کارانه‌یه‌ که‌ ده‌یان ساڵ پێشکه‌ش به‌ وڵات و گه‌له‌که‌یان کردوه‌، ئه‌و میدالیایه‌یه‌ که‌ له‌ بری خزمه‌تکردنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به‌ ده‌یان ساڵ کردویانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ منه‌تێک له‌ سه‌ر هیچ که‌سێک بکه‌ن، یان داوای پاداشتێک بکه‌ن، هه‌میشه‌ خزمه‌تکرنی وڵات و گه‌له‌که‌یان به‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیانیان زانیوه.‌

پێویست به‌وه‌ ناکات باسی ولاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بکه‌ین ئێمه‌ مانان له ‌سه‌روه نووسیومانه‌ که‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین له‌ هه‌رێمه‌که‌ی له‌ مه‌ڕ خۆمان باشتره‌ له‌وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین.

به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ریمه‌که‌ی ئێمه‌مانان ڕۆژانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ ده‌وه‌ستن و سه‌یری سمێڵ وسه‌رو که‌له‌یان ده‌که‌ن و موه‌ سپیه‌کان ده‌ژمێرن و بیر له‌ گه‌وره‌ بوونی ته‌مه‌نیان ده‌که‌ن، به‌هیچ شێوه‌ێک بیر له‌وه‌ ناکه‌نه‌وه‌ چ خزمه‌تێک پێشکه‌ش به‌ هاوڵاتیان بکه‌ن.

ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند جارێک له‌ هه‌فته‌دا هه‌ر جاره‌و چه‌ند سه‌عاتێک خه‌ریکی بۆیاغ کردنی قژی سه‌ریانن و له‌ گه‌ڵ (وه‌ک خۆیان گوته‌نی) حزام سوبغیش به‌ مانای‌ سمێڵه‌کانیش بۆیاغ ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ به‌رپرسی مام ناوه‌ندین زۆر زه‌به‌لاح نین که‌مێک حیساب بۆ گیرفانیان ده‌که‌ن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رتاشی تایبه‌تی و ڕه‌سمیان نیه‌.

به‌ڵام به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وانه‌ سه‌رتاشی تایبه‌تی و ڕه‌سمیان هه‌یه‌ که‌ سه‌رو که‌له‌یان ده‌تاشی وبه‌هه‌مان کات بۆیاغی سمێل وسه‌رو که‌له‌شیان بۆ ده‌کات، ئه‌م جۆره‌ سه‌رتاشانه‌ وه‌کو کارمه‌ندێک یا فه‌رمانبه‌رێک دامه‌زراون با بڵێن مه‌عاش خۆرن‌.

ئێمه‌ هێچ لاریمان له‌وه‌‌ نیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ کاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌کو هه‌ر‌ کارمه‌ندێک یا فه‌رمانبه‌رێک. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا حه‌قی بۆیاغه‌که‌ یان بڵێن پاره‌ی بۆیاغه‌که له‌ گیرفانی کێ ده‌رده‌چی، ئه‌مه‌شیان هه‌ر له‌ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌رناچێ، باوکه‌که‌م چاوه‌که‌م بڵێ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت با عام و شام تێبگات.‌

جا پێشنیار ده‌که‌ین بۆ بودجه‌ی ساڵی 2013 خانه‌ێک یا به‌ندێک یا حه‌قێک یا حسانێک بۆ بۆیاغ کردنی سه‌رو سمێڵی به‌ر پرسان ته‌رخان بکرێت، تا هاوڵاتیان بزانن مه‌سڕوفاتیان چه‌نده‌و با ‌شه‌فاف بێت. مه‌به‌ستمان له‌ بۆیاغ نیه‌ شه‌فاف بێت با بۆیاغه‌که‌ تۆخ بکه‌ن هه‌ر چه‌ند ده‌توانن به‌ڵام حیسابه‌که‌ شه‌فاف بێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە