کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان ... هه‌ل هه‌له‌ لێده‌ن هه‌مووتان یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌خۆڕایی ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان

Tuesday, 14/08/2012, 12:00


نوسینێکه‌ هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له‌ سه‌ر شتێک قسه‌ ده‌که‌ین به‌ زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره‌ له‌ وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه‌ ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به‌ ئاگایه‌ نه‌ خه‌وتوه‌.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم بستێ زه‌وی نه‌ما له‌ ناو شاره‌کان و ده‌وروبه‌ری ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ هاوڵاتیانی نه‌فرۆشێته‌وه‌ به‌ پاره‌ێکی خه‌یاڵی له‌ ڕێگه‌ی سمسارو ده‌لاله‌کانی بنه‌ماڵه‌، جۆرێک له‌ بازرگانی نه‌ما بۆ به‌رپرسانی کۆنتڕۆڵ نه‌کا، ته‌نده‌رو مقاوه‌لات و گرێبه‌ست هه‌ر هه‌مووی بۆ خزم و داروده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ که‌یه، قسه‌کردنیش به‌ پاره‌یه‌ له‌م هه‌رێمه‌ پاره‌که‌ش له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ ده‌چێته‌ گیرفانی به‌رپرسانی ، ‌به‌رهه‌می ئاسمان و زه‌وی نه‌ما بۆ خۆی نه‌با، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌با ئه‌وا ‌%51 هه‌موو جۆره‌ به‌رهه‌مێک هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، بۆ کێ؟ ئیتر به‌سه زۆر گوتمان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌و هه‌رێمه‌.
چه‌ند ناسیاوو‌ براده‌رو خزمان له‌ ئۆڕپا ده‌ژین باسیان بۆ کردوین که‌وا گه‌ره‌کیان بووه‌ کارگه‌و کۆمپانیا له‌ هه‌رێم دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌کانیان له‌ وی بخنه‌ کارو سوودو قازنجی سه‌رمایه‌کان هه‌ر له‌ ناو خۆیان بۆ خۆیان بێت، به‌ر‌ هه‌موو لایه‌ک بکه‌وێت وه‌ک خاوه‌ن سه‌رمایه‌ و وه‌ستاو کرێکاریش، به‌رهه‌مه‌کانیش به‌ نرخێکی هه‌رزانترو کوالتی باشتر بگاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان له‌ و که‌لو‌په‌لانه‌ی که‌ له‌ دره‌وه‌ دێته‌ ناو هه‌رێم‌. به‌ڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌ که‌ نه‌یان توانیوه‌ هیج به‌ هیچ بکه‌ن، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ هیچ شێوه‌ێک کار ئاسانی بۆ نه‌کردون و نه‌ هاتوه‌ به‌ره‌و ‌ پیریانه‌وه،‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ش که‌ داوای ‌%51 ی پشککه‌کانی کۆمپانیاکه یانی لێکردون له‌ بری ته‌رخان کردنی پا‌رچه‌ زه‌وێکی میری له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیاکه‌.
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
هه‌موومان له‌ بیرمانه‌و که‌س نیه سه‌ره‌ده‌می‌ نه‌بوونی کاره‌بای وه‌بیر نێته‌وه‌، که‌ خه‌ڵکی له‌ ڕه‌زاڵه‌تێک دابوون له‌به‌ر که‌می ونه‌بوونی کاره‌با له‌ هه‌رێم، تا گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ نزیک بوه‌وه‌ له‌ بڵقدان و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ هێڕشکرنه‌ سه‌ر داموده‌زگاحکومیه‌کان و ڕاپه‌ڕنێکی گشتی له‌ لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه‌ به‌ ژن و‌ پیاوو گه‌وره‌و بچوک که‌س نه‌ما له‌م هه‌رێمه‌ قسه‌ی نا به‌جێ به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ڵێ.ده‌سه‌ڵات هه‌ر که‌ زانی به‌ره‌و کار له‌کارترازاندنه، ڕووی کرده‌ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم، ئه‌وانیش به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ توانیان به‌شێک له‌ پێویستی خه‌ڵک بۆ کاره‌با دابین بکه‌ن به‌ دروست کردنی چه‌ند وێستگه‌ێک بۆ وه‌به‌ر هێنانی وزه‌ی کاره‌با.
هه‌میسان خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌و کرداره‌ به‌ره‌و دووباره‌ بوون ده‌ڕوات به‌ڵام جیاوزێک هه‌یه‌ له‌ نێوانیان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کرداری دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ و سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ یان ڕاپه‌ڕینه‌که‌ یا به‌ هه‌ر ناویک ناوی بنێن له‌ لایه‌ن نووسه‌رو ڕۆژنامه‌ نووسان و نوخبه‌ێک له‌ ناو ڕووناکبیران و‌به‌شێکی زۆریش له‌ خه‌ڵکی له‌ ناو خۆیاندا له‌چایخانه‌و دیوه‌خانه‌کانداو تا ده‌گاته‌ نا ته‌کسیه‌کانی ناو شاریش باسی ئاودیوکردنی تانکه‌ری نه‌وت و ڕاکێشانی بۆڕی نه‌وت وگرێبه‌سته‌ کانی کۆماپانیا نه‌وتیه‌کان دکه‌ن و باسی داهاته‌کانیشی ده‌کرێت و پرسیاریش زۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ‌داهاته‌ چه‌نده‌و چۆنه‌و چی لێدێت و ده‌چێته‌ کامه‌ گیرفان له‌ گیرفانه‌کانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وانه‌ هه‌موویان پرسیارن ڕۆژانه‌ له‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌و چه‌ند هۆێکی تر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ که‌وته‌ په‌له‌قاژه‌..... چی بکات باشه‌ و چاره‌سه‌رێ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ چی پینه‌ بکرێت باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک له‌و گوڕو تینه که‌م بکاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ێکی کاتیش بیت ،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕیاریداوه‌ به‌رمیلێک نه‌وت به‌خۆڕایی که‌ ته‌نها بۆ یه‌ک جار بدرێت به‌ هاوڵاتیان له‌و هه‌موو به‌رمیلانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ ئاو دیدیو ده‌کرێت به‌ تانکه‌رو به‌ بۆڕی.
ده‌گیڕنه‌وه‌:
ڕۆژیک عاره‌بێکی خیڵه‌کی له‌ به‌غداد له‌ ناو پاس له‌ ته‌نیشت به‌غدادێک داده‌نیشیت، پاش که‌مێک له‌ ڕۆیشتنی پاسه‌که‌ به‌غدادیه‌که‌ ده‌نگێکی به‌رداو(ت..) سه‌یری عاره‌به‌ خێڵه‌کیه‌که‌ی کردو بینی ده‌م و چاوی گرژ بوه‌و زۆر‌ توڕه‌ بووه‌، به‌غدادیه‌که‌ ‌ پێڵاوه‌کانی له‌ یه‌ک خشاندو زیڕه‌ێک له‌ پێڵاوه‌کانی هات و به‌زه‌رده‌خه‌نیه‌که‌وه دووباره‌ سه‌یری کرده‌وه‌، به‌ڵام عاره‌به‌ خێڵه‌کیه‌که‌ پێی گووت: (یابه‌ های وێن زیچ وێن).
ئێوه‌ش هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست هه‌ل هه‌له‌ لێده‌ن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نه‌ترسه‌ جه‌ریئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی هه‌رێم و پێی بڵین:(ئه‌مه‌ له‌ کوێ ئه‌و له‌ کوێ).
نۆژه‌ن /به‌ریتانیا ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە