له کوردستان... پاسه‌وان یان خزمه‌تکاری به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم
Wednesday, 29/08/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
پاسه‌وان یان خزمه‌تکاری به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم.
له وڵاتانی ئۆرپای ڕۆژ ئاوا و ئه‌مریکا بۆ پاسه‌وانی به‌رپرسان چه‌ند کۆمپانیایه‌ک به هاوکاری له گه‌ڵ پۆلیس ئه‌رکی پاسه‌وانی و پاراستنی ژیانی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌گرێته ئه‌ستۆو به ژماره‌ێکی دیاریکراو له پاسه‌وان بۆ هه‌ر به‌رپرسیک که به پله‌ی یه‌که‌م و دوه‌م هه‌ژمارده‌کرێن، وه هه‌روه‌ها چه‌ند پۆستێکی تایبه‌تیش له پۆسته‌کانی حکومه‌ت.
کاری پاسه‌وانه‌کانیش له چه‌ند خاڵی دیاریکراو له شوێنه تایبه‌تیه‌کانه که له کاتی کارکردن و گه‌ڕان وسه‌ردانی به‌رپرسان له شوێنی کارکردنیان وهه‌روه‌ها شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان. به هیچ شێوه‌ێک ئه‌و پاسه‌وانانه بۆیان نیه بچنه ناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رپرسان، چه‌ند خاڵێکی دیاریکراو هه‌یه بۆ پاسه‌وانی له ده‌روه‌ی حه‌ڕه‌می ماڵه‌کان.
هه‌مان پاسه‌وانه‌کان به هاوکاری پۆلیس کاری پاسه‌وانی ئه‌نجام ده‌دن له شوێنه گشتیه‌کان له کاتی جوله‌و سه‌ردانی به‌رپرسه‌کان بۆ ئه‌و شوێنانه، وه‌هه‌روه‌ها شوینی ئاهه‌نگ گێران و بیره‌وه‌ری و یاده‌کان و میواندارکردنیان بۆ به‌رپرسه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌ر کارێک په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته‌وه بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه پاسه‌وانانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موویان پۆلیسن وسه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمن یان چه‌کدارن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سیفه‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراون و کاری پاسه‌وانی به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان که‌وتۆته ئه‌ستۆ له ناو خانوو به‌ره‌و ماڵ وخێزانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات کاری پاسه‌وان و خزمه‌تکار ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تێکه‌ڵاو بوون به‌ژیان و دانیشتن وهه‌ستان و وه‌ستان به پاوه له ناو ژووری میوانان و خزمه‌تکردنی میوانه‌کانیان و به‌رپرس و خێزانه‌که‌ی و لانک هه‌ژاندن ومنداڵ به‌خێوکردن و بازاڕکردن و کڕینی که‌ل و په‌لی ناو ماڵ و خواردن و خواردنه‌وه‌و چێشت لێنان و ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردن و له‌سه‌ر مێز دانان و خاوێنکردنه‌وه‌و گه‌سک لێدان و قاپ وقاچاخ و جل و به‌رگ شوشتن و واسته‌کردن به ناوی به‌رپرسان وجێبه‌جێکردنی کاره‌کانی خزم و دۆست وبرده‌رانی به‌رپرسان له دائیره حکومیه‌کان و بڕۆ و وه‌ره‌و بینه‌و به‌ره‌ی خزم و دۆست و براده‌ران و ماڵه خه‌زوران به ئۆتۆمبێل و....
به شه‌وو نیوه‌شه‌ویش تا به‌ره‌به‌ری به‌یانیان وه‌ستان له‌به‌ر ده‌رگای شوێنه تایبه‌تیه‌کانی ڕابواردن و ژووره سوور‌و تاریکه‌کان، له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به گه‌رم و سارد و به‌فر و باران و خۆلبارین و... زۆری ماوه ئیتر.... به‌ڕێزان بفه‌رمون خۆتان ته‌واوی که‌ن.
ئائا ئا.... ڕاسته ئه‌وه‌مان له بیرچوو که خانمانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌که‌و چه‌ند خزمه‌تکارێکی به‌نگلادیشی و نیپالی و فیلیپینی هه‌یه جگه له‌و ماستاوچی و به‌رماوه خۆره‌کان وه‌ک سه‌گ و پشیله ده‌سوڕێنه‌وه له‌ناو ماڵی به‌رپرسان ده‌سه‌ڵات.
له کام سات و کات، له چی زه‌مانێک له کام شوێن له‌م جیهاندا، پاسه‌وان ئه‌م هه‌موو کاره‌ی له ئه‌ستۆیه، پاسه‌وان کاری پاسه‌وانی له ئه‌ستۆیه و خزمه‌تکاریش کاری خزمه‌تکردنی ناو ماڵی پێ ده‌سپێردرێ.
له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌رپرسه‌کان چه‌ند پاسه‌وانێکی بن دیوار‌یان هه‌یه که ته‌نها ناویان هه‌یه ده‌نگ و ڕه‌نگیان نیه مه‌عاشه‌کانیان ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسان(هه‌ک ماڵتان به قور بگێرێت قه‌ت به هیچ تێر نابن).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست