له کوردستان ... 31 ی ئاب و خیانه‌تی گه‌وره و حه‌لال و حه‌ڕام
Sunday, 02/09/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ته‌نها به چه‌ند دێڕێک پێناسه‌یان ده‌که‌ین و به پێچه‌وانه‌ی ناونیشانی بابه‌ته‌که‌مان ده‌ست پێده‌که‌ین له:
حه‌لال و حه‌رام و خیانه‌تی گه‌وره و 31 ی ئاب :
زۆر که‌س وای لێکده‌ده‌نه‌وه یان وای بۆ ده‌چن که ووشه‌کانی حه‌لال و حه‌ڕام ته‌نها له ڕووی ئاینه‌وه ده‌بێ کاری پێ بکرێ و شتێکی ڕوحانیه له ڕۆژی حیساب یان قیامه‌ت ئه‌م سزا‌و پاداشته جێبه‌جێ ده‌کرێت.
به‌ڵام له ڕاستیدا سزای کاردانه‌وه‌ی یان سزای کاری حه‌لال و حه‌ڕام که پاداشت و سزایه به هه‌ردوو ڕوه‌کانی، ڕووی ڕوحانی و ڕووی یاسایی که ده‌کاته شه‌رعی و ته‌شریعی جێبه‌جێ ده‌کرێت، ته‌نها له ڕووی ڕوحانیهکه نیه.
بۆ نمونه هه‌موو کارێکی باش که خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بکات جێگه‌ی قبوڵه له ڕووی ڕوحانی و شه‌رعیه وه به خێرێکی گه‌وره بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌نوسرێت، وه جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه له ناو هه‌موو کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگاکان له جیهاندا و هه‌روه‌هاش له ڕووی یاسایشه‌وه ڕێگه پێدراوه.
وه هه‌موو تاوانێکیش له ڕووی ڕوحانی ویاسایی سزای خۆی بۆ دانراوه، له هه‌مان کاتدا به‌شی هه‌ره زۆری تاوانه‌کان به کاریکی به‌دو به‌د ناو هه‌ژمارده‌کرێن و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به چاوێکی زۆر سوک و نزم سه‌یری تاوانبار‌و خێزانه‌که‌ی ده‌کرێت، به تایبه‌تی تاوانی خیانه‌تی گه‌وره که ده‌کاته خیانه‌تکردن له وڵات و گه‌له‌که‌یان.
به‌ڵام پرسیاری زۆر هه‌یه وه‌ڵامه‌کانیش دیاهرو دیار نیییییییه:
- ئایا له ڕووی ڕوحانی و شه‌رعه‌وه سزای ئه‌و تاوانه ده‌بێ چی بێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ڕووی ڕوحانی ته‌نها خوای مه‌زن خۆی ده‌یزانێت، ئه‌وه کاری ئێمه مانان نیه.
به‌ڵام له ڕووی شه‌رعه‌وه پێوێست ده‌کات مامۆستا ئاینیه‌کان هه‌ڵوێست وه‌رگرن و به لاێنی که‌م له ڕووی حه‌لال و حه‌ڕام باس بکرێت.
- ئایا هیچ یاساێک هه‌یه بتوانێت سزای ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بدات و جێبه‌جێ بکات له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه مانان به سه‌ر تاوانباران له ڕووی یاساییه‌وه؟
بۆنموونه سزای یاسایی ئه‌و که‌سانه چیه و چ سزاێک و تا چ ڕاده‌ێک سزادراون له سه‌ر خیانه‌تی گه‌وره، که ده‌کاته خیانه‌تکردن له وڵات و گه‌ل، ئه‌وێش ئه‌وه‌یه که به پێش هێزی دوژمن بکه‌ویت له 31 ی ئابی 1996 بۆ داگیرکردنی خاکی وڵات و وه‌ک قه‌ڵغانێک بیت بۆ سوپای دوژمن به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ت. ئایا ئه‌م کاره له هه‌ردوو ڕوه‌کانی ڕوحانی و یاسایه‌که‌ی حه‌لاله یا حه‌ڕامه؟
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست خۆتان وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
نۆژه‌ن/ به‌ریتانیا
ژماره‌ی ناسنامه 68b7
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست