کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان ... ده‌ستکه‌وتان چی بوو له‌ 31 ی ئاب جگه‌ له‌ ئابڕوو چوون

Friday, 31/08/2012, 12:00








نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.

ده‌ستکه‌وتان چی بوو له‌ 31 ی ئاب جگه‌ له‌ ئابڕوو چوون.

زۆر شه‌ڕو ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی وتالان کردن و زیندان و تێهه‌ڵدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان و برسیه‌تی و ... به‌سه‌رهاتی دڵ ته‌زێنی بێ هه‌ژمار له‌و (30) سی ساڵه‌ی پێش 31 ی ئابی 1996 ڕویداو زه‌مه‌نێکی زۆر تاڵ بوو بۆ گه‌لی کوردی سته‌مدیده‌، به‌ ده‌یان و به‌ سه‌دان و به‌ هه‌زاران شه‌هێدو په‌که‌وته‌و هه‌تیوو بێوه‌ژن و دایکی جه‌رگ سووتاو.... به‌ ده‌یان و به‌ سه‌دان و به‌ هه‌زاران خانوو به‌ره‌ گوندو گه‌ڕک و شاروو شارۆچکه‌و... وێران بوون، به‌ ده‌یان وسه‌دان و هه‌زاران کانی و باغ و بیستان و ڕه‌ز و جنجال گیان له‌به‌ری کێوی .... له‌ ناو چوون ووشککران و سوتان... هه‌ر چه‌ند و هه‌رچی به‌ خه‌یاڵدا بیت بنووسرێت هه‌ژمار ناکرێت و بێ کۆتاییه ئه‌و‌ هه‌موو خۆبه‌ختکردنه‌ی مرۆڤی به‌ ته‌مه‌ن وگه‌نج و بچوک به‌ ژن و پیاو قوتابی خوێندکارو وکاسبکارو جوتیار وفه‌رمانبه‌روووو... هه‌موو تاکێکی گه‌لی کورد‌. ئه‌وانه‌ هه‌مووی و هه‌موویان له‌ پێناو شۆڕشێک بوو به‌ناوی شۆڕشی ڕزگاری کۆردو کوردستان، بۆ ڕاپه‌ڕینێک بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی، بۆ ژیانێکی پڕ له‌ ئازادی و یه‌کسانی بۆ هه‌موو تاکه‌کان.

به‌ڵام ئه‌و هێوایه‌ پوچ بوو زۆر پوچتر له‌ گوڵێکی وه‌ریو به‌ ده‌ستی خیانه‌تکاران بخرێته‌ ژێر پۆستاڵی پیاو کوژانی ڕژێمیکی دیکتاتۆرو فاشستی خوێن ڕێژ که‌ به‌ درێژایی زیاتر له‌ چل ساڵ ئه‌و‌ هه‌موو کاره‌سات و نه‌هامه‌ت و کوشتن و قه‌تلو عام کردنی ئه‌و میله‌ته‌ی به‌ ستراتیژی خۆی دانابوو.

چ خیانه‌تێک له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌ به‌‌‌ پێش دوژمن بکه‌ویت و ڕێگا خۆشکه‌ر بیت شان به‌ شانی بۆ کوشتن و تاڵان کردن وداگیرکردنی خاک و ده‌ست به‌سه‌ر کردنی نه‌ته‌وه‌که‌ت.

ئایا ده‌ستکه‌وتان چی بوو جگه‌ له‌ ئابڕوو چوون؟

ده‌گێرنه‌وه‌ که‌وا ئافره‌تێکی به‌د ڕه‌وشت هه‌بوو ڕژانه‌ به‌ له‌شفرۆشی خۆی چه‌ند پاره‌ێکی ئه‌و‌ زه‌مانی به‌ ده‌ست ده‌هێناو بۆ ماوه‌ێک کۆی ده‌کرده‌وه‌و چه‌ند کڵۆڵه‌ خوری پێ ده‌کڕی و ده‌یکرد به‌ ڕیس و پاشان ریسه‌که‌ی ده‌کرده‌ مافورو مافوره‌که‌شی له‌ ناو مزگه‌و‌ت ڕاده‌خست بۆ خه‌ڵکی تا نوێژی له‌سه‌ر بکه‌ن، وه‌ک خێرێک بۆی بنووسرێت به‌ که‌ڵکی بێت له‌ ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌و کارو کرداره‌ ماوه‌ێکی دوورو درێژی خایاندو چه‌ندین مافوری چنی و مزگه‌وت زۆری نه‌مابوو به‌ ته‌واوی پڕ مافور بێت، ڕۆژێکیان ئه‌و ئافره‌ته‌‌ به‌ خه‌یاڵیدا هات که‌وا سه‌ردانی مه‌لای مزگه‌وت بکات و عه‌رزوحاڵی خۆی بۆ باس بکات بزانیت تا چه‌ند خێرو شه‌ڕی به‌رامبه‌ر یه‌کن، به‌ هه‌رحاڵ چاوی به‌ مه‌لای مزگه‌وت که‌وت و له‌ ئه‌لفه‌وه‌ تا یا بۆی باسکرد و گێڕایه‌وه‌‌، مامۆستاش به‌بێ سێ و دوو ڕاسته‌و خۆ پێی گوت:

(وه‌ڵا باش بزانه‌ ئافره‌ت له‌ (قو..) دڕان زیاتر قه‌ت هیچیترت بۆ نامێنێته‌وه)‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە