له کوردستان ... . دوای چێشتخانه‌کان نۆره‌ی بنکه‌کانی پاراستن و زانیاری یه
Tuesday, 11/09/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
باسی ئه‌مجاره‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که به ده‌سه‌ڵات بڵێن نووسه‌رانی کوردستان پۆست ته‌نها ره‌خنه ناگرن به‌ڵکو ده‌ستخۆشیش ده‌که‌ن له‌و کاره بوێرانه‌ی فه‌رمانبه‌ره به جه‌رگه‌کان که جێبه‌جێی ده‌که‌ن له پێناو وڵات و گه‌له‌که‌یان.
ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌ن لیژنه‌کانی چاودێری هه‌موو خه‌لکی هه‌رێم به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه یان زۆربه‌ی ژه‌مه‌کانیان له ده‌ره‌وه خواردن ده‌خۆن، ده‌ستان خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌موو کاره بوێرانه که توانیوتانه کۆنتڕۆڵی به‌شێکی زۆری چێشتخانه‌کان بکه‌ن و سزایان به‌سه‌ر بسه‌پێنن.
وه هه‌روه‌ها ده‌ست خۆشیش له تیمه‌کانی ته‌ندروستی ده‌که‌ین که تا ڕاده‌ێک هه‌وڵیان داوه ئه‌و ده‌رمانه ژه‌هراویانه و ئێکسپایه‌ره‌کان ده‌ست به‌سه‌ر دابگرن وخه‌ڵکی له مردن رزگار بکه‌ن و تۆزێکیش ئابڕووی ئه‌و به‌رپرسانه ببه‌ن که‌وا بازرگانی به ژیانی خه‌لک ده‌که‌ن له پێناو ده‌ستکه‌وتێک که ئه‌ویش پاره‌یه و هه‌میشه به چلکی ده‌ست داده‌نرێت.
داواکارێن هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌و ئه‌رکه پیرۆزه که هیچ جیاوازێکی نیه له گه‌ڵ ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه.
وه‌هه‌روه‌ها داواکارین له دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان که له ناو ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵات کارده‌که‌ن به هه‌موو شێوه‌ێک هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و کون و و قوژبنانه و ژێرزه‌مینه‌کانی بنکه‌و باره‌گاکانی پاراستن و زانیاری بدۆزنه‌وه‌و بپشکنن به‌هه‌موو شێوه‌ێک چ به ڕێگه‌ی ڕاسته‌و خۆ یا ناڕاسته‌و خۆ، وه‌ک ده‌ڵێن: ژێر به ژێر بۆی شۆڕ ببنه‌وه‌و به‌هه‌ر شێوه‌ێک بێت که خۆتان به باشی ده‌زانن و بیکه‌ن به ڕاپۆرت، وه یا خود به زاره‌کی و به‌هه‌ر جۆرێک بێت ته‌نها بیگه‌ێنن به ده‌ستی ڕۆژنامه نووسێک جێگه‌ی باوه‌ڕتان بێت. ئه‌و کاره‌و ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌بێته سه‌ره‌تاێک بۆ ده‌ست پێکردن به پشکنینی بنکه‌و کۆشک و ته‌لاری به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات، وه ئاشکراکردنی شاراوه‌کان و ئه‌و کاره نا په‌سندانه و نا به‌جێانه‌و نا یاسایانه‌ی که چه‌ندین ساڵه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دژ به ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له، به کو‌شتن و ڕفاندن و به‌ندکردن وئه‌شکه‌نجدان به‌بێ هیچ تاوانێک، ته‌نها و ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه داوای ئازادی ڕاده‌ربڕین و حه‌قی خۆیان ده‌که‌ن له‌و موڵک و میراته‌ی له باوک و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه و که موڵکی خۆیانه، بگره هه‌ر له بودجه‌و گومرگ و نه‌وت و زه‌وی و خاکی وڵاته‌که‌یان.
ئه‌و کاره‌ی ئێوه به‌ڕێزان ده‌بێته جێگه‌ی سه‌ربه‌رزێ و خزمه‌تێکی گه‌وره بۆ گه‌ڵ و ولاته‌که‌تان و هه‌نگاوێکی سه‌رتایی ده‌بێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه له که‌سانی پیس و تاوانباران به خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان.
به هه‌وڵ و هیمه‌تی ئێوه‌و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ڕۆژێک دێت ئه‌و شوێنانه وه‌ک چێشتخانه‌کان ده‌بێت پاکبکرێنه‌وه‌و دابخرێن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز هیچ شتێکیش مه‌حاڵ نیه ته‌نها که مێک جوله‌ی گه‌ره‌که.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست